Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k. * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: An-Nisa   Aja (Korano eilutė):
فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّيثَٰقَهُمۡ وَكُفۡرِهِم بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَقَتۡلِهِمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَقَوۡلِهِمۡ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَلۡ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَيۡهَا بِكُفۡرِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
جولەکەکانمان لە ڕەحمەت و میھرەبانییەکانی خۆمان دەرکرد بەھۆی شکاندنی ئەو پەیمانە بەھێزەی لێمان وەرگرتن، وە بەھۆی بێباوەڕییان بە ئایەت و نیشانەکانی خوای گەورە، وە بەھۆی جورئەتیان لەکوشتنی پێغەمبەران بەناھەق، وە بەھۆی ئەو وتەیەی کە دەیانوت بە پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دڵمان داخراوە و پەردەی بەسەردا ھاتووە و تێناگات لەوەی کە دەیڵێیت، نا بەو شێوەیە نییە وەک دەیڵێن، بەڵکو خوای گەورە مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە ھەرگیز قسەی خێر و چاک وەرناگرێت، ئیتر بەشێکی کەمیان نەبێت باوەڕ ناھێنن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَبِكُفۡرِهِمۡ وَقَوۡلِهِمۡ عَلَىٰ مَرۡيَمَ بُهۡتَٰنًا عَظِيمٗا
ئەوانمان دەرکرد لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان بەھۆی بێباوەڕیان، وە لەبەر ئەو بوھتانە گەورەیەی بۆ مەریەمیان دروستکرد گوایە زینای کردبێت.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقَوۡلِهِمۡ إِنَّا قَتَلۡنَا ٱلۡمَسِيحَ عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ رَسُولَ ٱللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُۚ مَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍ إِلَّا ٱتِّبَاعَ ٱلظَّنِّۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينَۢا
نەفرینمان لێکردن بەھۆی ئەوەی بە شانازی ودرۆوە دەیانووت: بێگومان ئێمە عیسای کوڕی مەریەمان کووشت کە پێغەمبەری خوایە، خوای گەورەش بەدرۆیان دەخاتەوە ودەفەرموێت: نەخێر ئەوان ئەویان نەکووشت ونەیاندا لەخاچ وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئەوەی کوشتیان پیاوێک بوو خوای گەورە خستیە سەر شێوەی عیسی ولەخاچیاندا، وە وایان گومانبرد ئەوەی کوشتیان عیسی (سەلامی خوای لێ وویت) بوو، وە ئەوان دەربارەی ئەو کێشەیە لەدوو دڵیدان (واتا جولەکە وگاورەکان) جولەکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد عیسایان کوشتووە، وە گاورەکانیش تەسلیمی ئەوان بوون لەو بانگەیەشەدا، ھەردوولایان لەسەرسامی ودوو دڵی وگوماندان، وە ھیچ زانستێکیان بەوە نیە، جگە لەشوێنکەوتنی گومان، بۆیە دەفەرموێت: گومان ھیچ شتێک لە ھەق وڕاستی ناگۆرێت، بەدڵنیایی ئەوان عیسایان نەکووشت و لەخاچیان نەدا.
Tafsyrai arabų kalba:
بَل رَّفَعَهُ ٱللَّهُ إِلَيۡهِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا
بەڵکو خوای گەورە عیسای لەفروفێڵی ئەوان ڕزگار کرد، وە بەجەستە وڕۆحیەوە بەرزی کردەوە بۆلای خۆی، وە خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر موڵکی خۆیدا، وە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە خوای گەورە زۆر دانا و کاربەجێیە لە بەڕێوەبردن وبڕیار وشەریعەت ویاساکانیدا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِن مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤۡمِنَنَّ بِهِۦ قَبۡلَ مَوۡتِهِۦۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيۡهِمۡ شَهِيدٗا
کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) لە کۆتا زەمان وپێش مردنی دێتە خوارەوە، ھەرچی خاوەن کتێبەکانە ھەر ھەموویان باوەڕ دەھێنن پێی، وە لەڕۆژی دواییشدا عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) دەبێتە شاھید بەسەر کاروکردەوەکانیانەوە، ئەوەی بەپێی شەرعی خوایە و ئەوەشی پێچەوانەی ئەو شەرعەیە.
Tafsyrai arabų kalba:
فَبِظُلۡمٖ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتۡ لَهُمۡ وَبِصَدِّهِمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرٗا
بەھۆی ستەمی جولەكهکان خۆیانەوە ھەندێک لەو خواردنە نایاب وپاکوخاوێنانەی کە حەڵاڵ بوو بۆیان لێمان حەرام کردن، ھەر باڵندەیەک چڕنوکی ھەبوو حەراممان کردن لێیان، وە بەز وپیوی مانگا ومەڕ وبزنمان لێ حەرام کردن، ئەوە بەز وپیوە نەبێت کە بەپشتیانەوە نوسابوو، وە بەھۆی ئەوەش کە خۆیان و غەیری خۆشیان لەڕێگای خوا لادا وڕێیان لێ گرتن کە شوێن ئاینی خوا بکەون، تاوای لێھات کە ڕێگەگرتن لەخێر وچاکە بوو بەخەسڵەتێکی جولەکەکان.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَخۡذِهِمُ ٱلرِّبَوٰاْ وَقَدۡ نُهُواْ عَنۡهُ وَأَكۡلِهِمۡ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِۚ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا
وە بەھۆی مامەڵەکردنی ئەوان بەڕیبا وسوو خواردنەوەوە کە ڕێیان لەخواردنی گیرا بوو، ھەروەھا لەبەر خواردنی ماڵ وموڵکی خەڵک بەناھەق و بەناڕەوا، وە ئێمە سزای بەئازار و بەسۆمان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان.
Tafsyrai arabų kalba:
لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ مِنۡهُمۡ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَۚ وَٱلۡمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَۚ وَٱلۡمُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أُوْلَٰٓئِكَ سَنُؤۡتِيهِمۡ أَجۡرًا عَظِيمًا
بەڵام کەسە زانا وداناکانیان، ئەوانەیان کە باوەڕیان ھەیە بەوەی کە بۆ تۆ دابەزییوە لە قورئان ئەی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە باوەڕیشیان ھەیە بەو کتێبانەی کە بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ دابەزیووە وەک تەورات وئینجیل، وە نوێژەکانیان دەکەن، وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە باوەڕیان ھەیە بەخوای تاک وتەنھا کەھیچ شەریک وھاوەڵێکی نیە، وە باوەڕیشیان ھەیە بەڕۆژی دوایی، ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتانەن پاداشتێکی گەورەیان پێ دەبەخشین.
Tafsyrai arabų kalba:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• عاقبة الكفر الختم على القلوب، والختم عليها سبب لحرمانها من الفهم.
سەرەنجامی کوفر و بێباوەڕی بریتیە لە مۆردان لەسەر دڵ و مۆردان لەسەر دڵیان هۆکارە بۆ بێبەشبوونی لە تێگەیشتن.

• بيان عداوة اليهود لنبي الله عيسى عليه السلام، حتى إنهم وصلوا لمرحلة محاولة قتله.
ڕوونکردنەوەی دوژمنایەتی جولەکە بۆ پێغەمبەر عیسی (سەلامی خوا لێ بێت)، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ھەوڵی کوشتنیشیاندا.

• بيان جهل النصارى وحيرتهم في مسألة الصلب، وتعاملهم فيها بالظنون الفاسدة.
ڕوونکردنەوەی جەھل ونەزانی گاورەکان، ودەستەوسان بوونیان لە بابەتی لەخاچداندا، وە مامەڵە کردنیان لەو بابەتەدا بە گومانی خراپ ودوو دڵیەوە.

• بيان فضل العلم، فإن من أهل الكتاب من هو متمكن في العلم حتى أدى به تمكنه هذا للإيمان بالنبي محمد صلى الله عليه وسلم.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی زانست وزانیاری، چونکە بێگومان ھەندێک لە خاوەن کتێبەکان خاوەن زانست وزانیارین، تاوەکو ئەو زانست وزانیاریە بوو بەھۆی ڕێنمونیان بۆ ئیسلام وباوەڕ ھێنان بە پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم).

 
Reikšmių vertimas Sūra: An-Nisa
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k. - Vertimų turinys

Išleido Korano studijų interpretavimo centras.

Uždaryti