Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k. * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Ghafir   Aja (Korano eilutė):
قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ تَكُ تَأۡتِيكُمۡ رُسُلُكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ قَالُواْ بَلَىٰۚ قَالُواْ فَٱدۡعُواْۗ وَمَا دُعَٰٓؤُاْ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ
فریشتەی بەرپرسانی دۆزەخیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکانتان بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە نەھاتن بۆ لاتان؟! بێباوەڕانیش دەڵێن: بەڵێ بەبەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لامان، فریشتەکانیش بەسوکایەتی پێکردنەوە دەڵێن: ئێوە خۆتان بپاڕێنەوە ئێمە تکا بۆ بێباوەڕان ناکەین، وە نزا و پاڕانەوەی بێباوەڕانیش پووچ و بەتاڵ و بێ سوودە، چونکە بەھۆی کوفر و بێباوەڕیانەوە لێیان وەرناگیررێت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيَوۡمَ يَقُومُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ
بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە لە دونیا سەردەخەین، وە بەڵگە و نیشانەکانیان ئاشکرا دەکەین و پشتگیریان دەکەین لە دژی دوژمنەکانیان، ھەروەھا لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەریان دەخەین بەوەی دەیانخەینە بەھەشتی ھەتاھەتاییەوە، وە تۆڵە و سزای نەیارانیان دەدەین و دەیانخەینە ئاگری دۆزەخەوە دوای ئەوەی پێغەمبەران و فریشتەکان و باوەڕداران شاھیدی دەدەن کە پێغەمبەران پەیامەکانی خۆیان گەیاند بە گەلەکانیان، بەڵام ئەوان بەدرۆیان زانین و باوەڕیان پێ نەکردن.
Tafsyrai arabų kalba:
يَوۡمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّٰلِمِينَ مَعۡذِرَتُهُمۡۖ وَلَهُمُ ٱللَّعۡنَةُ وَلَهُمۡ سُوٓءُ ٱلدَّارِ
لە ڕۆژێکدا بڕوبیانوو ھێنانەوە ھیچ سوودێک ناگەیەنێت بەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە، بڕوبیانوو ھێنانەوەیان ھیچ لەباری قورسی زوڵم و ستەمی ئەوان سووک ناکات، لەو ڕۆژەدا لەڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا دەردەکرێن، وە خراپترین شوێن و جێگایان کە ئاگری دۆزەخە.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡهُدَىٰ وَأَوۡرَثۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ
بێگومان ھیدایەت و ڕێنوماییمان بە موسا بەخشی، ئەویش ئەو زانست و زانیارییە بوو کە بەھۆیەوە ڕێنومایی بەنو ئیسرائیلی پێکرد بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە بەنو ئیسرائیلشمان نەوە لەدوای نەوە کرد بە میراتگری تەورات.
Tafsyrai arabų kalba:
هُدٗى وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
ئەو تەوراتە ڕێنوماییکار و ڕێنیشاندەرە بۆ ڕێگای ھەق و ڕاستی، وە یادخەرەوەیشە بۆ کەسە ژیر و ھۆشمەندەکان.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱصۡبِرۡ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِبۡكَٰرِ
- ئەی پێغەمبەر- ئارام بگرە لەسەر بەدرۆخستنەوە و ئازاردانی گەلەکەت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەسەرخستن و پشتگیری کردنت ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانی تێدا نییە، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھت بکە، وە لە بەیانیان و ئێواراندا بەردەوامبە لەسەر تەسبیحات و پاک ڕاگرتنی پەروەردگارت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡ إِن فِي صُدُورِهِمۡ إِلَّا كِبۡرٞ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِۚ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ
بێگومان ئەوانەی مشتومڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالاوە، ھەوڵ دەدەن و کۆشش دەکەن بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە و بورھانێک بەتاڵیان بکەنەوە، وە دەیانەوێت بەگومانی خراپ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ڕەد بکەنەوە، ھیچ شتێکیش ھۆکار نییە بۆ ئەم کارەیان تەنھا لوتبەرزی و خۆبەزلزانین نەبێت لەبەرامبەر ھەق و ڕاستی، وە ھەرگیز ناگەن بەوەی بەسەر ھەق و ڕاستیدا زاڵ بن، - ئەی پێغەمبەر - پەنا بگرە بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسە و گوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەری کار و کردەوەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانیان دەسێنێت.
Tafsyrai arabų kalba:
لَخَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ أَكۡبَرُ مِنۡ خَلۡقِ ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەمووە گەورەیی و فراوانییەوە گەورەترە لە بەدیھێنانی خەڵکی، ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی بەو ھەموو گەورەییەیانەوە بەدیھێناوە بەتواناترە کە مردووەکان جارێکی تر لە گۆڕەکانیان زیندوو بکاتەوە، بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن و بێ ئاگان لێی، لەگەڵ ئەو ھەمووە ڕوونییەی پەند و ئامۆژگاری لێ وەرناگرن، نایکەن بەبەڵگە لەسەر زیندووبوونەوەی خەڵکی لە ڕۆژی دواییدا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَلَا ٱلۡمُسِيٓءُۚ قَلِيلٗا مَّا تَتَذَكَّرُونَ
ئەو کەسەی کوێر و نابینایە وەک ئەو کەسە نییە کە بينايه، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی و کارو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن یەکسان نین لەگەڵ تاوانباراندا، ئەوانەی بیروباوەڕی خراپیان ھەیە و گوناھ و تاوانیان ئەنجامداوە، بزانن تەنھا کەمێک لە خەڵکی بیر لەمە دەکەنەوە، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە ئەو کاتە دەتانزانی جیاوازی نێوان ئەو دەستە و تاقمە چییە، وە سەرەنجامیش لەوانە دەبوون کەباوەڕیان ھێناوە و لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە.
Tafsyrai arabų kalba:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• نصر الله لرسله وللمؤمنين سُنَّة إلهية ثابتة.
پشتگیری و سەرخستنی پێغەمبەران و باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە سوننەتێکی ئیلاھییە.

• اعتذار الظالم يوم القيامة لا ينفعه.
بڕوبیانوو ھێنانەوەی ستەمكاران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە.

• أهمية الصبر في مواجهة الباطل.
گرنگی ئارامگرتن لە ڕوبەڕووبونەوەی باتڵ و ناھەقدا.

• دلالة خلق السماوات والأرض على البعث؛ لأن من خلق ما هو عظيم قادر على إعادة الحياة إلى ما دونه.
بەڵگەی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر زیندوبونەوەی پاش مردن، چونکە ئەو زاتەی گەورەتر لەوانی بەدیھێنا بێت توانایشی ھەیە بچوکتر لەوانیش جارێکی تر بەدی بھێنێتەوە و زیندوویان بکاتەوە.

 
Reikšmių vertimas Sūra: Ghafir
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k. - Vertimų turinys

Išleido Korano studijų interpretavimo centras.

Uždaryti