Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (1) Sūra: Sūra Al-Falak

سورەتی الفلق

قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ
سوورەتی (فەلەق) (واتە: بەرەبەیان) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (فەلەق) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (فەلەق) (٥) پێنج ئایەتە. ٣- سورەتى (فەلەق) زنجیرەى سەدو سیانزەهەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (فەلەق) لە دواى سورەتى (فیل) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە فێركردنى بەندەكان بەوەى چۆن خۆیان پەنا بدەن بە خواى گەورە لە شەڕو خراپەكانى شەیتان و شەرى تاریكایی شەو كاتێك دێت، بەوەى كە خراپەكارەكان تێیدا بڵاودەبنەوە، وە هەروەها خۆپاراستن لەشەڕو خراپەى كەسانى حەسودو ساحیر. فەزڵى سوورەتى فەلەق لە فەزڵی سووڕەتی (ئیخڵاس)دا باسمان كرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەدوای هەموو نوێژە فەرزەكان سوورەتی (فەلەق)ی خوێندووە, وە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار سێ جار خوێندوویەتی لەگەڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) دا, وە كاتێكیش كە خەوتووە فووی كردۆتە ناو هەردوو دەستی و سوورەتی (ئیخڵاس و ناس وفەلەق)ی تیادا خوێندووەو هێناوێتی بە دەمو چاو و لەشی لای پێشەوەی تا خوارەوە, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كۆمەڵێك دوعاو ڕوقیەی ئەخوێند بۆ خۆپاراستن لە چاوی جن و مرۆڤ تا خوای گەورە سوورەتی (ناس و فەلەق)ی دابەزاند ئەو كاتە وازی لە هەموو ئەو ڕوقیەو شتانەی تر هێنا تەنها ئەم دوو سوورەتەی ئەخوێند، كە بۆ خۆپاراستن لە چاو زۆر گرنگە مرۆڤ بیخوێنێ بە ئیزنی خوای گەورە لە چاو پارێزراو ئەبێ, وە كاتێك كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نەخۆشیش بوایە دەستی ئەخستە سەر ئەو شوێنەی كە ئازاری هەیەو سوورەتی (ناس و فەلەق)ی بەسەردا ئەخوێند, عائیشە (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: كاتێك كە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم زۆر نەخۆش بوو, ئەفەرمووێ من سوورەتى(ناس و فەلەق)م بەسەردا ئەخوێند بەڵام دەستی خۆیم خستبووە سەر شوێنی ئازارەكەی بە ئومێدی بەرەكەتی دەستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: خوایە من پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری بەیانیان، (فەلەق) واتە: (الصُّبْح) بەرەبەیان, یاخود بەمانای خەڵكی دێت، پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری هەموو خەڵكی.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (1) Sūra: Sūra Al-Falak
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti