Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (245) Sūra: Sūra Al-Bakara
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضۡعَافٗا كَثِيرَةٗۚ وَٱللَّهُ يَقۡبِضُ وَيَبۡصُۜطُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
[ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] كێ هه‌یه‌ قه‌رزێكی باش به‌خوای گه‌وره‌ی ببه‌خشێ كه‌ له‌ دڵیه‌وه‌ ده‌رچێ، واته‌: خێرو صه‌ده‌قه‌و چاكه‌ بكات [ فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت یه‌ك به‌ده‌ تا یه‌ك به‌ تا حه‌وت سه‌د تا زیاتر پاداشتی ده‌داته‌وه‌ [ وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ ] وه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕزق و فراوان كردنی ڕزق به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ ترسی صه‌ده‌قه‌تان نه‌بێت [ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٢٤٥) ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتان ئه‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌خشیبێتتان وه‌ سزاتان ئه‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌زیلیتان كردبێ، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زی (ئه‌بو ده‌حداحی ئه‌نصاری) باخێكی خورمای هه‌بوو شه‌ش سه‌د دارخورمای تیا بوو هه‌مووی به‌خشی له‌ پێناو خوای گه‌وره‌
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (245) Sūra: Sūra Al-Bakara
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti