Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Al-Mu’minūn   Aja (Korano eilutė):
فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
[ فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَكَ عَلَى الْفُلْكِ ] وه‌ كاتێك كه‌ تۆ و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵتدان له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا به‌رز بوونه‌وه‌ [ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٢٨) ] ئه‌وا بڵێ: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ ئێمه‌ی ڕزگار كرد له‌م قه‌ومه‌ سته‌مكاره‌ موشریكه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ
[ وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا ] وه‌ بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ شوێنێكی پیرۆزى پڕ خێرو به‌ره‌كه‌تدا دامبگره‌ [ وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ (٢٩) ] وه‌ تۆ باشترین خوای كه‌ له‌ شوێنی باشدا دامانبگریت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ وَإِن كُنَّا لَمُبۡتَلِينَ
[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ وَإِنْ كُنَّا لَمُبْتَلِينَ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی كه‌ بۆتمان گێڕایه‌وه‌ له‌ سه‌رخستنی نوح و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران و له‌ناودانى قه‌ومه‌ بێباوه‌ڕه‌كه‌ی هه‌مووی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و راستێتى پێغه‌مبه‌رانى، وه‌ ئێمه‌ ئه‌وانمان تاقیكرده‌وه‌ به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ
[ ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٣١) ] له‌ پاش نوحیش - صلی الله علیه وسلم - چه‌نده‌ها میلله‌تی ترمان دروست كرد وه‌كو قه‌ومی عاد كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان هود بوو - صلی الله علیه وسلم - .
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَرۡسَلۡنَا فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
[ فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ ] پێغه‌مبه‌رێكمان له‌ خۆیان بۆ ناردن كه‌ هود پێغه‌مبه‌ر بوو - صلی الله علیه وسلم - [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌ویش پێی فه‌رموون: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ ته‌نها ئه‌و په‌رستراوی حه‌قه‌و جگه‌ له‌و هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه‌ بیپه‌رستن [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣٢) ] ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن و ئیمان ناهێنن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ
{دەسەڵاتدارە كافرەكان هانی خەڵكی دەدەن شوێنی پێغەمبەران نەكەون} [ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ ] ده‌سه‌ڵاتداران له‌ قه‌ومه‌كه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوون، وه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژی دوایی نه‌بوو [ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ ژیانی دونیادا خۆشگوزه‌رانمان كردبوون [ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] ئه‌مانه‌ وتیان: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها مرۆڤێكه‌ وه‌كو ئێوه‌ [ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ ] ئێوه‌ چی ئه‌خۆن ئه‌ویش له‌وه‌ ئه‌خوات [ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ (٣٣) ] وه‌ ئێوه‌ له‌ چی ئه‌خۆنه‌وه‌ ئه‌ویش له‌وه‌ ئه‌خواته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر چۆن وا ئه‌بێت؟
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَئِنۡ أَطَعۡتُم بَشَرٗا مِّثۡلَكُمۡ إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ
[ وَلَئِنْ أَطَعْتُمْ بَشَرًا مِثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَخَاسِرُونَ (٣٤) ] وتیان: ئه‌مه‌ مرۆڤێكه‌ وه‌كو خۆتان ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مرۆڤێك بكه‌ن به‌ڕاستی ئێوه‌ زه‌ره‌رمه‌ندن به‌وه‌ی واز له‌ خواكانی خۆتان بێنن له‌به‌ر قسه‌ی مرۆڤێكی وه‌ك خۆتان.
Tafsyrai arabų kalba:
أَيَعِدُكُمۡ أَنَّكُمۡ إِذَا مِتُّمۡ وَكُنتُمۡ تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخۡرَجُونَ
[ أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنْتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُمْ مُخْرَجُونَ (٣٥) ] ئایا ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ئه‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه‌ بمرن و ببن به‌ خۆڵ و ئێسقانتان نه‌مێنێ و بڕزێ ئایا سه‌رله‌نوێ ده‌رئه‌كرێنه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌؟
Tafsyrai arabų kalba:
۞ هَيۡهَاتَ هَيۡهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ
[ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ (٣٦) ] ئه‌مه‌ی كه‌ به‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ زۆر زۆر دووره‌ ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه‌ به‌ ئێوه‌ی داوه‌ دووره‌و شتی وا ڕوونادات.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنۡ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا نَحۡنُ بِمَبۡعُوثِينَ
[ إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا ] هیچ شتێك نیه‌و ته‌نها ژیانی دونیایه‌و كۆتایی دێت و قیامه‌ت نیه‌ [ نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (٣٧) ] له‌ دونیادا ئه‌ژین و ئه‌مرین و كۆتایی دێت و ئێمه‌ زیندوو نابینه‌وه‌و ڕۆژی قیامه‌ت نیه.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنۡ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا وَمَا نَحۡنُ لَهُۥ بِمُؤۡمِنِينَ
[ إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] ئه‌م پیاوه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ته‌نها پیاوێكه‌و درۆی بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ درۆ ده‌ڵێت من پێغه‌مبه‌رى خوام [ وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ (٣٨) ] وه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕی پێ ناكه‌ین .
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ
[ قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (٣٩) ] هودیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رم بخه‌ به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ منیان به‌ درۆ زانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم.
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ عَمَّا قَلِيلٖ لَّيُصۡبِحُنَّ نَٰدِمِينَ
[ قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ (٤٠) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ بِٱلۡحَقِّ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ غُثَآءٗۚ فَبُعۡدٗا لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
[ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ زریان و بایه‌كی ساردو به‌هێزو ده‌نگێكی گه‌وره‌ى بۆ ناردن [ فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاءً ] وه‌كو كه‌فی سه‌ر ده‌ریامان لێ كردن و له‌ناومان بردن و وشك بوون [ فَبُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤١) ] ده‌ی كه‌سانێك كه‌ سته‌مكارو موشریكن دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خواو تیاچن.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قُرُونًا ءَاخَرِينَ
[ ثُمَّ أَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ (٤٢) ] له‌ پاش ئه‌مانیش خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و میلله‌تانی تری دروست كرد وه‌كو قه‌ومی صاڵح و لوط و شوعه‌یب.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Al-Mu’minūn
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din - Vertimų turinys

Išvertė Salah Ad-Din Abdu Al-Karim.

Uždaryti