Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (43) Sūra: Sūra Al-kasas
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] وه‌ به‌دڵنیایى ئێمه‌ ته‌وراتمان به‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی [ مِنْ بَعْدِ مَا أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ الْأُولَى ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی كافرى پێشترمان له‌ناو برد (ئه‌بو سه‌عیدى خودرى) ده‌فه‌رمێت: له‌ دواى دابه‌زینى ته‌ورات خواى گه‌وره‌ هیچ ئوممه‌تێكى به‌ تێكڕا له‌ناو نه‌بردووه‌و فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانى دوا ئوممه‌ت بوون كه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ له‌ناوبران، ته‌نها خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌ نه‌بێت كه‌ خواى گه‌وره‌ كردیانى به‌ مه‌یمون و به‌راز) [ بَصَائِرَ لِلنَّاسِ ] كه‌ ئه‌و ته‌وراته‌ چاوڕۆشنایی بوو بۆ خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی كه‌ حه‌قیان پێی ئه‌دۆزیه‌وه‌ [ وَهُدًى وَرَحْمَةً ] وه‌ هیدایه‌ت بوو بۆ حه‌ق و ڕه‌حمه‌ت بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی [ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٤٣) ] به‌ڵكو خه‌ڵكی یادی خوای گه‌وره‌و شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (43) Sūra: Sūra Al-kasas
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti