Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (24) Sūra: Sūra Ar-Rūm
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَيُحۡيِۦ بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
[ وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا ] وە یەكێكی تر لە بەڵگەو نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە هەورە بروسكەتان نیشان ئەدات كە هەندێك جار لێی ئەترسێن كە زەرەرو زیانتان پێ بگەیەنێ, وە هەندێك جار ئومێدتان پێیە كە دوای ئەوە باران ببارێ و سوودی لێ ببینن [ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وە لە ئاسمانیشەوە بارانتان بۆ ئەهێنێتە خوارەوە [ فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە ئەو زەویەی كە لە دوای ئەوەی وشك و مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ڕووەك و دانەوێڵەی لێ ئەڕوێنێ، چۆن ئەو زەویە مردووەى زیندوو كردەوە بەو شێوەیەیش ئێوە زیندوو دەكاتەوە [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٢٤) ] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو تێبگەن .
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (24) Sūra: Sūra Ar-Rūm
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti