Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (13) Sūra: Sūra Saba’
يَعۡمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٖ كَٱلۡجَوَابِ وَقُدُورٖ رَّاسِيَٰتٍۚ ٱعۡمَلُوٓاْ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكۡرٗاۚ وَقَلِيلٞ مِّنۡ عِبَادِيَ ٱلشَّكُورُ
[ يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِنْ مَحَارِيبَ ] ئه‌و جنیانه‌ ئیشیان بۆ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌وه‌ی كه‌ ویستی لێ بوایه‌ بۆیان دروست ده‌كرد له‌ كۆشكی گه‌وره‌، یاخود مزگه‌وت، یاخود میحرابی مزگه‌وت، (بۆیه‌ به‌ شوێنى نوێژكردنى ئیمام ده‌وترێت شه‌ڕگه‌ (میحراب) چونكه‌ شوێنى شه‌ڕكردنه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتان) [ وَتَمَاثِيلَ ] وه‌ په‌یكه‌ریشیان بۆی دروست ئه‌كرد كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئه‌وان دروست بووه‌و له‌ شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا حه‌رام كراوه‌و زۆر فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه‌ [ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ ] وه‌ قاپ و مه‌نجه‌ڵی زۆر گه‌وره‌شیان بۆ دروست ئه‌كرد وه‌كو حه‌وزی حوشتر چه‌ندێك گه‌وره‌یه‌ ئاوا گه‌وره‌ بۆیان دروست ئه‌كرد تا خه‌ڵكێكی زۆر خواردنی له‌سه‌ر بخوات [ وَقُدُورٍ رَاسِيَاتٍ ] وه‌ قاپی زۆر گه‌وره‌یان دروست ئه‌كرد كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی هه‌ڵنه‌ئه‌گیراو جێگیر بوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ دانرابوو [ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا ] ئه‌ی ئالی داود زۆر سوپاسگوزارو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی كه‌ پێی به‌خشیوون، (سوپاس كردن به‌ كرده‌وه‌یش ده‌بێت هه‌روه‌كو به‌ وته‌و نیه‌ت ده‌بێت، نوێژ كردن و رۆژوو گرتن و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى چاك سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌یه‌)، داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌ونوێژى ده‌كردو رۆژنارۆژێك به‌ رۆژوو ده‌بوو، وه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمندا هه‌رگیز هه‌ڵناهات و رایناكرد [ وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ (١٣) ] به‌ڵام كه‌مێك هه‌ن له‌ به‌نده‌كانی من كه‌ شوكرانه‌بژێری من ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (13) Sūra: Sūra Saba’
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti