Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (8) Sūra: Sūra Az-Zumar
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعۡمَةٗ مِّنۡهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدۡعُوٓاْ إِلَيۡهِ مِن قَبۡلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادٗا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦۚ قُلۡ تَمَتَّعۡ بِكُفۡرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلنَّارِ
[ وَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيبًا إِلَيْهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ مرۆڤ تووشی هه‌ر زیانێك بێت ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێته‌وه‌و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِنْهُ ] پاشان دواتر كه‌ نیعمه‌تێكی پێ ئه‌به‌خشێ [ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگار له‌بیر ئه‌كات كه‌ پێشتر دوعای لێ كردووه‌و لێى پاڕاوه‌ته‌وه‌و هاناى بۆ بردووه‌ [ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَادًا ] وه‌ چه‌نده‌ها هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دائه‌نێت [ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ] تا خه‌ڵكی گومڕا بكات له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ [ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: تۆ كه‌مێك له‌ ژیانی دونیادا ڕابوێره‌ به‌ كوفری خۆت، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌) [ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ (٨) ] به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا به‌ دڵنیایی تۆ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خیت و ده‌چیته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (8) Sūra: Sūra Az-Zumar
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti