Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (141) Sūra: Sūra An-Nisa
ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمۡ فَإِن كَانَ لَكُمۡ فَتۡحٞ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡ وَإِن كَانَ لِلۡكَٰفِرِينَ نَصِيبٞ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَسۡتَحۡوِذۡ عَلَيۡكُمۡ وَنَمۡنَعۡكُم مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَلَن يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لِلۡكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ سَبِيلًا
[ الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ مونافیقان كه‌ چاوه‌ڕێن ڕووداو و به‌سه‌رهاتێك به‌سه‌ر ئێوه‌ ڕووبدات و له‌ناوبچن [ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كافران و بێ باوه‌ڕاندا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ خوا سه‌رتان بخات [ قَالُوا أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ ] مونافیقان به‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه‌ له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین ئێمه‌ش وه‌ك ئێوه‌ موسڵمان نه‌بووین به‌شمان بده‌ن له‌ غه‌نیمه‌ت [ وَإِنْ كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو كافران سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر موسڵماناندا [ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُمْ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ] ئه‌چن به‌كافران ئه‌ڵێن: ئێمه‌ كه‌ له‌ناو موسڵمانانین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وایان لێ بكه‌ین وره‌یان بڕوخێنین نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا شه‌ڕ بكه‌ن، وه‌ ئێوه‌مان قه‌ده‌غه‌ كرد له‌ موسڵمانان وامان كرد كه‌ موسڵمانان لاواز بن و شه‌ڕی ئێوه‌یان پێ نه‌كرێت [ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] خوای گه‌وره‌ خۆی حوكم و بڕیار ئه‌دا له‌ نێوان ئه‌م مونافیقانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ نهێنیان ده‌رئه‌خات [ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا (١٤١) ] وه‌ هه‌رگیز خوای گه‌وره‌ كافران زاڵ ناكات به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا هه‌تا باوه‌ڕداران ده‌ستگرتوو بن به‌ دینه‌كه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ریان ئه‌خات به‌سه‌ر كافراندا، وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (141) Sūra: Sūra An-Nisa
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti