Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (22) Sūra: Sūra AlMudžaadilah
لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوۡ كَانُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ أَوۡ أَبۡنَآءَهُمۡ أَوۡ إِخۡوَٰنَهُمۡ أَوۡ عَشِيرَتَهُمۡۚ أُوْلَٰٓئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٖ مِّنۡهُۖ وَيُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
خۆشنەویستنى كافران [ لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] نابینی كەسانێك هەبن كە ئیمانیان بەخواو بەڕۆژی دوایی هەبێ وە خۆشەویستییان بۆ كەسانێك هەبێ كە دژایەتی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن، واتە: نابێ باوەڕدار خۆشەویستی بۆ كافر هەبێ, نابینی واتە نابێ ببینی و شتی وا نابێت كە خۆشەویستیان بۆ كافران هەبێت ئەو كاتە باوەڕەكەیان بەتاڵ ئەبێتەوە، باوەڕو خۆشەویستى كافران پێكەوە لە دڵدا كۆنابنەوەو دژ بەیەك و پێچەوانەن [ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ ] ئەگەر ئەو كەسە كافرانە باوكیشتان بێ كە كافر بوو نابێ خۆشتان بوێن, ئەمە لەسەر (ئەبو عوبەیدەی كوڕی جەراح) دابەزی لە شەڕی بەدردا باوكی خۆی كوشت [ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ ] یان با ئەو كەسە كافرە كوڕیشت بێ نابێ خۆشت بوێ, لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزی كە لە شەڕی بەدردا ویستی (عبدالرحمنی كوڕی) بكوژێ هێشتا موسڵمان نەبوو دواتر موسڵمان بوو [ أَوْ إِخْوَانَهُمْ ] یان با برایشیان بێ, لەسەر (موصعەبی كوڕی عومەیر) دابەزی كە (عوبەیدی كوڕی عومەیری) برای كوشت [ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ] با ئەو كەسە كافرانە ئەگەر عەشیرەت و هۆزیشت بوو نابێ خۆشت بوێ، (ئیمامی عومەرو ئیمامی حەمزەو ئیمامی عەلی و عوبەیدەى كوڕى حارس) لە جەنگی بەدردا خزمى خۆیان كوشتووە, وە هەموویان خزم و كەسوكاری یەكتری بوونە [ أُولَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ ] ئەم كەسانە كە بەم شێوازەن خۆشەویستیان بۆ كافران و بێباوەڕان نییە ئەمانە خوای گەورە ئیمانی لە دڵیاندا جێگیر كردووەو رازاندۆتەوەو كۆكردۆتەوەو بەختەوەرى كردوون [ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ ] وە بەهێزی كردوون بەسەركەوتنێك لەلایەن خۆیەوە، چۆن مرۆڤ بە ڕوح ئەژێتەوە موسڵمانیش بە سەركەوتن ئەژێتەوە، بۆیە سەركەوتنی بە ڕوح ناوبردووە [ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەیانخاتە بەهەشتەوە كە پڕە لە باخ و باخات كە جۆگەلە ئاو بە ژێر دارو خانووەكانیاندا تێ ئەپەڕێ وە بە نەمری و هەمیشەیی تێیدا ئەمێننەوە [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] ئەوان بەهۆی ئیسلام و ئیمانەوە كەسوكاریان لێیان تووڕەبوو, خوای گەورە قەرەبووی بۆ كردنەوە كە خۆی لەوان ڕازی بوو وە ئەوانیش ڕازین بەو بەش و پاداشتەی كە خوای گەورە پێی بەخشیون [ أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ ] ئا ئەمانە حیزب و سەربازی خوای گەورەن [ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٢٢) ] ئاگاداربن وە بزانن سەربازان و كۆمەڵی خوای گەورە ئەوانن كە سەركەوتوو سەرفرازی ڕاستەقینەن لە دونیاو قیامەتدا، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (موجادیلە) والحمد لله.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (22) Sūra: Sūra AlMudžaadilah
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti