Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (99) Sūra: Sūra Al-An’am
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَيۡءٖ فَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهُ خَضِرٗا نُّخۡرِجُ مِنۡهُ حَبّٗا مُّتَرَاكِبٗا وَمِنَ ٱلنَّخۡلِ مِن طَلۡعِهَا قِنۡوَانٞ دَانِيَةٞ وَجَنَّٰتٖ مِّنۡ أَعۡنَابٖ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشۡتَبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٍۗ ٱنظُرُوٓاْ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَيَنۡعِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
[ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران بۆ ئێوه‌ دائه‌به‌زێنێ [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ ] كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ جۆره‌ها ڕووه‌ك بۆ ئێوه‌ ده‌رئه‌كه‌ین و ئه‌ڕوێنین [ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ئه‌ڕوێنین [ نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا ] وه‌ هه‌ندێك دانه‌وێڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ بوو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رده‌كه‌ین وه‌كو گوڵه‌گه‌نم كه‌ له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دا چه‌ندێك گه‌نم له‌سه‌ر یه‌ك كۆبۆته‌وه‌ [ وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ ] وه‌ له‌ په‌له‌كانی دارخورما كه‌ ئه‌و هه‌موو خورمایه‌ی پێوه‌یه‌ وه‌ نزیكن و ئه‌توانن لێی بكه‌نه‌وه‌ [ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ ] وه‌ جۆره‌ها باخ له‌ ترێ و زه‌یتون و هه‌نار [ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] كه‌ ته‌ماشا بكه‌ی له‌ قه‌باره‌دا یان له‌ ڕه‌نگدا له‌وانه‌یه‌ لێك بچن به‌ڵام له‌ تامدا لێك ناچن و هه‌ر یه‌كه‌و تامێكی جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌میش دیسانه‌وه‌ تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌خات [ انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ] ته‌ماشاى به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكه‌ن كاتێك كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م و پێ ئه‌گات بزانن چۆنه‌ [ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٩٩) ]دیسانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ باسكرا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌تى خواى گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیماندار بن
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (99) Sūra: Sūra Al-An’am
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti