Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Sūra ʻAbasa   Aja (Korano eilutė):

سورەتی عبس

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ
سووره‌تی (عه‌به‌س) (واته‌: روو گرژى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٢) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پیاوێكى نابینا گله‌یى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات} [ عَبَسَ وَتَوَلَّى (١) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ سه‌رداران و گه‌وره‌كانی قوڕه‌یشدا گفتوگۆی ئه‌كرد، له‌وانه‌ (ئوبه‌ی كوڕی خه‌ڵه‌ف و ئه‌بوجه‌هل و عه‌باسی مامی و عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه‌) ڕووی تێ كردوون و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمان بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ موسڵمان بوونایا ئه‌وا قوڕه‌یش هه‌موویان موسڵمان ده‌بوون، له‌و كاته‌دا (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) كه‌ پیاوێكی نابینا بووه‌، وه‌ پێشتر موسڵمان بووه‌ هات و پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كردو وتى رێنماییم بكه‌، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - پێی خۆش بوو له‌و كاته‌دا پرسیار نه‌كات و قسه‌ی پێ نه‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ باوه‌ڕ بێنن و موسڵمان بن بۆیه‌ ڕووی خۆی گرژ كردو رووى لێ وه‌رگێڕا، خواى گه‌وره‌ (عَبَسَ وَتَوَلَّى) ى دابه‌زاند، واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕووی خۆی گرژ كردو پشتی هه‌ڵكرد له‌و پیاوه‌ نابینایه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ
[ أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى (٢) ] كاتێك كه‌ پیاوه‌ نابیناكه‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) هات بۆ لای، خوای گه‌وره‌ لۆمه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد - صلی الله علیه وسلم - (نابێت بانگخوازان ته‌نها گرنگی و بایه‌خ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بده‌ن به‌ڵكو ناودارو بێناو، فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵات، ژن و پیاو، گه‌وره‌و بچووك ئه‌بێ گرنگی و بایه‌خ به‌ هه‌مووی بدرێت پاشان خوای گه‌وره‌ خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه‌یش شایانى هیدایه‌ت بێت).
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ
[ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پیاوه‌ نابینایه‌ هاتبێ بیه‌وێ خۆی له‌ تاوان پاك بكاته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ فێری دینه‌كه‌ی بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ
[ أَوْ يَذَّكَّرُ ] یاخود په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێ له‌وه‌ی كه‌ تۆ فێری ئه‌كه‌ی [ فَتَنْفَعَهُ الذِّكْرَى (٤) ] ئه‌و په‌ندو ئامۆژگارییه‌ی تۆ سوودی پێ بگه‌یه‌نێت و له‌ حه‌رام دورى بخاته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ
[ أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى (٥) ] به‌ڵام كه‌سێك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، یاخود خۆیان وا نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ بێپێویستن لێت و پێویستیان به‌ تۆ و به‌ ئیمان هێنان به‌ تۆ و به‌و زانیاری و وه‌حیه‌ی تۆ نیه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ
[ فَأَنْتَ لَهُ تَصَدَّى (٦) ] تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته‌ ئه‌وان و گرنگی و بایه‌خ به‌وان ئه‌ده‌یت.
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
[ وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى (٧) ] هیچ شتێك له‌سه‌ر تۆ نیه‌ كه‌سێك كه‌ ئیمان نه‌هێنێت، واته‌: له‌سه‌ر تۆ نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نیت و ته‌نها گه‌یاندنت له‌سه‌ره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ
[ وَأَمَّا مَنْ جَاءَكَ يَسْعَى (٨) ] به‌ڵام كه‌سێك به‌خێرایی به‌ره‌و پیری تۆ هاتووه‌ و هه‌وڵ و كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی بكه‌یت و فێره‌ دینی بكه‌ی.
Tafsyrai arabų kalba:
وَهُوَ يَخۡشَىٰ
[ وَهُوَ يَخْشَى (٩) ] وه‌ ئه‌و ترسی خوای گه‌وره‌ى له‌دڵدایه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێ.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ
[ فَأَنْتَ عَنْهُ تَلَهَّى (١٠) ] تۆ خۆت سه‌رقاڵ و بێ ئاگا ئه‌كه‌ی له‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم).
Tafsyrai arabų kalba:
كَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٞ
[ كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ (١١) ] نه‌خێر ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نابێ وابكه‌یت و ئه‌م كاره‌ دووباره‌ مه‌كه‌وه‌، ئه‌م سووره‌ته‌ى كه‌ بۆت دابه‌زیووه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، له‌ پاش ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر رێزى له‌ (عبدالله ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) ده‌گرت.
Tafsyrai arabų kalba:
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
[ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ (١٢) ] جا هه‌ر كه‌سێك ویستی لێ بێت په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرێ وه‌ له‌و یادخستنه‌وه‌یه‌ سوود ئه‌بینێ.
Tafsyrai arabų kalba:
فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ
[ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ (١٣) ] ئه‌م سووره‌ته‌ یان ئه‌م په‌ندو ئامۆژگاریانه‌ له‌ په‌ڕاوێكی به‌ڕێزدایه‌ یان هه‌موو قورئان له‌ په‌ڕاوێكی زۆر به‌ڕێزو گه‌وره‌دایه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ
[ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ (١٤) ] وه‌ پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ لای خوای گه‌وره‌، وه‌ پاكه‌ له‌ زیادو كه‌می له‌ (لوح المحفوظ)دا پارێزراوه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ
[ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ (١٥) ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ به‌ده‌ستی صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ - صلی الله علیه وسلم -، یاخود به‌ ده‌ستى قورئان خوێنه‌كانه‌وه‌یه‌، یاخود ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌ ئه‌وانن كه‌ سه‌فیرن له‌ نێوان خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌هێنن، وه‌كو ئیمامی بوخاریش ئه‌فه‌رمووێ: (سه‌فه‌ره‌) بریتین له‌ فریشته‌كان.
Tafsyrai arabų kalba:
كِرَامِۭ بَرَرَةٖ
[ كِرَامٍ بَرَرَةٍ (١٦) ] ئه‌م فریشتانه‌ زۆر به‌ڕێزن لای خوای گه‌وره‌، وه‌ زۆر چاكه‌كارن له‌ كرده‌وه‌یانداو هه‌میشه‌ خه‌ریكی په‌رستنی خوای گه‌وره‌ن و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن، وه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ هه‌ڵگری قورئانن وه‌ قورئانیان له‌به‌ره‌ سیفه‌تی فریشته‌یان هه‌بێ به‌ڕێزو چاكه‌كاربن له‌ وته‌و كرده‌وه‌یاندا، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: (هه‌ر كه‌سێك به‌ڕه‌وانی قورئانی له‌به‌ر بێ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌ به‌ڕێزه‌ چاكه‌كارانه‌دایه‌، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌سه‌ری قورسه‌و به‌زه‌حمه‌ت فێری ئه‌بێ و بۆی ئه‌ووترێ یان گیرییه‌ك له‌ زمانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ دوو ئه‌جرو پاداشتی هه‌یه‌).
Tafsyrai arabų kalba:
قُتِلَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَآ أَكۡفَرَهُۥ
[ قُتِلَ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ (١٧) ] نه‌فره‌ت له‌ مرۆڤی كافرو بێباوه‌ڕ بێت چه‌ند كوفره‌كه‌یان سه‌خته‌، یاخود چی وای لێ كردووه‌ كه‌ كوفر بكات و باوه‌ڕی به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ
[ مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ (١٨) ] ئایا مرۆڤی بێباوه‌ڕ ته‌ماشای خۆی ناكات خوای گه‌وره‌ له‌ چ شتێك ئه‌وی دروست كردووه‌، له‌ دڵۆپه‌ ئاوێكی بێڕێز.
Tafsyrai arabų kalba:
مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ
[ مِنْ نُطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ (١٩) ] له‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ له‌ مه‌نی مرۆڤ دروستكراوه‌ پاشان خوای گه‌وره‌ ڕێكی خستووه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی پێی به‌خشیووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ
[ ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ (٢٠) ] پاشان ڕێگای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یشی له‌ سكی دایكی بۆ ئاسان كردووه‌، یاخود ته‌واوتر ڕێگای ڕاست و ڕێگای چه‌وتى بۆ ئاسان كردووه‌و پێی ناساندووه‌و بۆی ڕوون كردۆته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ
[ ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ (٢١) ] پاشان له‌ دوای مردنیشی خوای گه‌وره‌ ڕێزی له‌ مرۆڤ ناوه‌ كه‌ قه‌بری بۆی داناوه‌ كه‌ بخرێته‌ ناو گۆڕه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وی فڕێ نه‌درێ دڕنده‌و باڵنده‌كان بیخۆن، یاخود بۆگه‌ن بكات.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ
[ ثُمَّ إِذَا شَاءَ أَنْشَرَهُ (٢٢) ] وه‌ هه‌ر كاتێكیش خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ له‌ پاش مردن له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا زیندووی ئه‌كاته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
كَلَّا لَمَّا يَقۡضِ مَآ أَمَرَهُۥ
[ كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ (٢٣) ] نه‌خێر مرۆڤ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێی نه‌كردووه‌، واته‌: ئه‌م مرۆڤه‌ كافره‌ حه‌ق و مافی خوای گه‌وره‌ی نه‌داوه‌ له‌ نه‌فس و ماڵی خۆیدا، یاخود هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ری هه‌ر هه‌مووی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات.
Tafsyrai arabų kalba:
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ
{تێڕوانین له‌ به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ إِلَى طَعَامِهِ (٢٤) ] با مرۆڤ ته‌ماشای خواردنه‌كه‌ی خۆی بكات كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن خواردنی پێ به‌خشیووه‌ له‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا، واته‌: چۆن ئه‌و زه‌وییه‌ مردووه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
أَنَّا صَبَبۡنَا ٱلۡمَآءَ صَبّٗا
[ أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا (٢٥) ] ئێمه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاومان به‌ لێزمه‌ و به‌خوڕ ناردۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ شَقَقۡنَا ٱلۡأَرۡضَ شَقّٗا
[ ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا (٢٦) ] پاشان ئه‌و ئاوه‌مان خستۆته‌ ناو زه‌وییه‌وه‌، پاشان زه‌ویمان له‌ت كردووه‌ بۆ ده‌رچوونی ئه‌و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا حَبّٗا
[ فَأَنْبَتْنَا فِيهَا حَبًّا (٢٧) ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ دانه‌وێڵه‌یه‌كمان له‌ زه‌ویدا ڕواندووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆراكی مرۆڤ بێ.
Tafsyrai arabų kalba:
وَعِنَبٗا وَقَضۡبٗا
[ وَعِنَبًا ] وه‌ ترێ [ وَقَضْبًا (٢٨) ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ گژوگیای ئاژه‌ڵه‌كان بێت، یاخود ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كان.
Tafsyrai arabų kalba:
وَزَيۡتُونٗا وَنَخۡلٗا
[ وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا (٢٩) ] وه‌ زه‌یتون و دار خورما.
Tafsyrai arabų kalba:
وَحَدَآئِقَ غُلۡبٗا
[ وَحَدَائِقَ غُلْبًا (٣٠) ] وه‌ باخ و بێستانی چڕو پڕو درێژو ئه‌ستوورو كۆمه‌ڵ، خوای گه‌وره‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێ به‌خشیوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَفَٰكِهَةٗ وَأَبّٗا
[ وَفَاكِهَةً وَأَبًّا (٣١) ] وه‌ جۆره‌ها میوه‌ی پێ به‌خشیوون (أَبّ) گژو گیایه‌كه‌ كه‌ مرۆڤ نایخوات و تایبه‌ته‌ به‌ ئاژه‌ڵ، خوای گه‌وره‌ ئاژه‌ڵانیشی له‌بیر نه‌كردووه‌و گژو گیای له‌ زه‌وی بۆ ده‌ركردوون، وه‌ له‌وه‌ڕگای بۆ داناون.
Tafsyrai arabų kalba:
مَّتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِأَنۡعَٰمِكُمۡ
[ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ (٣٢) ] ئه‌مه‌ بژێوی ژیانی خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانتانه‌ له‌ دونیادا تا ڕۆژی قیامه‌ت.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ
{چه‌ند دیمه‌نێكى ترسناكى رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ (٣٣) ] كاتێك كه‌ رۆژى قیامه‌ت دێت، (الصَّاخَّةُ) ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، بۆیه‌ واى پێ وتراوه‌ چونكه‌ ده‌نگى ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌نده‌ قورس و سه‌خت و گه‌وره‌یه‌ ده‌دات به‌ گوێیه‌كانداو نزیكه‌ كه‌ڕیان بكات.
Tafsyrai arabų kalba:
يَوۡمَ يَفِرُّ ٱلۡمَرۡءُ مِنۡ أَخِيهِ
[ يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ (٣٤) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ له‌ برای خۆی ڕائه‌كات.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ
[ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ (٣٥) ] وه‌ له‌ دایك و باوكی ڕائه‌كات.
Tafsyrai arabų kalba:
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ
[ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ (٣٦) ] وه‌ له‌ خێزان و منداڵه‌كانی ڕائه‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ نزیكترین كه‌سه‌ نزیكه‌كانێتی، (عیكریمه‌) فه‌رموویه‌تی: پیاو ئه‌گات به‌ خێزانی خۆی پێی ئه‌ڵێ ئه‌ی ئافره‌ت چۆن پیاوێك بوومه‌ بۆت؟ ئه‌ڵێ: به‌ڕاستی باشترین پیاو بوویته‌و ئه‌وه‌ی له‌ توانات بێ كردووته‌و مه‌دح و سه‌نای ئه‌كات، ئه‌ڵێ: ده‌ی ئه‌مڕۆ من پێویستم به‌ ته‌نها یه‌ك چاكه‌یه‌كه‌ پێم ببه‌خشی به‌هۆیه‌وه‌ ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی ئه‌وه‌ی تۆ داوای ئه‌كه‌ی زۆر ئاسانه‌ به‌ڵام ناتوانم بتده‌مێ خۆمیش وه‌كو تۆ پێویستم پێیه‌تی، ڕوو ئه‌كاته‌ كوڕه‌كه‌ی و پێى ئه‌ڵێ: ئه‌ی كوڕی خۆم چۆن باوكێك بوومه‌ بۆت؟ ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی باشترین باوك بوویته‌، ئه‌ڵێ: ده‌ی پێویستم به‌ ته‌نها چاكه‌یه‌كه‌ بمده‌یتێ ڕزگارم ئه‌بێ، ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی خۆم له‌ تۆ زیاتر پێویستمه‌ نایداتێ، بۆیه‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو كه‌سێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ڕائه‌كات تا داواى چاكه‌یه‌كى لێنه‌كات.
Tafsyrai arabų kalba:
لِكُلِّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ يَوۡمَئِذٖ شَأۡنٞ يُغۡنِيهِ
[ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ (٣٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵی ئیش و كاروباری خۆیه‌تی له‌سه‌ختی ڕۆژه‌كه‌دا كه‌س نایپه‌رژێته‌ سه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران كاتێك كه‌ خه‌ڵكی ڕوویان تێ ئه‌كه‌ن و داوای شه‌فاعه‌تیان لێ ئه‌كات هه‌موویان ئه‌فه‌رموون: (نَفْسي نَفْسي)، ته‌نانه‌ت عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ئه‌فه‌رمووێ: (سوێند به‌خوای گه‌وره‌ داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ناكه‌م ته‌نها نه‌فسی خۆم نه‌بێ، ئه‌و مه‌ریه‌مه‌ی كه‌ لێی بوومه‌ داوای ئه‌وه‌ ناكه‌م كه‌ مه‌ریه‌میش ڕزگار بكات)، ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (ئوممه‌ته‌كه‌م ئوممه‌ته‌كه‌م).
Tafsyrai arabų kalba:
وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ مُّسۡفِرَةٞ
[ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُسْفِرَةٌ (٣٨) ] له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پرشنگدارو جوانن و ئه‌دره‌وشێنه‌وه‌ كه‌ ڕووی باوه‌ڕدارانن.
Tafsyrai arabų kalba:
ضَاحِكَةٞ مُّسۡتَبۡشِرَةٞ
[ ضَاحِكَةٌ مُسْتَبْشِرَةٌ (٣٩) ] وه‌ خاوه‌نى ئه‌و ڕووانه‌ پێ ئه‌كه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موژده‌یان پێدراوه‌و دڵخۆشن و ئه‌و دڵخۆشییه‌ به‌ ڕوویانه‌وه‌ دیاره‌، كه‌ به‌هه‌شتییه‌كانن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ
[ وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ (٤٠) ] وه‌ له‌و رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕووی تریش ته‌پوتۆزاوین.
Tafsyrai arabų kalba:
تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ
[ تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ (٤١) ] وه‌ ڕه‌ش بوونه‌و ڕه‌شی دایپۆشیون.
Tafsyrai arabų kalba:
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ
[ أُولَئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ (٤٢) ] كه‌ ئه‌مه‌ رووى كافرانه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵیان پڕ بووه‌ له‌ كوفرو كرده‌وه‌یان خراپ بووه‌و له‌ ڕێ ده‌رچوو بوونه‌و ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وتوونه‌، والله أعلم.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Sūra ʻAbasa
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti