Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (65) Sūra: Sūra At-Taubah
وَلَئِن سَأَلۡتَهُمۡ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلۡعَبُۚ قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ
{گاڵتە كردن بە خواو ئایەتەكانی‌و پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - كوفرە} [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ] له‌ غه‌زای ته‌بووكدا كه‌سێك له‌ مونافیقان وتی: كه‌سم نه‌بینیوه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م صه‌حابانه‌ كه‌ به‌خه‌می سكیانه‌وه‌ بن، وه‌ له‌ كاتی قسه‌كردندا درۆ بكه‌ن، وه‌ له‌ كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ترسنۆك بن، پیاوێك له‌ صه‌حابه‌ فه‌رمووی: درۆت كرد به‌ڵكو تۆ مونافیقی ئه‌بێ هه‌واڵ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌م، تا ئه‌و گه‌یشته‌ لای پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه‌ كاتێك كه‌ پرسیاریان لێ بكه‌ی بۆچی ئه‌م قسانه‌تان كردووه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - له‌ صه‌حابه‌و له‌ دین ئه‌ده‌ن ئه‌و كاته‌ ئه‌ڵێن ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ڕێگا دوور بوو ده‌مه‌ته‌قێمان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دووری ڕێگاكه‌ ببڕین وه‌ گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد [ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ (٦٥) ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئایا ئێوه‌ شت نه‌ما گاڵته‌ی پێ بكه‌ن ئیلا خوای گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێ - صلى الله عليه وسلم - ئایا ئێوه‌ گاڵته‌ به‌مانه‌ ئه‌كه‌ن؟
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (65) Sūra: Sūra At-Taubah
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti