Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അൻബിയാഅ്   ആയത്ത്:
قُلۡ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلۡوَحۡيِۚ وَلَا يَسۡمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: - ئەی خەڵکینە - من بەو وەحیەی لای پەروەردگارمەوە بۆم کراوە دەتانترسێنم بەسزای خوای گەورە، کەسێکیش کەڕ بووبێت لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، کاتێکیش ئاگادار بکرێتەوە و بترسێنرێت لە سزای خوا گوێی لێ نابێت بە گوێگرتنێك کە وەری بگرێت، واتا: ئەوانە وەک کەڕ وان ھیچ ھەق و ڕاستی نابیستن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَئِن مَّسَّتۡهُمۡ نَفۡحَةٞ مِّنۡ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی پەلەی ھاتنی سزای خوایانە ئەگەر ھەڵاوێک لەسزای پەروەردگار لێیان بدات ئەو کاتە دەڵێن: ئەی تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بێگومان ئێمە ستەمکار بووین بەوەی ھاوەڵمان بۆ خوا بڕیاردا و باوەڕمان نەکرد بەوەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَنَضَعُ ٱلۡمَوَٰزِينَ ٱلۡقِسۡطَ لِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسٞ شَيۡـٔٗاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةٖ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَيۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ
بە ڕاستی ڕۆژی قیامەت تەرازووی دادپەروەری دادەنێین بۆ کێشانەکردنی کار و کردەوەکانیان، لەو ڕۆژەدا ھیچ کەسێک ستەمی لێ ناکرێت چاکە و حەسەناتی کەم ناکرێتەوە، یان گوناھ و تاوانەکانی بۆ زیاد ناکرێت، تەنانەت ئەگەر کردەوەکانیان بە ئەندازەی دەنکە خەرتەلەیەکیش بێت لەو ڕۆژەدا ئەیھێنین و ھیچی لێ زایە ناکەین و ئامادەی دەکەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای لەسەر بدرێتەوە، ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە بە وردی کردەوەی بەندەکانمان بژمێرین و لێپرسینەوە بکەین لە گەڵیاندا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلۡفُرۡقَانَ وَضِيَآءٗ وَذِكۡرٗا لِّلۡمُتَّقِينَ
بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا و ھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) بەخشیووە کە جیاکاری دەکات لە نێوان ھەق و ناھەقدا ، لە نێوان حەڵاڵ و حەرامدا ، وە ئەو تەوراتە (پێش دەستکاری کردنی) ھیدایەت و ڕێنوێنی بوو بۆ کەسانێک باوەڕی پێ بھێنن، وە یادخەرەوەی خواناسان و پارێزکارانیشە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشۡفِقُونَ
ئەوانەی لە تۆڵە و سزای ئەو پەروەردگارەیان دەترسن کە باوەڕیان پێیەتی ھەرچەندە نەشیاندیوە، ئەوان لە ھاتنی ڕۆژی دوایی و لێپرسینەوەی کاروکردەوە دەترسێن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَهَٰذَا ذِكۡرٞ مُّبَارَكٌ أَنزَلۡنَٰهُۚ أَفَأَنتُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
ئەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یادخەرەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە بیر دەکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەردەگرن، وە پڕخێر و بەرەکەتە و سوود و قازانجە، ئایا لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا ئێوە نکۆڵی لێدەکەن باوەڕی پێ ناھێنن و دانی پێدا نانێن و کاریشی پێ ناکەن؟
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
۞ وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَآ إِبۡرَٰهِيمَ رُشۡدَهُۥ مِن قَبۡلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ
بێگومان پێشتر و لەکاتی منداڵیدا حوججەت و بەڵگەمان بەخشی بە ئیبراھیم لەسەر گەل و ھۆزەکەی، وە ئێمە بەحاڵ و گوزەرانی ئەو ئاگادار بووین، ئەوەی شایستەی بوو لە زانست و زانیاری خۆمان لە بەڵگە و حوججەت بەسەر گەل و ھۆزەکەیەوە پێمان بەخشی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِيٓ أَنتُمۡ لَهَا عَٰكِفُونَ
ئیبراھیم بە ئازەری باوکی و گەلەکەی وت: ئەم بت و پەیکەرە بێ گیانانە چین کە ئێوە بە دەستی خۆتان تاشیوتانن و بەدیاریانەوە ماونەتەوە و دەیانپەرستن ؟
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالُواْ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ
گەلەکەی پێیان وت: باوباپیرانی خۆمان دیوە خەریکی پەرستنی ئەم بتانە بوون، بۆیە ئێمەیش وەکو ئەوان دەیانپەرستین و چاو لەوان دەکەین.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ لَقَدۡ كُنتُمۡ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: - ئەی ئەوانەی شوێن کەسانی تر کەوتوون - خۆتان و باوباپیرانتان لە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادا بوون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا بِٱلۡحَقِّ أَمۡ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ
گەلەکەی پێیان وت : - ئەی ئیبراھیم - ئایا تۆ ڕاستی و ھەقێکت بۆ ھێناوین لەوەی وتت و دەیڵێیتەوە و بەڕاستە، یان گاڵتەمان لە گەڵدا دەکەیت ؟ چونکە پێشان قسەی وامان لێت نەبیستووە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ بَل رَّبُّكُمۡ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: بەڵکو زۆر بەڕاستمە و ھیچ گاڵتە ناکەم، پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، ئەوەی بەبێ ئەوەی لە پێشدا نمونەی ھەبێت ئەم زەوی و ئاسمانانەی بەدیھێناوە، وە منیش لەسەر ئەوەی کە (اللە) پەروەردگاری ئێوە و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە شاھیدم، وە بزانن بتەکانی ئێوە ھیچ پشکێکیان نییە لەمەدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصۡنَٰمَكُم بَعۡدَ أَن تُوَلُّواْ مُدۡبِرِينَ
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ ئەوەی گەلەکەی گوێیان لە دەنگی بێت لەبەری خۆیەوە وتی: سوێند بە خوا پاش ئەوەی ڕۆیشتن بۆ جەژنەکەتان و پشتتان ھەڵکرد دەبێت نەخشەیەک بکێشم بۆ تێک و پێک شکاندنی بتەکانتان، ئەوەی پێتان ناخۆشە بەسەریان بھێنم.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• نَفْع الإقرار بالذنب مشروط بمصاحبة التوبة قبل فوات أوانها.
سوودی داننان بە گوناھ و تاوان مەرجە دەبێت تەوبەیشی لە گەڵدا بێت، پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت.

• إثبات العدل لله، ونفي الظلم عنه.
چەسپاندن و جێگیرکردنی سیفەتی عەدل و دادپەروەری بۆ زاتی (اللە) وە دوور خستنەوە و نەفی کردنی سیفەتی زوڵم و ستەم لێی.

• أهمية قوة الحجة في الدعوة إلى الله.
گرنکی بوونی ھێزی بەڵگە و حوججەت لەکاتی بانگەوازکردن بۆ ڕێگای خوای گەورە.

• ضرر التقليد الأعمى.
زیانی چاولێکردن و شوێنکەوتنی کوێرانە، بێ ئەوەی بپرسیت ئایا ئەوەی تۆ چاوی لێدەکەیت لەسەر ھەقە یان نا.

• التدرج في تغيير المنكر، والبدء بالأسهل فالأسهل، فقد بدأ إبراهيم بتغيير منكر قومه بالقول والصدع بالحجة، ثم انتقل إلى التغيير بالفعل.
پلەبەندی (تدرج) لە گۆڕینی خراپە و گوناھ، سەرەتا دەست پێکردن لە ئاسان و ئاسانەوە، بێگومان ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دەستی کرد بە گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەگوفتار و وتوێژکردن لە گەڵیان، وە بەرپەرچدانەوەیان بەبەڵگە و حوججەت، پاشان شێوازی خۆی گۆڕی بۆ گۆڕینی خراپە و گوناھی گەلەکەی بەکردەیی و تێک شکاندنی بتەکانیان بەتەورەکەی دەستی.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അൻബിയാഅ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക