Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ശ്ശൂറാ   ആയത്ത്:
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلۡجَوَارِ فِي ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَٰمِ
وە یەکێک لە نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات و قودرەت و تاک و تەنھایی ئەو، ئەو کەشتیانەن وەک شاخەکان لە بەرزی و بڵندیدا کە بەناو دەریا دێن و دەڕۆن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِن يَشَأۡ يُسۡكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظۡلَلۡنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٍ
ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو بایەی کە ئەو کەشتیانە دەھێنێت و دەبات ڕایبگرێت ئەوا ڕایدەگرت، ئەو کاتە لەناو دەریادا جێگیر دەبوون و لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، لەوەی باسکرا لە بەدیھینانی کەشتیەکان و ڕامھێنانی باکان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا بۆ کەسانێکی زۆر ئارامگر لەسەر بەڵاو موسیبەت و ناخۆشیەکان، وە زۆریش شوکرانەبژێرن بۆ ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگاریان کە بەسەریانەوەیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَوۡ يُوبِقۡهُنَّ بِمَا كَسَبُواْ وَيَعۡفُ عَن كَثِيرٖ
یان ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو کەشتیانە بە ناردنی ڕەشەبا و گەردەلولی دەریا تێک و پێک بشکێنێت؛ بەھۆی گوناھ و تاوانی خەڵکییەوە کە بەدەستی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ئەوا لەناوی دەبردن و تێک و پێکی دەشکاندن، بەڵام ئەو زاتە پیرۆزە لە زۆرێک گوناھ و تاوانی بەندەکانی چاوپۆشی دەکات و سزایان نادات لەسەری.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٖ
ئەو کاتەی اللە تەعالا بە ھەڵکردنی ڕەشەبا و گەردەلول ئەو کەشتیانە تێک و پێک دەشکێنێت، ئەوانەی دەمەقاڵێ و مشتومڕیان دەکرد لەبارەی نیشانە و ئایەتەکانی اللە تەعالا بۆ بەتاڵکردنەوە و پوچەڵکردنەوەی، ئەو کاتە دەزانن ھیچ دەرفەتێکیان نییە بۆ ڕاکردن و ھەڵھاتن خێرا دەست دەکەن بەپاڕانەوە و لاڵانەوە لە اللە تەعالا و واز دەھێنن لە تەواوی ئەو خوا درۆیینانەی کە پێشتر دەیانپەرستن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ
- ئەی خەڵکینە - ھەر شتێکتان لە سەروەت و سامان و پلەوپایە و ماڵ و مناڵ پێدراوە، بۆ خۆشی ژیانتانە و نامێنێت و دەبڕێتەوە، بەڵام ناز و نیعمەتی ھەمیشەیی و بەردەوام ئەو ناز و نیعمەت و خۆشیانەیە کە لە بەھەشتدا ئامادەکراوە بۆ کەسانێک باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی، وە تەنھا پشتیش بە پەروەردگاریان دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە دوور دەکەونەوە لە گوناھە گەورە و قێزەونەکان، وە ھەر کاتێکیش تووڕە بوون لەو کەسانەی خراپەیان لە گەڵدا کردوون بە قسە و کردەوەیان، بەڵام ئەوان لەو کارانە خۆش دەبن و چاوپۆشیان لێدەکەن و تۆڵەیان لێ ناسێننەوە و سزایان نادەن، ئەم لێبووردن و چاوپۆشی کردنەیش لە چاکە و فەزڵی خۆیانەوەیە ئەگەر ھاتوو خێر و بەرژەوەندی تێدا بوو.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە وەڵامی بانگەوازەکەی پەروەردگاری خۆیان دایەوە، بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە بە دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگری لێکردوون، وە نوێژەکانیان بە جوانترین و تەواوترین شێوە لە کاتی خۆیدا ئەنجام داوە، وە بۆ ئەو کەسانەیە ئەگەر بیانەوێت کارێک بکەن کە گرنگە بە لایانەوە ئەوا ڕاوێژ بەیەکتری دەکەن بۆ ئەنجامدانی، وە لەوەی اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی داوون لە پێناو ئەو دەیبەخشن و خەرجی دەکەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلۡبَغۡيُ هُمۡ يَنتَصِرُونَ
وە بۆ ئەو کەسانەیە کاتێک زوڵم و ستەمیان لێکرا خۆیان سەردەخەن و تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە و ڕازی نابن بە زەلیلی، ئەگەر ھاتوو ئەوەی ستەمی لێکردوون شایستەی لێبووردن و لێخۆش بوون نەبوو، ئەم سەرخستنەیەش ھەق و پێویست بوو، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو ھیچ بەرژەوەندیەک نەدەبینرا لە لێبووردن و لێخۆش بوونی ئەو ستەمکارە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَجَزَٰٓؤُاْ سَيِّئَةٖ سَيِّئَةٞ مِّثۡلُهَاۖ فَمَنۡ عَفَا وَأَصۡلَحَ فَأَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ
ھەر کەسێک ویستی ھەق و مافی خۆی وەربگرێتەوە ئەوە مافی خۆیەتی وەری بگرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانێت وەک خۆی وەری بگرێتەوە بێ زیاد و سنوور بەزاندن، وە ھەرکەسێکیش لەو کەسە خۆش بوو کە خراپەی بەرامبەری کردووە و تۆڵەی لێ نەسەندەوە، وە ئاشت بوویەوە لە گەڵی ئەوا پاداشتی ئەو لای اللە تەعالایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە ستەمکارانی خۆش ناوێت، ئەوانەی زوڵم و ستەم لە نەفسی خەڵکی، یان لەماڵ و سامانیان، یان لەشەرەف و ناموسیان دەکەن، بەڵکو زۆر ڕقیشی لێیانە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعۡدَ ظُلۡمِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَا عَلَيۡهِم مِّن سَبِيلٍ
ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی سەندەوە و سەرکەوت بەسەر بەو کەسەی زوڵم و ستەمی لێکردووە، ئەوانە ھیچ لۆمە ناکرێن لەسەر وەرگرتنەوەی ھەق ومافی خۆیان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظۡلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبۡغُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی ئەوانە دەکرێت و لێیان دەگیرێت؛ کە بە ناھەق زوڵم و ستەم لە خەڵکی دەکەن و گوناھ و تاوان لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، ئا ئەوانە سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ
بەڵام کەسێک ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت و ئازاری خەڵکانی تر و چاوپۆشی لێکردن، ئەوا ئەو جۆرە کردەوەیە لەو کارانەیە کە بە خێر و چاکە بۆ ئەو کەسە و بۆ ھەموو خەڵکیش دەگەڕێتەوە، بەڕاستی کارێکی باش و چاکی کردووە کە شایانی سوپاس کردنە، ھیچ کەسیش ناگات بەم پاداشت و پلە و پایە کەسانێک نەبن کە بەختێکی گەورە و باشیان ھەیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِيّٖ مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَ يَقُولُونَ هَلۡ إِلَىٰ مَرَدّٖ مِّن سَبِيلٖ
ھەر کەسێکیش اللە تەعالا گومڕای بکات و ھەق و ڕاستی لێ ون بکات، دوای ئەو ھیچ کەسێک نییە بتوانێت پشتیوان و کۆمەکی بێت و کاروبارەکانی بەڕێوە ببات، کاتێکیش ئەوانەی بە کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان کردن زوڵم و ستەمیان لە خۆیان کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان سزای سەخت دەبینن ئاوات دەخوازن و دەڵێن: ئایا ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەین و کار و کردەوەیەک بکەین اللە لێمان ڕازی بێت؟
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الصبر والشكر سببان للتوفيق للاعتبار بآيات الله.
ئارام گرتن و شوکر و سوپاس کردن دوو ھۆکاری موەفەق بوونن تاوەکو مرۆڤ بەهۆیانەوە بتوانیت پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت لە ئایەتەکانی اللە تەعالا.

• مكانة الشورى في الإسلام عظيمة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر گەورەیی پلە و پایەی شوورا و ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا.

• جواز مؤاخذة الظالم بمثل ظلمه، والعفو خير من ذلك.
دروسته کەسێک زوڵم و ستەمی لێکرابێت بەو ئەندازەیەی زوڵم و ستەمی لێکراوە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، بەڵام لێبووردن و چاوپۆشی کردن باشتر و چاکترە.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ശ്ശൂറാ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക