Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം). * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സ്സുഖ്റുഫ്   ആയത്ത്:
وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ
وە دەرگای ماڵەکانیان و تەخت و قەرەوێڵە و جێگای بەرزی پاڵدانەوەیانمان بۆ دەکردن بە زیو، ئەمەیش بۆ ئەوەی زیاتر کەمەندکێشیان بکات و دووچاری فیتنە و تاقیکردنەوەیان بکات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَٱلۡأٓخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُتَّقِينَ
وە زێڕێکی زۆریشمان پێدەدان، ھەموو ئەمانە خۆشی ژیانی دونیان و دەبڕێنەوە، سوود و قازانجیان کەم و بێ بایەخە لەبەر ئەوەی کۆتاییان پێ دێت و دەبڕێنەوە، ئەی پێغەمبەر بزانە ئەوەی لای پەروەردگارت ھەیە لە خۆشی و ناز و نیعمەت لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە بۆ پارێزکاران و لەخواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ
ھەر کەسێک کوێر و بێ ئاگا بێت لە ئاست قورئان و یادی اللە تەعالا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەوا لە دونیا شەیتانێکی بۆ دادەنێین و زاڵی دەکەین بەسەریدا تاوەکو گومڕای بکات، ئەمەش لەبەرامبەر ئەوەدا پشتی کردووەتە قورئانی پیرۆز و یادی پەروەردگار.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ
ئەو شەیتانانەی کە زاڵ بوون بەسەر ئەوانەی کە پشتیان کردوەتە قورئان و یادی اللە تەعالا بۆ ئەوەیە لە ڕێگای ڕاستی پەروەردگار لایان بدەن و گومڕایان بکەن، فەرمانەکانی جێ بەجێ نەکەن و دوور نەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ئەوەندە گوناھ و تاوان و بێباوەڕیان لاشیرین و جوان و ڕازاوە دەکەن وادەزانن لەسەر ھەق و ڕێگای ڕاست و ھیدایەتن، دواتریش تەوبە ناکەن لەو گومڕاییەی تێی کەوتون و گیرۆدەی بوون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيۡتَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَ بُعۡدَ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرِينُ
تا ئەو کاتەی ئەو کەسە گومڕا و لە خوا یاخیەی کە پشتی کردبووە قورئانی پیرۆز لە ڕۆژی قیامەتدا دێتەوە لامان، کاتێک بەچاوی خۆی ڕاستییەکان دەبینێت، بەشەیتانە ھاودەمەکەی دەڵێت: ئای خۆزگە نێوان من و تۆ ئەی شەیتانی فریوودەر نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بوایە، ئای چەند ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپ بوویت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ
اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا بە بێباوەڕان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ھیچ شتێک سوودتان پێ ناگەیەنێت، چونکە ئێوە لە دونیادا بەھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمتان لەخۆتان کرد، ئێستا ئێوە و شەیتانە ھاوڕێ و ھاودەمەکانتان لەسزاداندا ھاوبەش و بەشدارن، ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک لەسزا و ناخۆشی ئەم ڕۆژەتان لەسەر سووک بکەن و لەبری ئێوە بەرگەی ئەو سزایە بگرن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئەوانە کەڕن لە ئاست بیستنی ھەق و ڕاستی، وە کوێرن لە ئاست بینینیدا، ئایا - ئەی پێغەمبەر - تۆ دەتوانیت وا لەکەسێکی کەڕ بکەیت ببیستێ، یان ڕێنمونی کوێرێک بکەیت، یان ھیدایەتی کەسێکی بدەیت لە ھەقێکی ڕوون و ئاشکرا و ڕێگای ڕاستی ئیسلام گومڕا بووبێت؟
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَإِمَّا نَذۡهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنۡهُم مُّنتَقِمُونَ
ئەگەر تۆمان بردەوە و مراندمانیت پێش ئەوەی سزای ئەوان بدەین، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی دواییدا تۆڵەیان لێ دەسێنین و سزای سەختیان پێ دەچێژین.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَوۡ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِي وَعَدۡنَٰهُمۡ فَإِنَّا عَلَيۡهِم مُّقۡتَدِرُونَ
یان ھەندێک لەو سزایەت پیشان دەدەین کە بەڵێنمان پێ دابوون، بێگومان ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە و ئەوان ھەرگیز ناتوانن بەسەرماندا زاڵ بن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَٱسۡتَمۡسِكۡ بِٱلَّذِيٓ أُوحِيَ إِلَيۡكَۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
- ئەی پێغەمبەر - دەست بگرە بەو وەحی و نیگایەی کە پەروەردگارت بۆی کردویت، وە کار و کردەوەی پێ بکە و جێ بەجێی بکە، بێگومان تۆ لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستیت کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تیدا نییە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ
بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێز و حورمەت و گەورەییە بۆ تۆ و بۆ گەلەکەت، دڵنیابن لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێ دەکرێت لە ئیمان و باوەڕ پێھێنان و شوێنکەوتنی ڕێنمونی ئەو قورئانە و بانگەواز کردن بۆی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَسۡـَٔلۡ مَنۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلۡنَا مِن دُونِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ءَالِهَةٗ يُعۡبَدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ڕەوانەمان کردن بۆ لای گەلەکانیان : ئایا جگە لە اللە تەعالا ھیچ پەرستراوێکی ترمان داناوە کە عیبادەت و پەرستنی بۆ بکرێت؟!
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بێگومان موسامان بە بەڵگە و نیشانە و موعیجزەکانەوە نارد بۆ لای فیرعەون و ناودارانی گەلەکەی و پێی وتن: بەدڵنیاییەوە من نێرراو و پێغەمبەری پەروەردگاری ھەموو جیھانیانم.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَضۡحَكُونَ
جا کاتێک بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەی بۆ بردن، پێی پێکەنین و گاڵتەیان پێکرد.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خطر الإعراض عن القرآن.
مەترسی پشت ھەڵکردن لە قورئانی پیرۆز لەم ئایەتانەدا بە ڕوونی بەدیار دەکەوێت.

• القرآن شرف لرسول الله صلى الله عليه وسلم ولأمته.
قورئانی پیرۆز مایەی ڕێز و حورمەت و گەورەییە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ئوممەتەکەی.

• اتفاق الرسالات كلها على نبذ الشرك.
سەرجەم پەیامی پێغەمبەران کۆک و ھاوڕان لەسەر دوورکەوتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا.

• السخرية من الحق صفة من صفات الكفر.
گاڵتەکردن بەھەق و ڕاستی سیفەتێکە لە سیفەتەکانی بێباوەڕان.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സ്സുഖ്റുഫ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം). - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർകസ് തഫ്സീർ പുറത്തിറക്കിയത്.

അടക്കുക