Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: മുജാദിലഃ   ആയത്ത്:

المجادلة

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
إظهار علم الله الشامل وإحاطته البالغة، تربيةً لمراقبته، وتحذيرًا من مخالفته.
دەرخستنی عیلم و زانستی الله تەعالا و زۆر ئاگادار بوونی بەهەموو شتێك، تاوەكو هاوەڵان پەروەردەبن و ئەو زاتە پیرۆزە بەچاودێری خۆیان بزانن، وه وریای ئەوەش بن كە سەرپێچی نەكەن.

قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّتِي تُجَٰدِلُكَ فِي زَوۡجِهَا وَتَشۡتَكِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ
- ئەی موحەمەد - بەڕاستی پەروەردگارت – اللە عزوجل- وتەی ئەو ئافرەتە (خەولەی كچی ثەعلەبه) ی بیست کە وتووێژی لەگەڵ دەکردی سەبارەت بە مێردەکەی (ئەوسی كوڕی صامت) –کە پێی وتبوو: وەک دایکم وایت- وە ئەویش سکاڵای خۆی بۆ لای خوای گەورە برد بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکەی، لە کاتێکدا پەروەردگاریش گفتوگۆکەی ھەردوکتانی بیست، بێگومان الله تەعالا بیسەرو بینایە بەھەموو کارو کردەوەی بەندەكانی و هیچ شتێكی لا نهێنی و شاراوە نییه.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ
ئەوانەی بەھاوسەرەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت، ھاوسەرەکانیان بەو وتانە نابنە دایکی ئەوان، چونکە دایکی ئەوان ھەر ئەو ژنانەن کە ئەوانیان لێ بووە، بێگومان ئەوانە قسەو گوفتارێکی ناپەسەند دەڵێن و درۆ دەکەن، وە (ئەگەر ئەوان پەشیمان ببنەوە) بەڕاستی خوایش خوایەکی بەخشەری لێبوردەیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُواْ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مِّن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۚ ذَٰلِكُمۡ تُوعَظُونَ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ
ئەو کەسانەی کە بە ژنەکانیان دەڵێن: تۆ وەک دایکم وایت و پاشان پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە و دەیانەوێت جووت ببن لەگەڵیاندا، پێویستە لە کەفارەتیدا بەندەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی بەیەک بگەنەوە، ئەوەش کە اللە تەعالا واجبی کرد لەسەرتان لە ئازاد کردنی بەندە ئامۆژگارییەکە بۆتان، ئامۆژگاریتان پێ دەکرێت تا جارێکی تر ئەو وتانە نەیەتەوە بەدەمتانا، اللە تەعالایش ئاگادارە بەو کارو کردەوانە ئێوە دەیکەن، وه هیچ له كردەوەكانی ئێوەی لا شاراوه نیه.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ مِن قَبۡلِ أَن يَتَمَآسَّاۖ فَمَن لَّمۡ يَسۡتَطِعۡ فَإِطۡعَامُ سِتِّينَ مِسۡكِينٗاۚ ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ
جا ئەگەر کەسێک نەیبوو یان نەیتوانی بەندە ئازاد بکات ئەوە با دوو مانگی تەواو لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت بەبێ بچڕان، پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانی جووت بێتەوە (جا ئەگەر بە بێ عوزرێکی شەرعی بەینی تێکەوت ئەوە دەبێت جارێکی تر لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە ڕۆژوو گرتن، یان پێش تەواو بوونی ئەو دوو مانگە چویە لای خێزانی)، جا ئەگەر کەسێکیش نەیتوانی و لە توانایدا نەبوو ئەو دوو مانگە لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێت، با خواردنی شەست ھەژار بدات (کە بۆ ھەر یەکێکیان نیو صاعە لە گەنم یان خورما یان برنج و ھاوشێوەکانی تا تێر دەبن) ئەو کەفارەتەش بۆ ئەوەیە کە باوەڕتان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکەی پتەوتر بێت، ئەمانەش سنوور و پاوانی خودان، وە ئەو بێباوەڕانەش کە نکۆڵی لەو فەرمانانە دەکەن سزایەکی بە ئێش و بە ئازاریان بۆ ھەیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُواْ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ
بێگومان ئەوانەی دژایەتی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی دەکەن ڕسوا و سەرشۆڕ دەکرێن، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی پێش ئەوانیش ڕسوا و سەرشۆڕ بوون، جا بەڕاستی ئێمە بەڵگە و نیشانە گەلێکی ڕوون و ئاشکرامان ناردە خوارەوە (لەسەر گەورەیی و دەسەڵاتی اللە تەعالا وە ھەرکەسێکیش بێباوەڕیان پێ بکات) ئەوە بۆ بێباوەڕان سزای زۆر سەختی ڕسوا کەر ئامادەکراوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ أَحۡصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
لە ڕۆژێکدا پەروەردگار ھەر ھەمویان زیندوو دەکاتەوە، پاشان ھەواڵیان پێ دەدا بەو کار و کردەوە نابەجێ و نادروستانەی کە کردوویانە، چونکە پەروەردگار ھەمووی لەسەریان نووسیوە و ئاماری کردوە لە کاتێکدا ئەوان لەبیریان چووەتەوە، وە اللە تەعالایش ئاگادار و شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا و هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوه نییه.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• لُطْف الله بالمستضعفين من عباده من حيث إجابة دعائهم ونصرتهم.
نەرم و نیانی و بەزەیی پەروەردگار لەگەڵ كەسانی لانەواز و بێدەرەتانی ناو بەندەكانی، لە سۆنگی گیراكردنی نزا و پاڕانەوە و یارمەتیدانیان.

• من رحمة الله بعباده تنوع كفارة الظهار حسب الاستطاعة ليخرج العبد من الحرج.
یەكێك لەڕەحم وبەزەییەكانی اللە تەعالا بەرامبەر بەندەكانی، جۆرا وجۆركردنی كەفارەتەكانی حوكمی (ظهار) ە، بەپێی توانا ودەسەڵاتیان، تاوەكو بەندەكانی تووشی ناڕەحەتی نەبن.

• في ختم آيات الظهار بذكر الكافرين؛ إشارة إلى أنه من أعمالهم، ثم ناسب أن يورد بعض أحوال الكافرين.
لە كۆتایی ئایەتەكانی (ظهار) ەوه، باسی بێباوەڕان كراوه، ئەویش وەك ئاماژەیەك كە (ظهار) كاری بێباوەڕانە، پاشان جێگای خۆیەتی هەندێك باسی حاڵی بێباوەڕان بكات.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: മുജാദിലഃ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക