Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ഹാഖ്ഖഃ   ആയത്ത്:
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنۡ غِسۡلِينٖ
خواردنیشیان تەنھا کێم وزووخاوی داچۆڕاوی لاشەی خەڵکی دۆزەخە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لَّا يَأۡكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡخَٰطِـُٔونَ
ئەمەش کەس نایخوات تەنها گوناھباران وتاوانبارن نەبێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَا تُبۡصِرُونَ
خواى گەورە سوێندی خوارد بەو شتانەی کە بەچاوی خۆتان دەیانبینن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَا لَا تُبۡصِرُونَ
سوێند بێت بە اللە بەو شتانەیش کە بەچاوی خۆتان نایانبینن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ
بێگومان ئەم قورئانە قسه وكەلامی الله یە -سبحانه وتعالى-، لەزاری پێغەمبەرێکی بەڕێزەوە بەسەر خەڵكیدا دەخوێنرێتەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَاعِرٖۚ قَلِيلٗا مَّا تُؤۡمِنُونَ
(بێباوەڕەکانی مەککە دەیانگوت موحەمەد شاعیرە و ئەوەیشی دەیڵێت شیعرە) پەروەردگاریش بەرپەرچی دانەوە وفەرمووی: ئەم قورئانە شیعری شاعیر نییە، شاعیران ھۆندبێتیانەوە ئیتر بۆ کەمتان باوەڕ دەھێنن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَا بِقَوۡلِ كَاهِنٖۚ قَلِيلٗا مَّا تَذَكَّرُونَ
وە قسەی فاڵچیش نییە، چونکە قسەی فاڵچی زۆر جیاوازە لەم قورئانە، ئیتر بۆ کەمتان بیر دەکەنەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بەڵکو ئەم قورئانە لەلای پەروەردگار وبەدیهێنەری ھەموو جیھانیانەوە ڕەوانەکراوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَوۡ تَقَوَّلَ عَلَيۡنَا بَعۡضَ ٱلۡأَقَاوِيلِ
ئەگەر موحەمەد ھەندێک ووتەی بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستایە، کە نەمان ووتبوو.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لَأَخَذۡنَا مِنۡهُ بِٱلۡيَمِينِ
بێگومان ئەوا تۆڵەمان لێدەسەندەوە، و بەدەست وھێز ودەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ثُمَّ لَقَطَعۡنَا مِنۡهُ ٱلۡوَتِينَ
لەپاشانیش شا دەماری دڵیمان دەپچڕی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَمَا مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ عَنۡهُ حَٰجِزِينَ
وە کەسیش لەئێوە نەیدەتوانی لە بەرامبەر ئێمەدا بەرگری لێبکات، بۆیە زۆر دوورە لەبەر خاتری ئێوە. شتێک ئێمە نەمان ووتبێت بۆ ئێمەی ھەڵبەستێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّهُۥ لَتَذۡكِرَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ
بەڕاستی ئەم قورئانە ئامۆژگاری ویادخەرەوەیە بۆ خواناسان وپارێزکاران، ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگاریان جێبەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لە نەهی لێکراوەکانی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّا لَنَعۡلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ
بێگومان ئێمە دەزانین ھەندێک لە ئێوە قورئان بە درۆ دەزانێت (ئێمەش تۆڵەی خۆمانیان لێ دەسێنین).
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّهُۥ لَحَسۡرَةٌ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
بەڕاستی باوەڕ نەکردن بەقورئان وبەدرۆ زانینی داخ وپەژارەیە بۆ بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلۡيَقِينِ
بێگومان قورئان هەق وڕاست ودروست ودڵنیا بەخشە، وھیچ گومانێکی تێدا نییە کە لە لایەن اللە وە -سبحانه وتعالى- نێردراوەتە خوارەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
-دەی پێغەمبەر- تۆیش ھەمیشە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری مەزنت بکە، وە بە پاک وبێگەرد ڕایگرە لەھەموو شتێک کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو نییە، وە ناوی ھەرە مەزنی پەروەردگارت بھێنە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تنزيه القرآن عن الشعر والكهانة.
قورئان پاک وبێگەرده لەوەی وەک شیعر وفاڵ وفاڵچیەتی وابێت.

• خطر التَّقَوُّل على الله والافتراء عليه سبحانه.
مەترسی قسە ھەڵبەستن بۆ اللە -سبحانه وتعالى-، وترسناکی درۆ کردن بەناوی ئەوەوە، پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وپیرۆزی -سبحانه وتعالى-.

• الصبر الجميل الذي يحتسب فيه الأجر من الله ولا يُشكى لغيره.
ئارامگرتنی جوان ئەوەیە کە نیەت لێی تەنھا بەدەستھێنانی پاداشتی اللە بێت -سبحانه وتعالى-، وە سکاڵایش نەبرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر جگە لە ئەو زاتە مەزنە.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ഹാഖ്ഖഃ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക