Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം). * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്റാഫ്   ആയത്ത്:
وَٱلۡبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخۡرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذۡنِ رَبِّهِۦۖ وَٱلَّذِي خَبُثَ لَا يَخۡرُجُ إِلَّا نَكِدٗاۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَشۡكُرُونَ
زەوی پاک وخاوێن بە فەرمانی پەروەردگاری خۆی ڕووەک وگیای بە تەواوی وجوانترین شێوە دەردەھێنێت، ھەر بەو شێوەیە باوەڕداریش وەک ئەو زەویە پاک وخاوێنە وایە گوێ بیستی ئامۆژگاری دەبێت وسوود وکەڵکی لێ وەردەگرێت، کارو کردەوەی چاکەی لێ وەبەردێت، وە ئەو زەویەش کەکڕێن وخوێدارە تەنھا ڕووەکی بێکەڵکی لێ دەڕوێت، ھەر بەو شێوەیە مرۆڤی بێباوەڕیش سوود لە ئامۆژگاری نابینێت، وە کاروکردەوەی چاکی لێ وەبەرنایەت کە کەڵکی لێ ببینێت، ھەر بەو شێوە جۆراو جۆرە ناوازەیە بەڵگەی ھەمە چەشنە دێنینەوە بۆ سەلماندنی ھەق وڕاستی بۆ ئەو کەسانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی خوا دەکەن، وە کوفر وناشکوری ناکەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
بێگومان نوحمان وەک پێغەمبەرێک ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی کە بانگیان بکات بۆ یەکخواپەرستی و وازھێنان لەپەرستنی غەیری ئەو، جا نوح بە گەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن کەجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تری بە ھەق نییە، - ئەی گەلەکەم- من دەترسم کە دووچاری سزای ئەو ڕۆژە گەورەیە بن ئەگەر بێتو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
گەورە پیاوانی گەلەکەی نوح بە ئەویان ووت: بێگومان -ئەی نوح- ئێمە تۆ لە گومڕایی وسەرلێشێواویەکی ڕوون وئاشکرادا دەبینین.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ لَيۡسَ بِي ضَلَٰلَةٞ وَلَٰكِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
نوحیش بە گەورە پیاوانی گەلەکەی فەرموو: من گومڕا وسەرلێشێواو نیم وەک ئێوە گومان دەبەن، بەڵکو من نێردراوم بۆ لای ئێوە لە لایەن پەروەردگارمەوە کە پەروەردگاری من وئێوە وھەموو جیھانە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أُبَلِّغُكُمۡ رِسَٰلَٰتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمۡ وَأَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
ئەوەی خوای گەورە بە وەحی بۆی ناردوم پێتان ڕادەگەیەنم، وە ھەموو خێر وخۆشییەکم بۆتان دەوێت، بەوەی ھانتان دەدەم بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوای گەورە وبەدەستھێنانی پاداشتەکانی، وە دەتانترسێنم بەئەنجامدانی ئەو شتانەی کە خوای گەورە ڕێگری لێکردوون، لەگەڵ ئەو تۆڵە وسزایانەی کە دێن بەدواییدا، وە من شتگەلێک لەلایەن خوای گەورەوە دەزانم کە لە ڕێگای وەحییەوە فێری کردووم ئێوە نایزانن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَوَعَجِبۡتُمۡ أَن جَآءَكُمۡ ذِكۡرٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنكُمۡ لِيُنذِرَكُمۡ وَلِتَتَّقُواْ وَلَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ
ئایا سەرتان سوڕ دەمێنێت، وەلاتان نامۆیە کە وەحی وئامۆژگاریتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە لەسەر زمانی پیاوێکەوە لەخۆتان کەدەیناسن بۆ بێت؟! ئەو پیاوە لە نێو خۆتان گەورە بووە ودرۆزن وگومڕا وسەرلێشێواو نەبووە، وە لەڕەگەزی مرۆڤە وجنۆکە نییە، بۆ ئەوە ھات لە سزای خوا بتانترسێنێت ئەگەر بێتو باوەڕی پێ نەکەن وسەرپێچی بکەن، دەی کەوایە لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، بە ئومێدی ئەوەی ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيۡنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَأَغۡرَقۡنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمًا عَمِينَ
کەچی گەلەکەی بەدرۆیان خستنەوە وباوەڕیان پێ نەکرد، بەڵکو بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ئەویش نزای لێکردن کەخوا لەناویان ببات، ئێمەیش ئەو وئەو کەسانەشی کە لە کەشتییەکە لە گەڵیاندا بوو کە باوەڕیان پێ ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە نوقم بوون، وە ئەوانەشی کە بە درۆیان زانی وباوەڕیان پێ نەکرد وبەردەوامیش بوون لە بەدرۆخستنەوەی بەنوقم بوون لەناو تۆفان کە وەک سزا بۆیان دابەزی بوو لەناومان بردن، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەئاست بینینی ھەق وڕاستیەکان کوێر ونابینا بوون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
ھودیشمان نارد بۆ لای ھۆزی عاد، ھود (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرسترواێکی بەھەق وشیاوتان بۆ نییە، ئایا ئیتر لەسزای ئەو ناترسن وخۆتان ناپارێزن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگرییەکانی، تاوەکو سەلامەت وپارێزراو بن لەسزا وتۆڵەی ئەو.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِي سَفَاهَةٖ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
گەورە وناودرانی گەلەکەی ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی: ووتیان: -ئەی ھود- بێگومان ئێمە دەزانین کە تۆ کاڵفام وخەڵەفاویت کاتێک بانگمان دەکەیت کەخوای تاک وتەنھا بپەرستین، وە واز بھێنین لە پەرستنی بتەکانمان، ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە ھیچ گومانمان نییە کە تۆ یەکێکیت لە درۆزنەکان لەوەی کە بانگەشەی دەکەیت کە تۆ پێغەمبەر ونێرراوی خوایت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ لَيۡسَ بِي سَفَاهَةٞ وَلَٰكِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) لەوەڵامیاندا پێی فەرموون: ئەی ھۆزەکەم من کاڵفام وخەڵەفاو نیم، بەڵکو من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوم.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الأرض الطيبة مثال للقلوب الطيبة حين ينزل عليها الوحي الذي هو مادة الحياة، وكما أن الغيث مادة الحياة، فإن القلوب الطيبة حين يجيئها الوحي، تقبله وتعلمه وتنبت بحسب طيب أصلها، وحسن عنصرها، والعكس.
زەوی پاکوخاوێن وەک دڵ ودەروونی پاکوخاوێن وایە، کاتێک وەحی دادەبەزێت بۆ لای کە مایەی ژیانی راستەقینەیە، ھەروەک چۆن بارانی خوڕ وبەلێزمە مایەی ژیانە، ھەروەھا دڵودەروونی پاکوخاوێنیش کاتێک وەحی خوای گەورەی بۆ دێت وەری دەگرێت وفێری دەبێت، بەپێی پاکوخاوێنیەکەی کاروکردەوەی چاکی لێ بەرھەم دێت، ھەروەھا پێچەوانەکەشی ڕاستە.

• الأنبياء والمرسلون يشفقون على الخلق أعظم من شفقة آبائهم وأمهاتهم.
پێغەمبەران ونێردراوانی خوای گەورە دروستکراوەکانی خوایان خۆش دەوێت وبەزەییان پێدا دێتەوە زیاتر لە خۆشەویستی وبەزەیی باوک ودایک بۆ مناڵ وڕۆڵەکانیان.

• من سُنَّة الله إرسال كل رسول من قومه وبلسانهم؛ تأليفًا لقلوب الذين لم تفسد فطرتهم، وتيسيرًا على البشر.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە ھەموو گەل وھۆزێک بەزمانی خۆیان پێغەمبەرەکانیان بۆ لا ڕەوانە بکات، تاوەکو دڵی ئەوانە رابگرین کە فیترەتی پاکیان ھێشتا پیس وخراپ نەبووە، وە ئاسانکاریەکیش بێت بۆ مرۆڤەکان، چونکە ئەگەر پێغەمبەر مرۆڤ نەبونایە یان فریشتە بونایە ئەوان لەگەڵیاندا نەدەگونجان.

• من أعظم السفهاء من قابل الحق بالرد والإنكار، وتكبر عن الانقياد للعلماء والنصحاء، وانقاد قلبه وقالبه لكل شيطان مريد.
گەورەترین کاڵفامی وخەڵەفاوی ئەوەیە کە بە ئینکاری وعینادی وکەللەسەختی بەرەنگاری ھەق وڕاستی ببیتەوە، وە لەئاست ئامۆژگاری وڕێنوێنی زانایان ودانایاندا خۆت بەگەورە وزل بزانیت، بەدڵ وگیانیش گوێڕایەڵی شەیتان ودەستە وتاقمەکەی بیت.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്റാഫ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം). - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർകസ് തഫ്സീർ പുറത്തിറക്കിയത്.

അടക്കുക