വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (30) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അഅ്റാഫ്
فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُۚ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُواْ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ
خوای گەورە خەڵکی کردووە بەدوو دەستەوە، دەستەیەک لە ئێوەی ڕێنمونی کردووە و ھیدایەتی داون، وە ھۆکارەکانی ھیدایەتی بۆ ئاسان کردوون، وە ھەرچی ڕێگریشە لایداوە لێی، وە دەستەیەکی تریشیان بە ھۆی کاروکردەوەی خراپی خۆیانەوە گومڕابوونیان لە ڕێگای ھەق و ڕاستی لەسەر چەسپا، لەبەر ئەوەی ئەوان لە بری خوای گەورە شەیتانیان کردە دۆست و خۆشەویستی خۆیان، وە بەنەزانین ملەکەچی بوون، وە واشیان دەزانی کە لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی و ڕێنوێنی و ھیدایەتن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• من أَشْبَهَ آدم بالاعتراف وسؤال المغفرة والندم والإقلاع - إذا صدرت منه الذنوب - اجتباه ربه وهداه. ومن أَشْبَهَ إبليس - إذا صدر منه الذنب بالإصرار والعناد - فإنه لا يزداد من الله إلا بُعْدًا.
ھەرکەسێک وەک ئادەم پاش گوناهـ و تاوان کردن دان بنێت بە گوناھەکەیدا و پەشیمان ببێتەوە و وازی لێ بھێنێت، خوای گەورە لێی وەردەگرێت و رێنوێنیشی دەکات، وە ھەر کەسیش وەک شەیتان سەرسەخت و عیناد بێت، کاتێک گوناھێکی کرد پەشیمان نەبێتەوە و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوا بێگومان خوا لە خۆی دووری دەخاتەوە و ڕێنوێنیشی ناکات.

• اللباس نوعان: ظاهري يستر العورةَ، وباطني وهو التقوى الذي يستمر مع العبد، وهو جمال القلب والروح.
جلوبەرگ و پۆشاك دوو جۆرن : دانەیەکیان لە ڕواڵەتدایە و شەرمنگا و عەورەت دادەپۆشێت، ئەوی تریان ناواخنیە کە بریتیە لە جلوبەرگی خواناسین و لەخواترسان کەلەگەڵ بەندەکانی خوادا بەردەوام دەبێت، جوانی دڵ و ڕۆحی دۆستان و خۆشەویستانی خوایە.

• كثير من أعوان الشيطان يدعون إلى نزع اللباس الظاهري؛ لتنكشف العورات، فيهون على الناس فعل المنكرات وارتكاب الفواحش.
زۆرێک لە دۆست و یارانی شەیتان بانگەشە بۆ ڕووتی و بەرەڵایی و داکەندنی جلوبەرگی بەندەکانی خوا دەکەن؛ بۆ ئەوەی شەرمنگا و عەورەتیان بەدەر بکەوێت، ئەو کاتە گوناھ و خراپەکاریشیان لا ئاسان دەبێت.

• أن الهداية بفضل الله ومَنِّه، وأن الضلالة بخذلانه للعبد إذا تولَّى -بجهله وظلمه- الشيطانَ، وتسبَّب لنفسه بالضلال.
ڕێنوێنی و ھیدایەت فەزڵ و منەتی خوایە بەسەر بەندەکانیەوە، وە بێگومان گومڕایی زەلیل و ڕیسواکردنی بەندەیە ئەگەر ھاتوو بە نەزانین و ستەم پشتیوانی شەیتانی کرد، وە خۆی بوو بە ھۆکاری گومڕایی و سەرلێشێواوی خۆی.

 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (30) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അഅ്റാഫ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

അടക്കുക