Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: മആരിജ്   ആയത്ത്:

المعارج

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
بيان حال وجزاء الخلق يوم القيامة.
ڕوونکردنەوەى حاڵ و پاداشتی خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا.

سَأَلَ سَآئِلُۢ بِعَذَابٖ وَاقِعٖ
دەڵێن: نەزری کوڕی حارس داوای کرد ووتی: خوایە ئەگەر موحەمەد ڕاست دەکات ئەوە بەزوویی پێش ھاتنی قیامەت بەرد بارانمان بکەیت یان سزایەک بنێریت بۆ خۆم وھۆزەکەم، ئەوجا ئەوەی داوای کرد لەڕۆژی بەدردا بەسەریا ھات وکوژرا، بەم بۆنەیەوە ئەم سوورەتە دابەزی: کەسێک لە بت پەرست وموشریکەکان نزای لەخۆی وگەلەکەی کرد، ووتی: ئەگەر ئەم سزایە دێت وڕاستە، ئەوا با بێت بۆیان، ئەمەش وەگ گاڵتەکردنێک وابوو، ئەو سزایەیان ھەر بۆ دێت لەڕۆژی قیامەتدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لِّلۡكَٰفِرِينَ لَيۡسَ لَهُۥ دَافِعٞ
بێباوەڕان بە الله ئەو سزایەیان بۆ دێت، ئەوجا ھیچ ھێزێک نییە ئەو بێباوەڕانە بپارێزێت وپەنایان بدات لەم سزایە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
مِّنَ ٱللَّهِ ذِي ٱلۡمَعَارِجِ
لە لایەن اللە وە -سبحانه وتعالى- کە خاوەن دەسەڵات وگەورەیی وپلەوپایەی بەرز وخاوەنی ھەموو نیعمەت وفەزڵێكەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
تَعۡرُجُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥ خَمۡسِينَ أَلۡفَ سَنَةٖ
فریشتەکان وجیبريل لەڕۆژی قیامەتدا سەردەکەون بەو پلە وپایەنەدا، کە بەئەندازەی پەنجا ھەزار ساڵی دونیایە لەدرێژیدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا
کەواتە -ئەی پێغەمبەر- خۆگر وئارامگر بە، بەشێوەیەکی جوان لەبەرامبەر ئازاری بێباوەڕانەوە، كە هیچ سكاڵا وناڕەحەتیەكت پێوە دیار نەبێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا
بەڕاستی ئەوانە ھاتنی ئەم سزایە وڕوودانى زۆر بەدوور ومەحاڵ دەزانن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا
ئێمەش زۆر بەنزیکی دەزانین، ھیچ گومانی تێدا نییە کە ڕوودەدات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ
ئەو ڕۆژەی کە ئاسمان وەک مس وزێڕی تواوە یان وەک ڕۆنی زەیتی لێدێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ
وە شاخەکانیش وەک خووری شیکراوەیان لێدێت لەسووکیدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَا يَسۡـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمٗا
ھیچ خزم ودۆستێکی نزیک لە خزم ودۆستی خۆی ناپرسێتەوە، لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وخەریک بوونی بەحاڵی خۆیەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تنزيه القرآن عن الشعر والكهانة.
قورئان پاک وبێگەرده لەوەی وەک شیعر وفاڵ وفاڵچیەتی وابێت.

• خطر التَّقَوُّل على الله والافتراء عليه سبحانه.
مەترسی قسە ھەڵبەستن بۆ اللە -سبحانه وتعالى-، وترسناکی درۆ کردن بەناوی ئەوەوە، پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وپیرۆزی -سبحانه وتعالى-.

• الصبر الجميل الذي يحتسب فيه الأجر من الله ولا يُشكى لغيره.
ئارامگرتنی جوان ئەوەیە کە نیەت لێی تەنھا بەدەستھێنانی پاداشتی اللە بێت -سبحانه وتعالى-، وە سکاڵایش نەبرێت بۆ ھیچ کەسێکی تر جگە لە ئەو زاتە مەزنە.

يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ
لەو ڕۆژەدا ھەموو لایەک بەیەکتر نیشان دەدەرێن ویەکتریش دەناسن، بەڵام لەبەر سەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە ھەرکەس خەمی خۆیەتی وکەس لەکەس ناپرسێت، ئەوەى شایستەى چوونە نێو دۆزەخە ئاوات دەخوازێت بۆ ڕزگاربوونی لەو سزایە کوڕەکانی بکات بە قوربانی لەجێگای خۆی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ
ھەروەھا ھاوسەر وبراکەشی بکاتە قوربانی لەپێناو دەربازبوونی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِي تُـٔۡوِيهِ
لەگەڵ ئەو ھۆز وخزم کەسانەش کە پەنایان دەدا، ئەوانەی لەکاتە ناڕەحەتەکاندا ھاوشان وپشتگیری بوون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ يُنجِيهِ
نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئاواتە خوازە ھەرچی ھەیە لەسەر زەوی بە مرۆڤــ وجنۆکە وهتد ەوە بیکاتە قوربانی بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت لەئاگری دۆزەخ.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
كَلَّآۖ إِنَّهَا لَظَىٰ
کارەکە بەو شێوەیە نییە ئەم تاوانبارە ئاواتی بۆ دەخوازێت، بەڕاستی ئەوە ئاگری ڕۆژی دواییە کە بەبڵێسەیە وگڕ دەگرێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
نَزَّاعَةٗ لِّلشَّوَىٰ
ئاگرێکە لەبەر گەرمی وبڵێسەی پێستی سەری مرۆڤ زۆر بەتوندی دادەماڵێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
تَدۡعُواْ مَنۡ أَدۡبَرَ وَتَوَلَّىٰ
ئاگری دۆزەخ بانگی ئەو کەسانە دەکات کە لەدونیادا پشتیان کردووە لەھەق وڕاستی وڕوویان لێوەرگێڕاوە، وباوەڕیان پێی نەبووە، وکاریان پێی نەکردووە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَجَمَعَ فَأَوۡعَىٰٓ
وە ماڵ وسامانی کۆکردبێتەوە وھەڵی گرتبێت و لەپێناوی اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی نەکردبێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
۞ إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا
بەڕاستی مرۆڤـــ بە چاوبرسی وچاوچنۆکی دروستکراوە (واتە مرۆڤـــ بەھیچ تێر نابێت جگە بەگڵ نەبێت).
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعٗا
لەکاتێکیشدا تووشی نەخۆش وناڕەحەتی وھەژاری دەبێت دەست دەکات بە ھات وھاوار وناڕەزایی دەربڕین، وھیچ ئارامی نییە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَإِذَا مَسَّهُ ٱلۡخَيۡرُ مَنُوعًا
وە ئەگەر تووشی بەرهەمی زۆر ودەوڵەمەندی (خێر وبەرەکەتی زۆر) ببێت دەیگرێتەوە لەھەژاران وبەشی کەسی لێنادات، و لەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی ناکات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِلَّا ٱلۡمُصَلِّينَ
جگە ئەو نوێژ خوێنانە نەبێت کە خاوەنی ئەو سیفاتە ناشرینانەن نین.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ دَآئِمُونَ
ئەوانەی کە ھەمیشە وبەردەوامن لەسەر ئەنجامدانى نوێژەکانیان، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات، لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامیان دەدەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ فِيٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ حَقّٞ مَّعۡلُومٞ
ئەوانەی کە لەسەروەت وسامانیاندا مافێکی دیاری کراو ھەیە هەتاوەکو لەپێناو اللە -سبحانه وتعالى- خەرجی بکەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لِّلسَّآئِلِ وَٱلۡمَحۡرُومِ
بیبەخشن بە ھەژارێک کە خۆی داوا دەکات وە بە ھەژارێکیش ڕووی نایەت داوا بکات کە لە ڕزق بێبەشکراوە لەبەر هەرهۆکارێک بێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
ئەوانەی باوەڕی تەواویان بەڕۆژی قیامەت ھەیە وبەڕاستی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -سبحانه وتعالى- پاداشتی ھەموو کەس بەشێوەیەکی شایستە دەداتەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
وە ئەوانەی کە لەسزای پەرورەدگاریان دەترسن، لەگەڵ ئەو کردەوە چاکانەیش کە پێش خۆیان خستووە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمۡ غَيۡرُ مَأۡمُونٖ
چونکە بەڕاستی سزای پەروەردگاریان ترسێنەرە هیچ کەسێکی ژیر پێی واناییە ئەو لێی پارێزراوە -دوورە:ئەمینە-.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
ئەوانەیشی کە دامێنی خۆیان دەپارێزن بەداپۆشین ودوور ختسنەوەی لە زینا وداوێن پیسی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
جگە لە خێزان وکەنیزەکەکانیان نەبێت ئەگەر داوێنی خۆیان نەگرن لێیان لۆمە ناکرێن لەسەر چێژوەرگرتن لێیان بە جووتبوون وئەوەى ڕێگەپێدراوە چونکە ئەوانە بۆیان حەڵاڵن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
جا ھەرکەسێک جگە لە ژن وکەنیزەکانى خۆی بۆ چێژوەرگرتن پەنا بباتە بەر شتێکی تر (وەک زینا، موتعە) بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی ئەوە سنووری اللە ی تێپەڕاندووە -سبحانه وتعالى-.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
ئەوانەی کە چاودێری ئەمانەتی -سپاردەی- خەڵکی دەکەن ودەیپارێزن لە سامان ونهێنی وشتی تر، وە ئەو پەیمانەی بەخەڵکیان داوە دەیبەنە سەر، خیانەت لە ئەمانەت ناکەن، وبەڵێن وپەیمانەکانیان ناشکێنن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمۡ قَآئِمُونَ
وە ئەوانەی کە شاهێدی خۆیان بەتەواوی دەدەن، بەبێ جیاوازی لە نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەى داواکراوە، وە شاهیدییەکانیان ناشارنەوە، خزمایەتی و دوژمنایەتی و ڕق و کینە ھیچ کاریگەری نابێت لەسەریان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَاتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
وە ئەوانەی کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن؛ بەئەنجامدانیان دەدەن لەکاتەکانى خۆیاندا، و بەدەست نوێژ وپاک وخاوێنی تەواو ودڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێک سەرقاڵیان ناکات لەئەنجامدانى نوێژەکانیان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أُوْلَٰٓئِكَ فِي جَنَّٰتٖ مُّكۡرَمُونَ
ئەوانەی خاوەنی ئەو سیفەتە جوانانەن لەباخەکانی بەھەشتدا ڕێز لێگیراون، بەوەی لە ناز ونیعمەتی بەردەوامدان، وتەماشای ڕووخساری پیرۆزی پەروەردگاریان دەکەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قِبَلَكَ مُهۡطِعِينَ
-ئەی پێغەمبەر- چی شتێک بت پەرست وموشریکەکانی گەلەکەتی والێکردووە کە زۆر پەلەیان بێت لەباوەڕ نەکردن بە تۆ؟!
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
عَنِ ٱلۡيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ
لەلای ڕاست وچەپتەوە لە دوورەوە کۆمەڵ کۆمەڵ دەوەستن و بەتانە وتەشەرەوە سەیرت دەکەن وگاڵتەت پێدەکەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَيَطۡمَعُ كُلُّ ٱمۡرِيٕٖ مِّنۡهُمۡ أَن يُدۡخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٖ
ئایا ئەوانەی بەو شێوەیەن لەگەڵ پێغەمبەردا بەتەمان بخرێنە بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتەوە، وچێژوەربگرن لە نیعمەتی نەبڕاوە تێیدا لەکاتێکدا لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆشیان ماونەتەوە؟!
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
كَلَّآۖ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّمَّا يَعۡلَمُونَ
ھەرگیز بەو شێوەیە نییە کە ئەوان بۆی دەچن وبیری لێدەکەنەوە، بێگومان خۆیان دەزانن ئێمە لەچی دروستمان کردوون (واتە بۆ ئەوەندە لەخۆبایی بوون خۆ خۆیان دەزانن ئێمە لە دڵۆپێ ئاوی قێزەون دروستمان کردوون)، ئەوان زۆر سست ولاوازن، ناتوانن ھیچ قازانج وزیانێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر بۆچی ھێندە لوتبەرز ولەخۆبایی وخۆبەگەورەزانن؟!
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَلَآ أُقۡسِمُ بِرَبِّ ٱلۡمَشَٰرِقِ وَٱلۡمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ
خواى گەورە -سبحانه و تعالى- سوێندی بە نەفسی خۆی خوارد و ئەو پەروەردگاری ڕۆژهەڵاتەکان و ڕۆژئاواکانى خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانە، کە ئەو بەدەسەڵات و توانادارە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• شدة عذاب النار حيث يود أهل النار أن ينجوا منها بكل وسيلة مما كانوا يعرفونه من وسائل الدنيا.
سەختی سزای ئاگری دۆزەخ، خەڵکانی ناو ئاگر ئاواتەخوازن بەھەر ھۆیەک بێت لەو ھۆیانەی کە لەدونیادا دەیانزانی لێی ڕزگاربن.

• الصلاة من أعظم ما تكفَّر به السيئات في الدنيا، ويتوقى بها من نار الآخرة.
نوێژ لە گەورەترین ھۆکاری سڕینەوەی گوناھــ و تاوانەکانە لەدونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەهۆیەوە مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزرێت لە ئاگری دۆزەخ.

• الخوف من عذاب الله دافع للعمل الصالح.
ترس لەسزای سەختی اللە -سبحانه وتعالى- پاڵنەرێکی بەھێزە بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان.

عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ
بەدەسەڵاتین بەسەر ئەوەی بیانگۆڕین ولەناویان ببەین و لەجێگای ئەوان کەسانی باوەڕدار بھێنین كه گوێرایەڵی اللە -سبحانه وتعالى- دەکەن، (بزانن) ئێمە بۆ ئەو کارە بێ توانا نین لە لەناوبردنیان وگۆڕینیان، ھەرکاتێک بمانەوێت دەیانگۆڕین بە کەسانی تر.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَذَرۡهُمۡ يَخُوضُواْ وَيَلۡعَبُواْ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ
-ئەی پێغەمبەر- وازیان لێبھێنە با لەبێباوەڕی وگاڵتەوگەپ وقسەی پڕوپوچ وگومڕاییدا ڕۆبچن، وە سەرگەرمی گاڵتە وگەپ بن لەژیانی دونیایاندا هەتا ئەو کاتەی لەڕۆژی قیامەتدا دەگەنەوە بەو ھەڕەشانەی لەو قورئاندا لێیان کراوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
يَوۡمَ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ سِرَاعٗا كَأَنَّهُمۡ إِلَىٰ نُصُبٖ يُوفِضُونَ
ئەو ڕۆژەی کە لە گۆڕەکانیان بەپەلە دێنەدەرەوە، ھەر دەڵێیت بۆلای بتەکانیان ڕادەکەن (ھەروەک چۆن لەدونیادا گورگە لۆقە وڕاکردنیان بوو بەدەوری بتەکانیاندا).
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۚ ذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمُ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ
لە ڕۆژی دواییدا ئەو بێباوەڕانە چاویان شۆڕە وزەلیلی وسەرشۆڕی دایگرتوون، ئا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لە دونیادا بەڵێنیان پێدرابوو، کەچی ھیچ گوێیان پێنەدا.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• خطر الغفلة عن الآخرة.
مەترسی بێئاگابوون لەڕۆژی قیامەت.

• عبادة الله وتقواه سبب لغفران الذنوب.
پەرستنی اللە -سبحانه وتعالى- وتەقواداری وترسان لێی ھۆکاری لێخۆشبوونە لە گوناھـ وتاوانەکان.

• الاستمرار في الدعوة وتنويع أساليبها حق واجب على الدعاة.
بەردەوام بوون لەبانگەوازی وجۆراوجۆرکردنی شێواز وئامرازەکانى مافێکی واجبە لەسەر بانگخوازان ڕەچاوی بكەن لەكاری بانگخوازیاندا.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: മആരിജ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക