Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ബയ്യിനഃ   ആയത്ത്:

البینة

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
بيان كمال الرسالة المحمدية ووضوحها.
ڕوونکردنەوەى تەواو و کامڵی پەیامی موحەممەدى و بێ خەوشی و ڕوونی ئەم پەیامە.

لَمۡ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لەخاوەن پەیامەکان -جولەکە وگاوڕەکان- ولە بت پەرستەکان، دەستیان ھەڵنەگرت لە بێباوەڕی خۆیان ھەتا تەنانەت ئەو کاتەیشی بەڵگەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات (دەربارەی کۆتا پێغەمبەر).
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
رَسُولٞ مِّنَ ٱللَّهِ يَتۡلُواْ صُحُفٗا مُّطَهَّرَةٗ
ئەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایەش پێغەمبەرێکە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە کتێبی پاک وبێگەرد (قورئان)یان بەسەردا دەخوێنێتەوە، پاکوخاوێنەکان نەبێت دەستی لێنادەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فِيهَا كُتُبٞ قَيِّمَةٞ
لەو نووسراوانەدا ھەواڵگەلێکی ڕاست وچەندان حوکمی دادپەروەری و بەنرخی تێدایە، ڕێنومێنی خەڵکی دەکەن بۆ ھەرشتێک کە ببێتە هۆی چاکبوونیان وهەروەها لەبەرژەوەندی وهۆشمەندی وژیری ئەواندا بێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ
جولەکەكان ئەوانەی تەوراتیان پێدرا، وە له گاوڕەکان ئەوانەی ئینجیلیان پێدرا (دەربارەی پێغەمبەرێتی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-) جیاوازیان تێ نەکەوت، دوای ئەوە نەبێت کەبەڵگەی ڕوونیان دەربارەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بۆ ھات، ئەو کاتە بوون بەدوو دەستەوە کۆمەڵێکیان باوەڕیان ھێنا وکۆمەڵێکی تریش لەگەڵ ئەوەی چاکیش دەیانزانی کە پێغەمبەرەکەی ڕاستە، بەڵام لەبەر کوفر وبێباوەڕیان بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلۡقَيِّمَةِ
تاوان وخراپە وسەرسەختی جولەکە وگاوڕەکان لەوەدا دەردەكەوێت، ئەوان لەم قورئانەدا فەرمانیان پێ نەکراوە بەو فەرمانانە نەبێت کە لە کتێبەکانی خۆیاندا پێیان کرابوو، کە بەتەنھا اللە -تەعاﻻ- بپەرستن ودوور بکەونەوە لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی، وە نوێژ بکەن وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەربکەن، ئەوەی فەرمانیان پێکراوە، ئاینێکی ڕاست ودروستە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• فضل ليلة القدر على سائر ليالي العام.
فەزڵ وگەورەیی وڕێزی شەوی قەدەر بەسەر تەواوی شەوەکانی تری ساڵدا.

• الإخلاص في العبادة من شروط قَبولها.
ئیخلاص ودڵسۆزی لە پەرستندا، مەرجی وەرگرتنیەتی لای پەروەردگار.

• اتفاق الشرائع في الأصول مَدعاة لقبول الرسالة.
ھاوڕابوون ویەکگرتنەوەی شەریعەتەکان لە بنەماکاندا ھۆکاری وەرگرتنی پەیامەکە وڕازی بوونە پێی.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ബയ്യിനഃ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക