Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ഹൂദ്   ആയത്ത്:
وَيَٰقَوۡمِ لَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شِقَاقِيٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثۡلُ مَآ أَصَابَ قَوۡمَ نُوحٍ أَوۡ قَوۡمَ هُودٍ أَوۡ قَوۡمَ صَٰلِحٖۚ وَمَا قَوۡمُ لُوطٖ مِّنكُم بِبَعِيدٖ
[ وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم با ڕق لێبوونتان له‌ من واتان لێ نه‌كات كه‌ من به‌درۆ بزانن و ئیمانم پێ نه‌هێنن [ أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ ] چونكه‌ ئه‌و سزایه‌ی كه‌ تووشی قه‌ومی نوح و هود و صاڵح بوو تووشی ئێوه‌ش ده‌بێت و خوای گه‌وره‌ سزاتان ده‌دات [ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِنْكُمْ بِبَعِيدٍ (٨٩) ] وه‌ قه‌ومی لوطيش سه‌رده‌میان یان شوێنیان له‌ ئێوه‌وه‌ دوور نیه‌، بترسێن كه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئێوه‌ش بدات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِۚ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٞ وَدُودٞ
[ وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى رابردووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه‌ بكه‌ن و له‌ داهاتوودا مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر تاوان [ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ (٩٠) ] به‌راستى په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن خۆشه‌ویستى خوای گه‌وره‌ن و خۆشی ئه‌وێن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالُواْ يَٰشُعَيۡبُ مَا نَفۡقَهُ كَثِيرٗا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفٗاۖ وَلَوۡلَا رَهۡطُكَ لَرَجَمۡنَٰكَۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيۡنَا بِعَزِيزٖ
[ قَالُوا يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِمَّا تَقُولُ ] وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئێمه‌ تێناگه‌ین له‌ زۆرێك له‌و هه‌واڵ و شتانه‌ی كه‌ تۆ باسی ئه‌كه‌یت له‌ باسی زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت (هه‌رچه‌نده‌ شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ وتاربێژى پێغه‌مبه‌ران ناسرابووه‌ له‌به‌ر ره‌وانبێژى و زمانپاراوى) [ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا ] وه‌ ئێمه‌ تۆ ئه‌بینین كه‌ له‌ناو ئێمه‌دا لاوازو بێده‌سه‌ڵاتی و ته‌نهایت، وه‌ وتراوه‌ نابینا بووه‌ [ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌ت نه‌بوایه‌ ئێستا به‌ردبارانمان ئه‌كردیت [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ (٩١) ] وه‌ تۆ له‌لای ئێمه‌ عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتت نیه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَهۡطِيٓ أَعَزُّ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذۡتُمُوهُ وَرَآءَكُمۡ ظِهۡرِيًّاۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ
[ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌م به‌لاتانه‌وه‌ گرنگترو به‌عیززه‌تتره‌ له‌ خوای گه‌وره‌ [ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ] وه‌ خوای گه‌وره‌تان له‌ پشتی خۆتان داناوه‌و گرنگی پێ ناده‌ن و به‌گه‌وره‌ى نازانن [ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٩٢) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌وری داوه‌و ئاگاداره‌و سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ری.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَيَٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُواْ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّي عَٰمِلٞۖ سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن يَأۡتِيهِ عَذَابٞ يُخۡزِيهِ وَمَنۡ هُوَ كَٰذِبٞۖ وَٱرۡتَقِبُوٓاْ إِنِّي مَعَكُمۡ رَقِيبٞ
[ وَيَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] دوای ئه‌وه‌ كه‌ بینی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفریان و بێئومێد بوو لێیان فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌رده‌وام بن له‌ شوێنی خۆتان و له‌سه‌ر رێبازو كوفرى خۆتان كار بكه‌ن منیش به‌ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م [ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ ] له‌ داهاتوودا ئه‌زانن كه‌ كێیه‌ سزای بۆ دێت و خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕو ڕیسوای ئه‌كات [ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ ] وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ كێ درۆزنه‌ [ وَارْتَقِبُوا إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ (٩٣) ] وه‌ چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانین خوای گه‌وره‌ سزای كێ ئه‌دات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَمَّا جَآءَ أَمۡرُنَا نَجَّيۡنَا شُعَيۡبٗا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ بِرَحۡمَةٖ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ ٱلصَّيۡحَةُ فَأَصۡبَحُواْ فِي دِيَٰرِهِمۡ جَٰثِمِينَ
{خوای گەورە سزای قەومی شوعەیب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -دەدات ‌و لەناویان دەبات} [ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا ] كاتێك كه‌ سزای ئێمه‌ دابه‌زی بۆیان [ نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به‌ ڕه‌حمه‌تی خۆمان [ وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ ] به‌ڵام سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه‌ كوفریان ئه‌كرد صه‌یحه‌و ده‌نگێك هات و ڕوحی له‌ لاشه‌یان ده‌ركرد [ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٩٤) ] له‌ناو شوێن و ماڵى خۆیاندا نووسان به‌ زه‌ویه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌م و چاویان و جووڵه‌یان نه‌ماو هه‌موویان مردن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
كَأَن لَّمۡ يَغۡنَوۡاْ فِيهَآۗ أَلَا بُعۡدٗا لِّمَدۡيَنَ كَمَا بَعِدَتۡ ثَمُودُ
[ كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر له‌و شوێنه‌ هه‌ر نه‌ژیابێتن [ أَلَا بُعْدًا لِمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ (٩٥) ] ده‌ى قه‌ومی مه‌دیه‌نیش دوور كه‌ونه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خواو تیاچن هه‌روه‌كو چۆن قه‌وی ثهمودیش دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خواو تیاچوون.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٩٦) ] وه‌ موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای فیرعه‌ون به‌ ته‌ورات و كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نۆ موعجیزه‌یه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ فِرۡعَوۡنَۖ وَمَآ أَمۡرُ فِرۡعَوۡنَ بِرَشِيدٖ
[ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاتَّبَعُوا أَمْرَ فِرْعَوْنَ ] ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌ خه‌ڵكی شوێنی ڕێگاو ڕێبازی فیرعه‌ون كه‌وتن [ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ (٩٧) ] له‌ كاتێكدا ڕێگاو ڕێبازی فیرعه‌ون ڕێگایه‌كی ڕاست و هیدایه‌ت نه‌بوو به‌ڵكو گومڕایی و كوفرو نه‌زانى بوو.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: ഹൂദ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം

അടക്കുക