വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (58) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുന്നൂർ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِيَسۡتَـٔۡذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَبۡلُغُواْ ٱلۡحُلُمَ مِنكُمۡ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٖۚ مِّن قَبۡلِ صَلَوٰةِ ٱلۡفَجۡرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعۡدِ صَلَوٰةِ ٱلۡعِشَآءِۚ ثَلَٰثُ عَوۡرَٰتٖ لَّكُمۡۚ لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ وَلَا عَلَيۡهِمۡ جُنَاحُۢ بَعۡدَهُنَّۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيۡكُم بَعۡضُكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
{منداڵان فێر بكەن بەبێ‌ ئیزن نەچنە ژووری تایبەتی دایك‌و باوك} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] (ئه‌سمائى كچى مه‌رثه¬د)و هاوسه‌ره‌كه‌ى خواردنیان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دروست كردو خه‌ڵكیش به‌بێ ئیزن ده‌هاتنه‌ ژوره‌وه‌، (ئه‌سماء) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - چه‌ند ناشیرینه‌ ژن و پیاو له‌ ژێر یه‌ك جێگایه‌كدان و منداڵه‌كه‌یان دێته‌ سه‌ریان به‌بێ ئیزن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆیله‌و خزمه‌تكارى ئێوه‌ن [ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ منداڵن و بالغ نه‌بوونه‌ [ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ] له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا سێ جار داوای ئیزن و ڕوخسه‌تتان لێ بكه‌ن له‌ كاتى هاتنه‌ ژووری تایبه‌تی خۆتان كه‌ كاتی پشوودانه‌و مرۆڤ له‌و كاتانه‌ خۆی ئه‌گۆڕێ [ مِنْ قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ ] پێش نوێژی به‌یانی [ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنَ الظَّهِيرَةِ ] وه‌ له‌ نیوه‌ڕۆدا كاتێك كه‌ پۆشاكه‌كانتان دائه‌نێن [ وَمِنْ بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ] وه‌ له‌ دوای نوێژی عیشادا [ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ ] ئه‌م سێ كاته‌ كاتی عه‌وره‌ته‌، واته‌: مرۆڤ له‌م كاتانه‌دا پۆشاكى خۆی دائه‌كه‌نێت با له‌و كاتانه‌دا ئیزن وه‌ربگرن [ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ] جگه‌ له‌م سێ كاته‌ هه‌ر كاتێكی تر دێنه‌ ژووره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیزنیش وه‌رنه‌گرن ئاساییه‌ [ طَوَّافُونَ عَلَيْكُمْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌مانه‌ به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئێوه‌دا ئه‌گه‌ڕێن و دێن و ئه‌ڕۆن خزمه‌تكاره‌كان یان مناڵه‌كانی خۆتان هه‌ندێكتان به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا ئه‌گه‌ڕێن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٥٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (58) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുന്നൂർ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക