വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (199) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ആലുഇംറാൻ
وَإِنَّ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَمَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِمۡ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشۡتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
[ وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَمَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك هه‌واڵى مردنى (نه‌جاشى) پاشاى حه‌به‌شه‌ى بیست نوێژى جه‌نازه‌ى غائیبى له‌سه‌ر كرد، وترا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر به‌نده‌یه‌كى حه‌به‌شى ده‌كه‌یت؟ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و له‌ گاوره‌كان هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین هه‌یانه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ ] وه‌ ئیمان به‌و كتابه‌ دێنێ كه‌ بۆ ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ وه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ خۆیان دابه‌زیوه‌ [ خَاشِعِينَ لِلَّهِ ] وه‌ ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره‌ [ لَا يَشْتَرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ناگۆڕنه‌وه‌ به‌ دونیایه‌كی كه‌م یان واز ناهێنن له‌ شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌به‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌و پایه‌، یان سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ناشارنه‌وه‌ كه‌ له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ [ أُولَئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆیان بۆ هه‌یه‌ لای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو دوو ئه‌جریان هه‌یه‌ ئه‌جرێكیان كه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆیان هێناوه‌ ئه‌جرێكیش كه‌ ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه‌ - صلی الله علیه وسلم - [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (١٩٩) ] به‌ دڵنیایى حیساب و لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر خێرایه‌ .
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (199) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ആലുഇംറാൻ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക