വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (35) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് സ്വാദ്
قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ
[ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَا يَنْبَغِي لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي ] وتی: ئه‌ی خوای گه‌وره‌ لێم خۆشبه‌ وه‌ موڵكێكم پێ ببه‌خشه‌ كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ من و له‌ دوای من بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بێت، ئه‌وه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ جنی و شه‌یتانه‌كانی موسه‌خه‌رو ژێربار كردبوو له‌ ژێر ده‌ستیدا بوون، (ئه‌بو ده‌رداء) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نوێژى ده‌كرد بیستمان سێ جار فه‌رمووى: په‌نا ده‌گرم به‌ خوا لێت، پاشان فه‌رمووى: نه‌فره‌تى خوات لێبێت، وه‌ ده‌ستى درێژ كرد وه‌كو ئه‌وه‌ى شتێك بگرێت، كه‌ نوێژه‌كه‌ى ته‌واو كرد وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - شتێكمان لێت بیست كه‌ پێشتر نه‌مانبیستبوو، وه‌ ده‌ستت درێژ كرد، فه‌رمووى: ئیبلیسى دوژمنى خوا پشكۆیه‌ك ئاگرى هێنا به‌ره‌و رووم، منیش سێ جار وتم: په‌نا ده‌گرم به‌ خواى گه‌وره‌ لێت، پاشان سێ جار وتم: نه‌فره‌تى خواى گه‌وره‌ت لێبێت، هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، پاشان ویستم بیخنكێنم تا هه‌ستم به‌ ته‌ڕى لیكى ده‌مى كرد له‌سه‌ر ده‌ستم، وه‌ سوێند به‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دوعاكه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - برام نه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ به‌ كۆڵه‌گه‌كانى مزگه‌وته‌وه‌ بمبه‌ستایه‌ته‌وه‌و منداڵى مه‌دینه‌ یاریان پێ بكردایه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ خوایه‌كی كه‌ ئه‌به‌خشیت و زۆر به‌خشه‌ری.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (35) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് സ്വാദ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക