Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സ്സുമർ   ആയത്ത്:
قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ
[ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (١١) ] ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من فه‌رمانم پێ كراوه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كه‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌م به‌ ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه‌ دوور له‌ شیرك و ڕیاو ڕووبینی
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
[ وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ (١٢) ] وه‌ فه‌رمانیشم پێكراوه‌ كه‌ من یه‌كه‌م موسڵمان بم له‌م ئوممه‌ته‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قُلۡ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ
[ قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٣) ] وه‌ پێیان بڵێ: من له‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ ئه‌ترسێم كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی په‌روه‌ردگارم بكه‌م به‌وه‌ی كه‌ نه‌یپه‌رستم به‌ ئیخلاص و ته‌وحیده‌وه‌، (كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - بترسێت ئێمه‌ له‌ پێشتر و شیاوترین به‌ ترسان له‌ سزاى رۆژى قیامه‌ت)
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قُلِ ٱللَّهَ أَعۡبُدُ مُخۡلِصٗا لَّهُۥ دِينِي
[ قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَهُ دِينِي (١٤) ] وه‌ پێیان بڵێ: به‌ڵكو من به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستم به‌ ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه‌ دوور له‌ ڕیاو رووبینى
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَٱعۡبُدُواْ مَا شِئۡتُم مِّن دُونِهِۦۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ
[ فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُمْ مِنْ دُونِهِ ] ئێوه‌ش جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ر شتێك ئه‌په‌رستن بیپه‌رستن، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌و سه‌رزه‌نشت كردنه‌ [ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ پێیان بڵێ: زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خۆیان و كه‌سوكاریان دۆڕاندووه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كاتێك كه‌ ئه‌خرێنه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و لێك جیا ده‌كرێنه‌وه‌و له‌ سزادا ده‌بن [ أَلَا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (١٥) ] وه‌ بزانن زه‌ره‌رمه‌ندی ئاشكراو ڕوون ئه‌مه‌یه‌ كه‌ مرۆڤـ خۆی و كه‌سوكاری بدۆڕێنێ و بچێته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لَهُم مِّن فَوۡقِهِمۡ ظُلَلٞ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحۡتِهِمۡ ظُلَلٞۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
[ لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ ] له‌ ناو دۆزه‌خدا له‌سه‌روویانه‌وه‌ ئاگر سێبه‌ری بۆ كردوون و سێبه‌ریان ئاگره‌و ئاگر ده‌یانسووتێنێ [ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ] وه‌ له‌ ژێریشیانه‌وه‌ هه‌ر سێبه‌ری ئاگره‌و ئاگر ده‌یانسوتێنێت [ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی خۆی به‌ ئاگری دۆزه‌خ ئه‌ترسێنێ [ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (١٦) ] ئه‌ی به‌نده‌كانم ده‌ی ته‌قوای من بكه‌ن و له‌من بترسێن و خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ریك دانان و خراپه‌كارى و بیدعه‌و تاوان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِينَ ٱجۡتَنَبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعۡبُدُوهَا وَأَنَابُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰۚ فَبَشِّرۡ عِبَادِ
[ وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَنْ يَعْبُدُوهَا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆیان له‌ په‌رستنى بت و تاغوته‌كان دوور خستۆته‌وه‌ [ وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَى ] وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و ڕوویان له‌ عیباده‌تی خوا كردووه‌ موژده‌ی به‌هه‌شت بۆ ئه‌م كه‌سانه‌یه‌ [ فَبَشِّرْ عِبَادِ (١٧) ] ئه‌ى محمد -صلی الله علیه وسلم - موژده‌ بده‌ به‌و به‌ندانه‌ی من.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ] كه‌ گوێ له‌ وته‌ ئه‌گرن و لێی تێده‌گه‌ن و باشترینی هه‌ڵئه‌بژێرن و شوێنی باشترینی ئه‌كه‌ون و كارى پێ ده‌كه‌ن، یاخود باشترینی ئه‌ڵێن و قسه‌ی خراپ ناڵێن، (باشترین وته‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و له‌گه‌ڵ شه‌رعدا گونجاو بێت و پێچه‌وانه‌ نه‌بێت) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَأُولَئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ (١٨) ] وه‌ ئه‌مانه‌ن كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵی ڕاست و دروستن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَفَمَنۡ حَقَّ عَلَيۡهِ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي ٱلنَّارِ
[ أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنْتَ تُنْقِذُ مَنْ فِي النَّارِ (١٩) ] ئایا كه‌سێك كه‌ وشه‌ی سزای خوای گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا جێگیرو جێبه‌جێ بووه‌و چه‌سپاوه‌ وه‌كو ئیبلیس و كافران ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ كه‌سانێكی ئاوا له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكه‌یت و هیدایه‌تیان بده‌یت؟ كه‌ پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم - زۆر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى هه‌موویان هیدایه‌ت وه‌ربگرن و ئیمان بێنن، واته‌: هه‌موویان ئیمان ناهێنن و هیدایه‌ت وه‌رناگرن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ لَهُمۡ غُرَفٞ مِّن فَوۡقِهَا غُرَفٞ مَّبۡنِيَّةٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ ٱلۡمِيعَادَ
[ لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌ به‌هه‌شتدا ژوورى به‌رزى رازاوه‌یان بۆ هه‌یه‌، كه‌ خشتێكى زێڕه‌و خشتێكى زیوه‌و ئه‌وه‌ى نێوانیان میسكه‌و خۆڵه‌كه‌یشى زه‌عفه‌رانه‌و له‌سه‌رووشیانه‌وه‌ ژووری تر دروستكراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شت سه‌د پله‌یه‌و پله‌كان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌ڕوات و تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بڕوات نازو نیعمه‌تى باشترو خۆشترو چاكترى تیایه‌ [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] له‌ ژێر ئه‌و ژوورانه‌یشه‌وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو ئه‌ڕوات [ وَعْدَ اللَّهِ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ (٢٠) ] ئه‌مه‌ به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌رو وه‌عده‌ خیلاف ناكات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ حُطَٰمًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاوی بۆ دابه‌زاندوون به‌ باران بارین [ فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ خستوویه‌تیه‌ ناو زه‌ویه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی لێهه‌ڵئه‌قوڵێنێت [ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ] پاشان به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه‌ جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌و كشتوكاڵ ئه‌ڕوێنێ كه‌ ڕه‌نگ و تام و بۆن و شێوه‌یان جیاوازه‌ [ ثُمَّ يَهِيجُ ] له‌ پاش سه‌وزى وشك ئه‌بێ [ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ] وه‌ ئه‌بینی زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ [ ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا ] پاشانیش هه‌ڵئه‌وه‌رێت و له‌ناو ئه‌چێت و تێكئه‌شكێت [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (٢١) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵی ساغ و سه‌لیم و ته‌واون تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن و بزانن خۆیشان وه‌كو ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ سه‌ره‌تا گه‌نجن دواتر پیر ده‌بن و دواتر ده‌مرن، وه‌ دونیایش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و كۆتایى دێت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സ്സുമർ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം

അടക്കുക