വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (10) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അഹ്ഖാഫ്
قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن كَانَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرۡتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٞ مِّنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثۡلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ هه‌واڵم پێ بده‌ن كه‌ ئه‌م قورئانه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بێت، كه‌ له‌ راستیدا وایه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌، وه‌ ئێوه‌ كوفری پێ ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، گومان ده‌به‌ن خوای گه‌وره‌ چیتان لێبكات و چۆن سزاتان بدات، وه‌ كه‌سێكیش له‌ به‌نی ئیسرائیل شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی ئه‌و كتابه‌ كه‌ قورئانه‌و هاوشێوه‌ی ته‌وراته‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستیدا [ فَآمَنَ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بوو كه‌ ئیمانی هێناو شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی قورئانی پیرۆز، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌زی، له‌ (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصه‌وه‌) ده‌فه‌رمێت: گوێم لێنه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ هیچ كه‌سێك بفه‌رمێت به‌هه‌شتییه‌و زیندوویش بێت و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات جگه‌ له‌ (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَاسْتَكْبَرْتُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ی كافر خۆتان به‌گه‌وره‌زانی و ئیمانتان نه‌هێنا [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ سته‌مكارو موشریكن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (10) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അഹ്ഖാഫ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക