വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (11) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ജുമുഅഃ
وَإِذَا رَأَوۡاْ تِجَٰرَةً أَوۡ لَهۡوًا ٱنفَضُّوٓاْ إِلَيۡهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمٗاۚ قُلۡ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ مِّنَ ٱللَّهۡوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِۚ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
[ وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انْفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا ] (خەڵكی مەدینە فەقیرو هەژار بوون، وە سەرەتاى ئیسلام بوو هێشتا خەڵكى باش لە دین شارەزا نەبوون، یاخود وتراوە سەرەتا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژى پێش وتار دەخست لە رۆژى جومعەدا وەكو نوێژى چەژن، كاروانی (دوحیەی كوڕی خەلیفەی كەلبی) لە ڕۆژی جومعەدا لە شامەوە بە تەپڵ لێدانەوە هاتەوە پێش ئەوەى موسڵمان بێت، پێغەمبەرى خوایش صلى الله علیه وسلم وتاری ئەدا كاتێك كە وترا كاروانەكە گەڕاوەتەوە خەڵكی مزگەوتەكە هەموویان بەرەو پیری ڕۆیشتن تەنها دوانزە كەس لە مزگەوتدا مایەوە لەوانە ئەبوبەكرو عومەر (خوایان لێ ڕازی بێ)، وە پێغەمبەرى خوایان صلى الله علیه وسلم لەسەر مینبەرەكە بەجێهێشت وتارى دەدا، وە ئاهەنگى مارەبڕین و هاوسەرگیریش بوایە یاریان دەكردو ئامێرەكانى مۆسیقایان لێدەدا لە پێش مزگەوت، وە دەشتنشینان ئاژەڵ و شتومەكیان دەهێنا بۆ فرۆشتن، خەڵكى مزگەوتیش گوێیان لێبوایە دەڕۆیشتن و پێغەمبەری خوایان صلى الله علیه وسلم بەتەنها بەجێدەهێشت لەسەر مینبەرەكە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئەوان كاتێك بازرگانییەك یاخود كارێكى دونیایی ببینن ئەوە هەموویان بەرەو پیرى دەڕۆن وە تۆ بە تەنها بە پێوە بەجێ ئەهێڵن ڕاوەستاوی لەسەر مینبەرەكە, (ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە لە ڕۆژی جومعە وتار بە پێوە ئەدرێ) [ قُلْ مَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ اللَّهْوِ وَمِنَ التِّجَارَةِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەوەی لای خوای گەورەیە لە ئەجرو پاداشتی زۆر باشترە لەو گاڵتەو یاری كردن و بازرگانیە، واتە: بمانایەتەوە ئەوە باشتر بوو بۆتان [ وَاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (١١) ] وە خوای گەورە باشترین ڕۆزیدەرە، واتە: داوای ڕزق و ڕۆزی لە خوای گەورە بكەن بەوەی كە عیبادەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە بكەن, وە لەبەر كاسبی واز لە گوێڕایەڵى و عیبادەتی خوای گەورە مەهێنن، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (جومعە) والحمد لله.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (11) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ജുമുഅഃ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക