വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (16) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അൻഫാൽ
وَمَن يُوَلِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفٗا لِّقِتَالٍ أَوۡ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٖ فَقَدۡ بَآءَ بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأۡوَىٰهُ جَهَنَّمُۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
[ وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ ] له‌ ڕۆژی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كافراندا هه‌ر موسڵمانێك پشتیان تێ بكات و ڕابكات ئه‌وه‌ تاوانی گه‌وره‌یه‌ [ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌كه‌وه‌ بچێته‌ لایه‌كی تر خۆی ئاماده‌ بكاته‌وه‌ وه‌كو فێڵ كردن له‌ دوژمن [ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ ] یان له‌م كۆمه‌ڵه‌ جیا ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌چێته‌ ناو كۆمه‌ڵێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات و دیسان بداته‌وه‌ به‌سه‌ر دوژمناندا، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ دابه‌زى كه‌ به‌شدارى غه‌زاى به‌دریان كرد، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه‌ بۆ هه‌موو موسڵمانان و راكردن له‌كاتى غه‌زادا له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ [ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] له‌م دوو حاڵه‌ته‌ نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر كافران پشت هه‌ڵبكات و هه‌ڵبێت و ڕابكات ئه‌وانه‌ تووشی غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌ ئه‌بن و خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌ ئه‌بێ [ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕایانكردووه‌ شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (16) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ അൻഫാൽ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക