Check out the new design

पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - पवित्र कुर्आनको संक्षिप्त व्याख्याको कुर्दी भाषामा अनुवाद । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद सूरः: हाक्कः   श्लोक:

الحاقة

सूरहका अभिप्रायहरूमध्ये:
إثبات أن وقوع القيامة والجزاء فيها حقٌّ لا ريب فيه.
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى ڕوودانى قیامەت و پاداشتدانەوە لەو ڕۆژەدا هەق و ڕاستییە و هیچ گومانێکی تێدا نیە.

ٱلۡحَآقَّةُ
الله -سبحانه وتعالى- باسی ساتی زیندووبوونەوە دەكات، كە بەسەر هەموو خەڵكیدا دێت، (الحاقة) یەکێکە لەناوەکانی ڕۆژی دوایی، بەو مانایەی ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی ڕاستە، چونکە ھەموو ڕاستیەکانی تێدا دەردەکەوێت.
अरबी व्याख्याहरू:
مَا ٱلۡحَآقَّةُ
پاشان ئەو ڕۆژە بەم پرسیارە بە گەورەتر دەردەخات، کاتێک دەڵێت: ئاخۆ دەبێت ئەو ڕۆژە (ئەلحاقە:الحاقة) چی بێت؟
अरबी व्याख्याहरू:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحَآقَّةُ
تۆ چوزانیت ئەم ڕۆژە ڕاستە (الحاقة) چیە؟
अरबी व्याख्याहरू:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ وَعَادُۢ بِٱلۡقَارِعَةِ
سەمود (گەلی ساڵح) و عادی (گەلی ھوود) بەدرۆیان زانی وباوەڕیان پێنەهێنا ئەو ڕۆژە ڕاستەی (کە دڵ دادەخروپێنێ بەهۆی سەختی ناڕەحەتیەکانى).
अरबी व्याख्याहरू:
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهۡلِكُواْ بِٱلطَّاغِيَةِ
ئەمجا گەلی سەمود خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە دەنگێکی نەعرەتەی زۆر گەورە لەناویانی برد گەیشتە ئەوپەڕی لە توندی وترساندن وسەختیدا.
अरबी व्याख्याहरू:
وَأَمَّا عَادٞ فَأُهۡلِكُواْ بِرِيحٖ صَرۡصَرٍ عَاتِيَةٖ
گەلی عادیش خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە ڕەشەبایەکی ساردی بەھێزی سەخت لەناویانی برد گەیشتە ئەوپەڕی لە توندی وسەختیدا.
अरबी व्याख्याहरू:
سَخَّرَهَا عَلَيۡهِمۡ سَبۡعَ لَيَالٖ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومٗاۖ فَتَرَى ٱلۡقَوۡمَ فِيهَا صَرۡعَىٰ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٍ خَاوِيَةٖ
حەوت شەو وھەشت ڕۆژ اللە -سبحانه وتعالى- ئەو ڕەشەبایەی بەردەوام بەسەردا زاڵ کردن لەڕەگ وڕیشاڵەوە لەناویانی برد، ئەگەر لەوێ بویتایە ئەو گەلەت دەدی بەمردوویی کەوتوون لەسەر زەوی، وەک قەدی دار خورمای پوواوی ناو زڕاو (یان لێھاتووە).
अरबी व्याख्याहरू:
فَهَلۡ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٖ
ئایا دوای ئەوەی دووچاری ئەو سزا سەختە بوون کەسیان دەبینی کە مابێتەوە؟!
अरबी व्याख्याहरू:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• الصبر خلق محمود لازم للدعاة وغيرهم.
ئارام گرتن ڕەوشت وئاکارێکی زۆر جوانە، زۆر پێویشتە بۆ بانگخواز وکەسانی تریش.

• التوبة تَجُبُّ ما قبلها وهي من أسباب اصطفاء الله للعبد وجعله من عباده الصالحين.
تەوبە کردن ھەرچی گوناھـ و تاوانی پێشووە ھەر ھەمووی دەسڕێتەوە، وە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی اللە -سبحانه وتعالى- بەندەکەی پاک بکاتەوە و ھەڵیبژێرێت و بیکات بە یەکێک لە بەندە ساڵح و چاکەکارەکان.

• تنوّع ما يرسله الله على الكفار والعصاة من عذاب دلالة على كمال قدرته وكمال عدله.
ھەمە چەشنەیی ئەو سزایانەى اللە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر بێباوەڕان وسەرپێچیکاران، بەڵگەیە لەسەر کەماڵی قودرەت ودەسەڵات ودادگەری اللە -سبحانه وتعالى-.

 
अर्थको अनुवाद सूरः: हाक्कः
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - पवित्र कुर्आनको संक्षिप्त व्याख्याको कुर्दी भाषामा अनुवाद । - अनुवादहरूको सूची

मर्क्ज तफ्सीर लिद्दिरासात अल-कुर्आनियह द्वारा प्रकाशित।

बन्द गर्नुस्