ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (27) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߐ߲ߛߐ߲ ߠߎ߬ ߝߐߘߊ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَخُونُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓاْ أَمَٰنَٰتِكُمۡ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، خیانەت لەخوا و پێغەمبەر مەکەن، بەوەی وازبھێنن لەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و وازنەھینان لەرێگریەکانی، وە خیانەت مەکەن لەو سپاردانەی کەلاتان دادەنرێت لە قەرز و شتی تریش، وە ئێوە بۆ خۆیشتان دەزانن ئەوەی پێی ھەستان خیانەت بوو، ئەو کاتە لەوانە دەبن کە خیانەتکارن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الشكر نعمة عظيمة يزيد بها فضل الله تعالى، وينقص عند إغفالها.
شوکر و سوپاس کردن نیعمەتێکی گەورەیە کە فەزڵی خوای پێ زیاد دەکات، وە لەکاتی غافڵ بوون و بێ ئاگا بوون لێی پێی کەم دەکات.

• للأمانة شأن عظيم في استقامة أحوال المسلمين، ما ثبتوا عليها وتخلقوا بها، وهي دليل نزاهة النفس واعتدال أعمالها.
ئەمانەت پارێزی پلەو پایەی گەورەی ھەیە لە سەقامگیری حاڵی موسڵمانان، مادام ئەوان جێگیربن و ئاکار و ڕەوشتی خۆیانی پێ بڕازێننەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پاکی دەروون و نێوەندگیری لە کاروکردەوەکاندا.

• ما عند الله من الأجر على كَفِّ النفس عن المنهيات، خير من المنافع الحاصلة عن اقتحام المناهي لأجل الأموال والأولاد.
ئەوەی لای خوای گەورەیە لە وازھێنان لە ڕێگری و قەدەغەكراوەكان، باشترە لەو سوود و قازانجانەی کە بەدەست دەھێنرێت لە ڕۆچوون لەو کارانەی کە ڕیگریان لێکراوە لەبەر ماڵ و منداڵ.

• في الآيات بيان سفه عقول المعرضين؛ لأنهم لم يقولوا: اللَّهُمَّ إن كان هذا هو الحق من عندك فاهدنا إليه.
ئەم ئایەتانە کاڵفامی عەقڵ و ژیری ئەوانەی بەیان کردووە کە پشتیان لەبەرنامەکەی خوا کردووە، لەبەر ئەوەی نەیانووت: ئەی خوای ئەگەر ئەم قورئانە بەڕاستی لەلایەن تۆوە ھاتووە ئەوا ھیدایەتمان بدە و ڕێنوێنمان بکە بۆ لای.

• في الآيات فضيلة الاستغفار وبركته، وأنه من موانع وقوع العذاب.
ئەم ئایەتانە فەزڵ و گەورەی ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون لە خوای گەورەیان تێدا روون کراوەتەوە، وە یەکێکیشە لەو ھۆکارانەی کە ڕێگرن لە دابەزینی سزای خوای گەورە.

 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (27) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߐ߲ߛߐ߲ ߠߎ߬ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲