ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (24) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߦߣߎߛߊ߫ ߝߐߘߊ
إِنَّمَا مَثَلُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ مِمَّا يَأۡكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلۡأَنۡعَٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلۡأَرۡضُ زُخۡرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتۡ وَظَنَّ أَهۡلُهَآ أَنَّهُمۡ قَٰدِرُونَ عَلَيۡهَآ أَتَىٰهَآ أَمۡرُنَا لَيۡلًا أَوۡ نَهَارٗا فَجَعَلۡنَٰهَا حَصِيدٗا كَأَن لَّمۡ تَغۡنَ بِٱلۡأَمۡسِۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
[ إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ ] نموونه‌ی ژیانی دونیا له‌ خێرایى له‌ناوچوونى وه‌كو ئاوێك وایه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دامانبه‌زاندبێ كه‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌كانی زه‌وی هه‌ندێكی تێكه‌ڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر هه‌ندێكیدا [ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالْأَنْعَامُ ] له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی و ئاژه‌ڵ ئه‌یخوات [ حَتَّى إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ ] تا زه‌ویه‌كه‌ خۆی ئه‌ڕازێنێته‌وه‌ به‌و گژوگیاو گوڵه‌ جوانانه‌و خۆی جوان ده‌كات [ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا ] خاوه‌نی ئه‌و به‌روبووم و كشتوكاڵه‌ وا ئه‌زانن توانایان هه‌یه‌ بڕۆن سوودی لێ ببینن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڕننه‌وه‌ [ أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا ] فه‌رمانی ئێمه‌ واته‌: سزای ئێمه‌ ئه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و به‌روبوومه‌دا به‌ شه‌و یان به‌ڕۆژ [ فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا ] وای لێ ئه‌كه‌ین كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی دورابێته‌وه‌و به‌رهه‌می ڕنرابێت و هیچی پێوه‌ ناهێلین [ كَأَنْ لَمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ دوێنێ ئه‌و نه‌بووبێت كه‌ ئاوا جوان و سه‌وزو ڕازاوه‌و ته‌ڕ بووبێت [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٢٤) ] به‌م شێوازه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ین و ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌، واته‌: ژیانی دونیاش ئاوایه‌ له‌ناكاو له‌ناوتان ئه‌به‌ین و كۆتایتان پێ دێنین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (24) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߦߣߎߛߊ߫ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲