ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (26) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߣߛߌ߬ߡߛߏ ߝߐߘߊ
۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗاۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقِينَ
[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا باسی مێشووله‌و مێرووله‌و جاڵجاڵۆكه‌ی كرد كافره‌كان وتیان: ئه‌مانه‌ شایه‌ن نیه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ بۆچی باسی ئه‌م شتانه‌ ئه‌كات؟! خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ شه‌رم ناكات كه‌ نموونه‌ی مێشووله‌یه‌ك یاخود له‌سه‌رووی مێشووله‌یه‌ك بێنێته‌وه‌ له‌ بچووكیدا [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدارن ئه‌زانن كه‌ ئه‌م نموونه‌ هێنانه‌وه‌یه‌ حه‌قه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌، یان ئه‌زانن كه‌ قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ كافرن ئه‌ڵێن: باشه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستی چیه‌ به‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونانه‌ [ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه‌ كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات (واته‌: مونافیقان)، وه‌ كه‌سانێكیش هیدایه‌ت ئه‌دات (واته‌: باوه‌ڕداران)، وه‌ هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه‌ گومڕا نابێ ته‌نها كه‌سانێك كه‌ خۆیان فاسق بن و ده‌رچوو بێتن له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گاڵته‌و سووكایه‌تیان به‌ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ كرد بێت (واته‌: مونافیقان)
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (26) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߣߛߌ߬ߡߛߏ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲