ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (34) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߘߊ߲߬ߕߍ߰ߟߌ ߝߐߘߊ
وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانٗا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءٗا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داوا له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كات هارونى براى بكات به‌ پێغه‌مبه‌ر} [ وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا ] وه‌ هارونی برام زمانی له‌ من پاراوتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - گیریه‌ك له‌ زمانیدا هه‌بوو، (موسا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ منداڵ بوو ده‌ستى بۆ ریشى فیرعه‌ون برد، ئه‌ویش توڕه‌ بوو وتى سوكایه‌تى پێكردووم ده‌بێت بیكوژم، ئاسیاى خێزانى وتى ئه‌مه‌ منداڵه‌و نافامێت تاقیبكه‌وه‌و پشكۆیه‌ك ئاگرو هه‌ندێك خورما دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ خورماكه‌ ئه‌وا بیكوژه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌ ئه‌وا دیاره‌ نافامێت و مه‌یكوژه‌، موسا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌و بردى بۆ ده‌مى و رزگارى بوو له‌ كوشتن، جا له‌و كاته‌وه‌ گیرییه‌ك له‌ زمانیدا هه‌بوو) [ فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ ] هارونی برام له‌گه‌ڵمدا بنێره‌و بیكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (چاكه‌كارترین برا بۆ براكه‌ى موسا بوو بۆ هارونى براى كه‌ داواى كرد خواى گه‌وره‌ بیكات به‌ پێغه‌مبه‌ر) [ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي ] بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یارمه‌تیده‌رم و ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم بۆیان روون بكاته‌وه‌ تا به‌ڕاستم دابنێن [ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ (٣٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌وه‌ ئه‌ترسێم كه‌ به‌ درۆم بزانن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (34) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߘߊ߲߬ߕߍ߰ߟߌ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲