ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (169) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߌߡߎ߬ߙߊ߲߬ ߞߐߙߍ ߝߐߘߊ
وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتَۢاۚ بَلۡ أَحۡيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمۡ يُرۡزَقُونَ
[ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ] جابرى كوڕى عبدالله (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رمووم ئه‌ى جابر بۆ ئه‌بینم خه‌فه‌تباری؟ وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باوكم شه‌هید بووه‌و كۆمه‌ڵیك منداڵى به‌جێهێشتووه‌و قه‌رزاریشه‌، فه‌رمووى: ئایا هه‌واڵت پێ بده‌م كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا قسه‌ى نه‌كردووه‌ ئیلا له‌ پشت په‌رده‌وه‌ نه‌بێت به‌ڵام به‌بێ په‌رده‌ رووبه‌ڕوو قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكتدا كردو فه‌رمووى: داوا بكه‌ پێت ببه‌خشم وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دونیا تا دووباره‌ له‌ پێناو تۆدا بكوژرێمه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى بڕیارم داوه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دونیا نیه‌، وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگار تا هه‌واڵ بده‌مه‌ ئه‌وانه‌ى دونیا، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، له‌سه‌ر ئه‌و حه‌فتا صه‌حابه‌یه‌ دابه‌زى كه‌ له‌ (بیئر مه‌عونه‌) كوژران، ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌نگی ئوحود وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێن وانه‌زانن ئه‌وانه‌ مردوون [ بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ (١٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌وانه‌ زیندوون له‌ حه‌یاتی به‌رزه‌خدا لای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزیان پێ ئه‌درێ به‌ به‌رده‌وامی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (169) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߌߡߎ߬ߙߊ߲߬ ߞߐߙߍ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲