ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (191) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߌߡߎ߬ߙߊ߲߬ ߞߐߙߍ ߝߐߘߊ
ٱلَّذِينَ يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبَّنَا مَا خَلَقۡتَ هَٰذَا بَٰطِلٗا سُبۡحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ
[ الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن به‌پێوه‌ وه‌ به‌ دانیشتنه‌وه‌ وه‌ به‌ڕاكشانه‌وه‌ له‌سه‌ر لایه‌كانیان، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی نوێژه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌توانێ به‌پێوه‌ بیكات به‌ دانیشتنه‌وه‌، وه‌ نه‌توانێت به‌ ڕاكشانه‌وه‌ ئه‌یكه‌ن [ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا ] وه‌ بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌م زه‌وی و ئاسمان و دروستكراوانه‌ت به‌بێ هوده‌و بۆ یاری و گاڵته‌ دروست نه‌كردووه‌ به‌ پووچه‌ڵی [ سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (١٩١) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كه‌ ئیشی تۆ گاڵته‌و بێ هوده‌یی تیادا نیه‌ خوایه‌ بمانپارێزه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - شه‌وێك له‌ ماڵى عائیشه‌ شه‌ونوێژى كردو گریا تا ریشى پیرۆزى ته‌ڕ بوو، پاشان چووه‌ سوجده‌و گریا تا زه‌وییه‌كه‌ى ته‌ڕ كرد، پاشان بیلال هات ئیزنى وه‌رگرێت بۆ بانگى به‌یانى پێى وت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چى ده‌تگرێنێت له‌ كاتێكدا خواى گه‌وره‌ له‌ تاوانى رابردوو داهاتووت خۆش بووه‌؟! فه‌رمووی: ئه‌ی بیلال هاوار بۆ خۆت چى رێگریم لێ بكات له‌ گریان كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ندێك ئایه‌تم بۆ دابه‌زیوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌خت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌یخوێننه‌وه‌و بیری لێ ناكه‌نه‌وه‌ واته‌: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خوێنده‌وه‌ ئه‌بێ بیرى لێبكاته‌وه‌ .
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (191) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߌߡߎ߬ߙߊ߲߬ ߞߐߙߍ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲