ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (136) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߟߏߝߋ߲ ߠߎ߬ ߝߐߘߊ
وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا ] كافرانی قوڕه‌یش به‌ گومانی خۆیان به‌شیان بۆ خوای گه‌وره‌ دانابوو له‌وه‌ى كه‌ دروستى كردووه‌ له‌ كێڵگه‌و زه‌رعات و ئاژه‌ڵ [ فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ ] به‌ گومانی خۆیان ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ یان ئه‌م زه‌رعاته‌ تایبه‌ته‌ به‌خوای گه‌وره‌ [ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا ] ئه‌مانه‌ی تریشیان دائه‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كردبوویان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خزمه‌تی بت و شته‌كانیان ئه‌كرد [ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ بته‌كان دایان نابوو نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ خوای گه‌وره‌ لێیان وه‌رناگرێ، یاخود هه‌ر نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ هه‌موویان بۆ بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كرد یان بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كان سه‌رف ئه‌كرد [ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوایان دانابوو دواتر كه‌ ئه‌وه‌ نه‌مایه‌ ئه‌میشیان هه‌ر بۆ بته‌كانی خۆیان و بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌مه‌ نیه‌ [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (١٣٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خراپترین بڕیاره‌ كه‌ ئه‌یده‌ن كه‌ فه‌زڵی خواكان و بته‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا له‌ كاتێكدا خواى گه‌وره‌ په‌روه‌ردگارو خاوه‌ندارو هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (136) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߞߟߏߝߋ߲ ߠߎ߬ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲