ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (60) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߖߘߍ߬ߟߊ߬ߛߊߦߌ ߝߐߘߊ
۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلۡفُقَرَآءِ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱلۡعَٰمِلِينَ عَلَيۡهَا وَٱلۡمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمۡ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَٱلۡغَٰرِمِينَ وَفِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۖ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
{ئەوانەی زەكاتیان پێ‌ دەشێت} [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ ] خوای گه‌وره‌ لێره‌ مه‌ساریفی زه‌كات باس ئه‌كات زه‌كات بۆ كێیه‌؟ بۆ ئه‌م هه‌شت كۆمه‌ڵه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دیاری كردووه‌ یه‌كه‌میان بۆ فه‌قیره‌ كه‌سێك كه‌ هیچ شتێكی نیه‌و داوا له‌ خه‌ڵكى ناكات، وه‌ بۆ (مسكین)ه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات و ده‌گه‌ڕێت و داوا له‌ خه‌ڵكى ده‌كات [ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا ] وه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ زه‌كاته‌كه‌ كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌، كاتی خۆی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت هه‌بووه‌ زه‌كاتی كۆ كردۆته‌وه‌ له‌و زه‌كاته‌ به‌شی خۆیشیان ئه‌درێ [ وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ] وه‌ بۆ ئه‌و كافرانه‌ى كه‌ موسڵمان بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئیسلام دامه‌زراو بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌كانیان موسڵمان بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیان له‌ ده‌ورى موسڵمانان دوور بخرێته‌وه‌، یاخود ئه‌یانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمان بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ غه‌نیمه‌ى حونه‌ین ئه‌وه‌نده‌یدا به‌ (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌ییه‌) تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بوو به‌ خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌لاى كه‌ پێشتر له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر رقى لێبوو [ وَفِي الرِّقَابِ ] وه‌ بۆ ئه‌و كۆیله‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیانی پێ بكڕنه‌وه‌و خۆیانی پێ ئازاد بكه‌ن [ وَالْغَارِمِينَ ] وه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ قه‌رزار بێت له‌ كاروبارێكی شه‌رعیدا، یاخود به‌ڵاو موسیبه‌تێكى به‌سه‌ردا هاتبێت و كه‌وتبێته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ [ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه‌ حه‌ج كردنیش ده‌گرێته‌وه‌ [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه‌ بۆ ڕێبواران كه‌ له‌ ماڵ و شاری خۆیان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌و پاره‌یان لێبڕاوه‌ [ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رزی كردووه‌و دابه‌شی كردووه‌ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٦٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (60) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߖߘߍ߬ߟߊ߬ߛߊߦߌ ߝߐߘߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ߫ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߣߍ߲ ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߐ߫߸ ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲