Check out the new design

Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran. * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Surah: Joesoef   Vers:
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّيٓۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٞ رَّحِيمٞ
ژنەکەی عەزیزی میسر درێژەی دا بەقسەکانی و وتی: من دەروونی خۆم پاک ناکەمەوە لە ویستی ئەنجامدانی تاوان و خراپەکردن، وە من نامەوێت تەزکیەی دەروونی خۆم بکەم، چونکە دەروونی مرۆڤ وادروست بووە ھەمیشە فەرمان بە گوناھ و تاوان بکات، چونکە مەیلی ئەوە دەکات پێی خۆشە، وە زۆر ناڕەحەتە بە لایەوە جڵەوی بگێڕرێت و ڕێگری لێ بکرێت، مەگەر کەسێک پەروەردگارم خۆی ڕەحمی پێ بکات و لە پیلان و فرت وفێڵی بیپارێزێت، بێگومان پەروەردگارم لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی خۆی کە تەوبە دەکەن لە گوناھ و تاوان، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە بەرامبەریان.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦٓ أَسۡتَخۡلِصۡهُ لِنَفۡسِيۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلۡيَوۡمَ لَدَيۡنَا مَكِينٌ أَمِينٞ
ئەمجا پاشاکە کاتێک بێ تاوانی یوسف و زانایی و دانایی ئەوی بۆ ڕوون بوویەوە بە دەست و پێوەندەکەی وت: بڕۆن بۆم بھێنن بۆ ئەوەی بیکەم بە ھاوڕێ و ھاودەمی تایبەتی خۆم، جا کاتێک یوسف ھات بۆ لای و قسەی لەگەڵ کرد و دواندی و ژیری و دانایی و زانایی ئەوەی بۆ ڕوون بوویەوە پێی وت: ئەی یوسف بێگومان ئیتر تۆ لەمرۆ بەدواوە خاوەنی پلە و پایە و جێی متمانەی ئێمەیت، وە ھەرچیت لەبارەوە وتراوە لە ڕێزی تۆ کەم ناکاتەوە.
Arabische uitleg van de Qur'an:
قَالَ ٱجۡعَلۡنِي عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلۡأَرۡضِۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٞ
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە پاشای وت: بمکە بە کاربەدەستی خەزێنەی ماڵ و سامان و قوتی سەر زەوی میسر، بێگومان من خەزنەدارێکی دەست پاک و چاودێرێکی زانا و بەئاگام بۆ ئەو کارەی پێم دەسپێریت.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَتَبَوَّأُ مِنۡهَا حَيۡثُ يَشَآءُۚ نُصِيبُ بِرَحۡمَتِنَا مَن نَّشَآءُۖ وَلَا نُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
ھەروەک منەتمان کرد بەسەر یوسفدا بەوەی بێگوناھیمان سەلماند و لە زیندان ھێنامانە دەرەوە، ھەر بەوشێوەیە دوای ئەو تەنگانە و ناخۆشییە لەسەر زەوی خاکی میسر پلە و پایە و دەسەڵاتمان پێ بەخشی، لەھەر جێگایەک خۆی ویستی دادەنیشێت و جێگیر دەبێت، وە کێمان بوێت لە بەندەکانمان لە دونیادا دەیخەینە بەر بەزەیی و میھرەبانی خۆمان، وە بەھیچ شێوەیەک پاداشتی چاکەخوازانیش ون ناکەین، بەڵکو بەتێر و تەسەلی و بێ کەموکورتی پاداشتیان دەدەینەوە.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ
ئەوەی باسکرا پاداشتی دونیا بوو، وە ئەو پاداشتەی کە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا ئامادەی کردووە بۆ باوەڕداران و خواناسان، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لە سەرپێچییەکانی، باشتر و خاسترە لە ھەموو پاداشت و خێر وبێرێکی دونیا.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَجَآءَ إِخۡوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُواْ عَلَيۡهِ فَعَرَفَهُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
دوای ئەوەی قات وقڕی و گرانی لە سەر زەوی کەنعان پەیدا بوو، براکانی یوسف بە مەبەستی بەدەستھێنان و کڕینی کەل وپەل و پێداویستی و زەخیرە ، بەرەو سەر زەوی میسر کەوتنەڕی و چوونە لای یوسف، یوسف ئەوانی ناسیەوە و زانی براکانی خۆیەتی، بەڵام ئەوان یوسفیان نەناسیەوە لەبەر ئەو ماوە زۆرەی تێپەڕی بوو، وە ڕوخسار و شکڵیشی گۆڕابوو، چونکە کاتێک خستیانە ناو بیرەکەوە مناڵێک بوو.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمۡ قَالَ ٱئۡتُونِي بِأَخٖ لَّكُم مِّنۡ أَبِيكُمۡۚ أَلَا تَرَوۡنَ أَنِّيٓ أُوفِي ٱلۡكَيۡلَ وَأَنَا۠ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ
جا کاتێک ئەوەی داوایان کردبوو لە پیتاک و خۆراک پێیدان و بۆی ئامادەکردن، دوای ئەوەی براکانی بۆیان باسکرد کە برایەکی تریان ھەیە لە باوکیانەوە و لای ئەو جێیان ھێشتووە، پێی وتن: ئەمجارە برا باوکییەکەشتان لەگەڵ خۆتان بھێنن با باری وشترێک زیاترتان بدەمێ، ئایا ئێوە نابینن من بەتێر و تەسەلی و بێ کەموکورتی پێوانە و بارتان دەدەمێ، وە چاکترین میوانداریشم کردن، یوسف ئەمەی پێ وتن تاوەکو ھانیان بدات کە بۆ جاری داھاتوو براکەی تریشیان بھێنن.
Arabische uitleg van de Qur'an:
فَإِن لَّمۡ تَأۡتُونِي بِهِۦ فَلَا كَيۡلَ لَكُمۡ عِندِي وَلَا تَقۡرَبُونِ
ئەگەر ھاتوو ئەوتان نەھێنا ئەوا ڕوون دەبێتەوە کە ئێوە درۆ دەکەن و برای ترتان نییە، ئەو کاتە منیش ھیچتان بۆ پێوانە ناکەم و ھیچتان نادەمێ، وە نزیک بە وڵاتیشم نەکەون، ویستی بەم قسانە بیانترسێنێت ئەگەر براکەی تریان نەھێنن ئیتر نەیەنەوە میسر بۆ پیتاک و خۆراک بردن.
Arabische uitleg van de Qur'an:
قَالُواْ سَنُرَٰوِدُ عَنۡهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ
براکانی وڵامیان دایەوە و وتیان: داوا دەکەین لە باوکی و ھەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین، وە ئەوەی فەرمانت پێکردووین بێ کەم وکورتی جێ بەجێی دەکەین.
Arabische uitleg van de Qur'an:
وَقَالَ لِفِتۡيَٰنِهِ ٱجۡعَلُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ فِي رِحَالِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَعۡرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
یوسف بە کوڕە لاوە کڕێکارەکانی بەردەستی وت: پارەو پولی ئەوانە بخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە و پارەکەیان دیتەوە بزانن ئێمە پیتاک و خواردنەکەمان پێ نەفرۆشتوون، ئەمەش وایان لێ دەکات جارێکی تر لەگەڵ براکەی تریان بگەڕێنەوە بۆ میسر، بۆ ئەوەی بۆ یوسف بسەلمێنن کە ڕاستگۆن، وە دواتر پارەکەشیان لێ وەربگرێتەوە.
Arabische uitleg van de Qur'an:
فَلَمَّا رَجَعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَبِيهِمۡ قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلۡكَيۡلُ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَآ أَخَانَا نَكۡتَلۡ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
جاکاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان، وە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسفیان گێرایەوە بۆی کە چەندێک ڕێزی گرتوون، وتیان بە باوکیان: ئەی باوکە گیان ئەمجارە ئەگەر براکەی ترمان لەگەڵدا نەنێریت گەورەی میسر ھیچ خواردنمان ناداتێ، جا بۆیە ئەمجارە ئەومان لەگەڵ بنێرە، ئەگەر ھاتوو ئەومان لەگەڵ بنێریت ئەوا بار وشترێکی تر خواردن دەھێنینەوە لەگەڵ خۆمان، وە بەڵێنیشت دەدەینێ کە بیپارێزین و بەساغ و سەلیمی بیگەڕێنینەوە و بیدەینەوە دەستت.
Arabische uitleg van de Qur'an:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• من أعداء المؤمن: نفسه التي بين جنبيه؛ لذا وجب عليه مراقبتها وتقويم اعوجاجها.
یەکێک لە دوژمنە سەرسەختەکانی مرۆڤی باوەڕدار، دەروونی خۆیەتی، بۆیە پێویستە چاودێری بکات و لارو خێچییەکانی ڕاست بکاتەوە.

• اشتراط العلم والأمانة فيمن يتولى منصبًا يصلح به أمر العامة.
زانایی و دانایی و ئەمانەت پارێزی مەرجی سەرەکین بۆ ھەر کەسێک ببێتە کاربەدەستی گشتی خەڵکی.

• بيان أن ما في الآخرة من فضل الله، إنما هو خير وأبقى وأفضل لأهل الإيمان.
ئەم ئایەتانە ئەوەیان ڕوون کردوەتەوە ئەو پاداشتەی لای خوای گەورە ھەیە لە ڕۆژی دوایی باشتر و خاسترە بۆ بڕواداران کە ھەمیشەییە و ھەر دەمێنێتەوە و نابڕێتەوە.

• جواز طلب الرجل المنصب ومدحه لنفسه إن دعت الحاجة، وكان مريدًا للخير والصلاح.
ئەگەر ھاتوو پێویستی کرد دروستە پیاو مەدح و سەنای خۆی بکات، بۆ ئەوەی کاروباری گشتی خەڵکی بگرێتە دەست، وە دەیزانی کاری خێری پێ دەکرێت و ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدا.

 
Vertaling van de betekenissen Surah: Joesoef
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - Koerdische vertaling van de samenvatting van de tafsier van de Heilige Koran. - Index van vertaling

Uitgegeven door het Tafsier Centrum voor Koranstudies.

Sluit