Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (72) Surah: Soerat Al-Hadj (De Pelgrimstocht)
وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡمُنكَرَۖ يَكَادُونَ يَسۡطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۗ قُلۡ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكُمُۚ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمَصِيرُ
ھەر کاتێکیش ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا لە ڕوخسار و ڕوویاندا گرژی و تاڵی و پێناخۆش بوون دەبینیت کاتێک گوێبستی ئایەتەکان دەبن، نزیکە لەتاو داخ و خەفەت بەمشتە کۆڵە بەرببنە سەر و گوێلاکی ئەو کەسانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا پێتان بڵێم چی لەو داخ و خەفەت و ڕوو گرژیەی ئێوە خراپترە؟ مەگەر ھەر ئەو ئاگرەی کە اللە تەعالا بەڵێنی داوە بێباوەڕان بخاتە ناویەوە، ئەوەش خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە.
Arabische uitleg van de Qur'an:
Voordelen van de verzen op deze pagina:
• من نعم الله على الناس تسخير ما في السماوات وما في الأرض لهم.
یەکێک لە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ئەوەیە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە خستویەتیە خزمەت خەڵکیەوە و بۆی ڕامھێناون.

• إثبات صفتي الرأفة والرحمة لله تعالى.
جێگیرکردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی بەزەیی (الرأفة) لەگەڵ (ڕەحمەت) و میھرەبانی بۆ اللە تەعالا.

• إحاطة علم الله بما في السماوات والأرض وما بينهما.
اللە تەعالا بە عیلم و زانیاری ئاگاداری ھەموو ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندا ھەیە.

• التقليد الأعمى هو سبب تمسك المشركين بشركهم بالله.
چاولێکەری کوێرانە ھۆکاری دەستگرتنی بتپەرست و موشریکەکان بوو بە بیروباوەڕی خوار و خێچی ھاوەڵدانان بۆ اللە تەعالا.

 
Vertaling van de betekenissen Vers: (72) Surah: Soerat Al-Hadj (De Pelgrimstocht)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Index van vertaling

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Sluit