Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (115) Surah: Soerat Albaqarah (De Koe)
وَلِلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ فَأَيۡنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ
[ وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیشیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ] ئێوه‌ ڕوو بكه‌نه‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وێیه‌ (به‌ زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵاتی) وه‌ قیبله‌تان له‌وێیه‌و قیبله‌تان ته‌واوه‌، به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قیبله‌ نه‌زانیت نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا قیبله‌یه‌، یان مه‌به‌ست پێی نوێژی سوننه‌ت و نوێژی ترسه‌ له‌ كاتی جه‌نگدا كه‌ ڕووبكه‌یته‌ هه‌ر شوێنێ ته‌واوه‌، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ نوێژی سوننه‌تی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌كرد ڕووی له‌ هه‌ر شوێنێك بوایه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (١١٥) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (115) Surah: Soerat Albaqarah (De Koe)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit