Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (8) Surah: Soerat Al-Ankaboet (De Spin)
وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
فەرمان كردن بە چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك تەنانەت ئەگەر بانگەوازیان دەكردیت بۆ كوفر! [ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْنًا وَإِنْ جَاهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ] دایكى (سەعدى كوڕى ئەبى وەققاص) سوێندى خوارد كە بۆ هەمیشەیى قسە لەگەڵ (سەعد)دا نەكات و خواردن و خواردنەوە نەخوات تا (سەعد) كوفر نەكات و واز لە ئیسلام نەهێنێت، بە (سەعد)ى وت: تۆ دەڵێیت خواى گەورە ئامۆژگارى كردووم بە چاكە كردن لەگەڵ دایك و باوكم، منیش دایكتم و فەرمانت پێ دەكەم بەم شتە، سێ رۆژ بەم شێوازە مایەوە تا لە هۆش خۆى چوو، (عەممارەى) كوڕى دەمى كردەوەو ئاوى پێداو هاتەوە هۆش خۆى و دوعاى لە (سەعد) كرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووە كە لەگەڵ دایك و باوكیدا چاكەكار بێت، وە ئەگەر دایك و باوكەكە داوایان لێكردى وە كۆششیان لەگەڵدا كردى تا تۆ شەریك بۆ من دابنێی كاتێك كە هیچ زانیاریەكت نییە كە خوای گەورە شەریكی هەبێ ئەوە لەو شتەدا تۆ گوێڕایەڵیان مەكە [ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٨) ] گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە وە لە ڕۆژی قیامەت هەواڵتان پێ ئەدەم لەو كردەوانەی كە لە دونیا كردووتانە .
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (8) Surah: Soerat Al-Ankaboet (De Spin)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit