Check out the new design

Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salahaddin * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Surah: Aal-Imraan   Vers:
لَن تَنَالُواْ ٱلۡبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيۡءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ
[ لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّى تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ] به‌هه‌شت، یان چاكه‌ى ته‌واو به‌ده‌ست ناهێنن و ناگه‌ن به‌ پله‌ی چاكه‌كاران تا ئه‌وه‌ی خۆتان له‌لاتان خۆشه‌ویسته‌ نه‌یبه‌خشن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (٩٢) ] وه‌هه‌ر شتێكیش كه‌ ئێوه‌ بیبه‌خشن له‌پێناو خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ پێی و پاداشتان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ری، وه‌كو (ابو طلحة) كه‌ خۆشه‌ویستترین ماڵى لاى (بیره‌حا) بوو كه‌ باخێك خورما بوو كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى له‌ پێناو خواى گه‌وره‌دا به‌خشى، وه‌ ئیمامى عومه‌ر باشترین ماڵى باخێك بوو له‌ خه‌یبه‌ر كردى به‌ وه‌قف بۆ موسڵمانان له‌رێى خوا .
Arabische uitleg van de Qur'an:
۞ كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلّٗا لِّبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسۡرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ مِن قَبۡلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوۡرَىٰةُۚ قُلۡ فَأۡتُواْ بِٱلتَّوۡرَىٰةِ فَٱتۡلُوهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ ] هه‌موو خواردنێك بۆ به‌نو ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ئیسرائیل واته‌: یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رامی كرد كه‌ گۆشت و شیری حوشتری له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كرد، یاخود هه‌موو گۆشتێكی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ماری تیابێ، یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - نه‌خۆش كه‌وت نه‌زرى كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ شیفاى بدات ئه‌م شتانه‌ له‌سه‌ر خۆى حه‌رام بكات كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تى ئه‌وان دروست بووه‌ [ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ ] ئه‌م شتانه‌ پێش ئه‌وه‌ی ته‌ورات دابه‌زێ هه‌مووی حه‌ڵاڵ بووه‌ [ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٩٣) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ده‌ی وه‌رن ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن ده‌بینن ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌یڵێن هه‌مووى تێدایه‌ .
Arabische uitleg van de Qur'an:
فَمَنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَ مِنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
[ فَمَنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٩٤) ] هه‌ر كه‌سێ درۆ بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستێ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه‌ ئه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ زاڵم و سته‌مكارن .
Arabische uitleg van de Qur'an:
قُلۡ صَدَقَ ٱللَّهُۗ فَٱتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبۡرَٰهِيمَ حَنِيفٗاۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
[ قُلْ صَدَقَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره‌ ڕاستی فه‌رمووه‌ [ فَاتَّبِعُوا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] ئێوه‌ شوێنی دینی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ون به‌پاكی له‌ شیرك لاده‌ن بۆ سه‌ر ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٩٥) ] وه‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - له‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران نه‌بووه‌ به‌ڵكو یه‌كخواپه‌رست بووه‌.
Arabische uitleg van de Qur'an:
إِنَّ أَوَّلَ بَيۡتٖ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكٗا وَهُدٗى لِّلۡعَٰلَمِينَ
{ یەكەم ماڵ خوداپەرستی تێدا كرابێت مەككە بووە} [ إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ ] به‌دڵنیایى یه‌كه‌م ماڵێك كه‌ بۆ خوداپه‌رستى خه‌ڵكى دروست كرابێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا (به‌ككه‌) بووه‌ واته‌: مه‌ككه‌ [ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ (٩٦) ] كه‌ شوێنێكی پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت بووه‌ وه‌ هیدایه‌تیشه‌ بۆ هه‌موو جیهان ڕووی تێ ئه‌كه‌ن بۆ ته‌وحیدی خوای گه‌وره‌، باشترین و چاكترین و خۆشه‌ویستترین زه‌ویه‌ لاى خواى گه‌وره.
Arabische uitleg van de Qur'an:
فِيهِ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ مَّقَامُ إِبۡرَٰهِيمَۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنٗاۗ وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلۡبَيۡتِ مَنِ ٱسۡتَطَاعَ إِلَيۡهِ سَبِيلٗاۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
‌ [ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ ] كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ڕوون و ئاشكراو دروشمه‌كانی خوا له‌وێ هه‌یه‌ وه‌كو صه‌فاو مه‌روه‌ وه‌ شوێنی راوه‌ستانى ئیبراهیمیشى لێیه‌ كه‌ دیواره‌كه‌ی كه‌عبه‌ى دروست كرد چووه‌ سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌ [ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێ بچێته‌ ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌وه‌ ترسی نابێ وه‌ ئه‌مین ئه‌بێ [ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ] حه‌قی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه‌ له‌ ته‌مندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته‌ و پاره‌، وه‌ ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ [ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (٩٧) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ كوفر بكات واته‌: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به‌ حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ بێپێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به‌ هیچ كه‌س نیه‌ له‌ جیهان، به‌م ئایه‌ته‌ حه‌ج فه‌رز بوو.
Arabische uitleg van de Qur'an:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا تَعۡمَلُونَ
{جولەكەو گاور رێگری لە دینی خوا دەكەن} [ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب بۆ كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ وَاللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا تَعْمَلُونَ (٩٨) ] وه‌خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌و ئاگاداره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ به‌و كرده‌وه‌ كوفریانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن .
Arabische uitleg van de Qur'an:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ تَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَأَنتُمۡ شُهَدَآءُۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] دیسان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاور بۆ ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره‌و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك موسڵمان نه‌بێ [ مَنْ آمَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًا ] ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمان دێنێ ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێ ڕێگای خوای گه‌وره‌ گێڕو خوار بكه‌نه‌وه‌و سه‌ر له‌ خه‌ڵكی بشێوێنن [ وَأَنْتُمْ شُهَدَاءُ ] له‌ كاتێكدا ئێوه‌ خۆتان شایه‌تن و ئه‌زانن كه‌ دینى خواى گه‌وره‌ حه‌قه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٩٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن وه‌ سزاتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى .
Arabische uitleg van de Qur'an:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ كَٰفِرِينَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌هلی كتاب بكه‌ن و به‌قسه‌یان بكه‌ن [ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ (١٠٠) ] ئه‌وه‌ ئه‌وان له‌ دوای ئیمان هێنان پاشگه‌زتان ئه‌كه‌نه‌وه‌و كافرتان ئه‌كه‌نه‌وه‌ .
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Surah: Aal-Imraan
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salahaddin - Index van vertaling

Vertaald door Salahaddin Abdoel Karim.

Sluit