Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (25) Surah: Soerat Al-Hadied (Het IJzer)
لَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَنزَلۡنَا مَعَهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَأَنزَلۡنَا ٱلۡحَدِيدَ فِيهِ بَأۡسٞ شَدِيدٞ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٞ
[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ] به‌ دڵنیایى ئێمه‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆمان ناردووه‌ به‌ موعجیزه‌و شه‌ریعه‌ت و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا، وه‌ له‌گه‌ڵیشیاندا كتابمان بۆ دابه‌زاندوون، وه‌ ته‌رازوویش واته‌: حه‌ق و دادپه‌روه‌ری كه‌ بریتییه‌ له‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌ران، یان ئه‌و ته‌رازووه‌ی كه‌ خه‌ڵكی شتی پێ ئه‌كێشێ تا كاروباری خه‌ڵكی به‌ دادپه‌روه‌ری بڕوات [ وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] وه‌ ئاسنیشمان دابه‌زاندووه‌و دروست كردووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئامێره‌كانی جه‌نگی پێ دروست ئه‌كرێ بۆ به‌رگری كردن، وه‌ سوودی تریشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسن زۆر شتی تر دروست ئه‌كرێ وه‌كو ئامێره‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی و بیناسازی [ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ ] وه‌ تا ده‌ركه‌وێت كه‌ كێ دینی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رانی سه‌رئه‌خات به‌ جیهاد كردن كه‌ له‌و ئاسنه‌ ئامێره‌كانی جه‌نگیش دروستكراوه‌ [ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ (٢٥) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌هێزو باڵاده‌‌سته‌.
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (25) Surah: Soerat Al-Hadied (Het IJzer)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit