Check out the new design

Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salahaddin * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (143) Surah: el-Anaam
ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۖ مِّنَ ٱلضَّأۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡمَعۡزِ ٱثۡنَيۡنِۗ قُلۡ ءَآلذَّكَرَيۡنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلۡأُنثَيَيۡنِ أَمَّا ٱشۡتَمَلَتۡ عَلَيۡهِ أَرۡحَامُ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۖ نَبِّـُٔونِي بِعِلۡمٍ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ] هه‌شت جۆر ئاژه‌ڵ هه‌یه‌ كه‌ به‌نێرو مێ ئه‌كاته‌ هه‌شت جووت [ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ ] له‌ مه‌ڕدا نێرو مێ هه‌یه‌ [ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ بزنیشدا نێرو مێ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ چوار [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره‌ نێره‌ی مه‌ڕو بزنی لێ حه‌رام كردوون؟ واته‌: به‌ران له‌گه‌ڵ ته‌گه‌دا [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێ یه‌كه‌ی لێ حه‌رام كردوون كه‌ مه‌ڕو بزنه‌كه‌یه‌؟ نه‌خێر هیچی حه‌رام نه‌كردووه‌ [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌كاندا هه‌یه‌ به‌رخ و كار ئایا ئه‌مانه‌ی لێ حه‌رام كردوون؟ [ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٤٣) ] هه‌واڵم پێ بده‌ن به‌ زانیاری ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن به‌ڵگه‌یه‌ك بێنن لای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شتێ له‌مانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رام كردبێ كه‌ ئێوه‌ خۆتان له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (143) Surah: el-Anaam
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salahaddin - Index van vertaling

Vertaald door Salahaddin Abdoel Karim.

Sluit