Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (19) Surah: Soerat el-Anaam (Het vee)
قُلۡ أَيُّ شَيۡءٍ أَكۡبَرُ شَهَٰدَةٗۖ قُلِ ٱللَّهُۖ شَهِيدُۢ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَۚ أَئِنَّكُمۡ لَتَشۡهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخۡرَىٰۚ قُل لَّآ أَشۡهَدُۚ قُلۡ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ وَإِنَّنِي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ
[ قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: چ شتێك گه‌وره‌ترین شایه‌تیه‌؟ پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ له‌ نێوان من و ئێوه‌دا وه‌ زانایه‌ به‌و دینه‌ى كه‌ من هێناومه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌یه‌، وه‌زانایه‌ به‌ وه‌ڵام و قسه‌ى ئێوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین شایه‌تیه‌ [ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ ] وه‌ من ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌م به‌وه‌حی بۆ هاتووه‌ تا ئینزاری ئێوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌م كه‌ ئه‌م قورئانه‌یان پێ ئه‌گات به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كانه‌وه‌ [ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَى ] ئایا ئێوه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله دا خواو په‌رستراوێكی تر هه‌یه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ [ قُلْ لَا أَشْهَدُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ پێیان بڵێ: من ئه‌م شایه‌تیه‌ ناحه‌قه‌ ناده‌م و له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ هیچ په‌رستراوێكی ترى حه‌ق نیه‌ كه‌ شایانى په‌رستن بێت، وه‌ ئه‌مه‌ به‌تاڵترین و پوچه‌ڵترین شایه‌تیه‌ [ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] به‌ڵكو پێیانبڵێ: خوای گه‌وره‌ ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌و تاك و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌و جگه‌ له‌و په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (١٩) ] وه‌ من به‌ریم له‌و شه‌ریك دانانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌و بت و خوایانه‌ی ترتان كردووه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌.
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (19) Surah: Soerat el-Anaam (Het vee)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit