Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din * - Index van vertaling


Vertaling van de betekenissen Vers: (1) Surah: Soerat Al-Boroej (De Tekens van de Zodiak)

سورەتی البروج

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلۡبُرُوجِ
سوورەتی (بروج) (واتە: ئەستێرەكان) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (بروج) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (بروج) (٢٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (بروج) زنجیرەى هەشتاو پێنجەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (بروج) لە دواى سورەتى شەمس دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى سورەتى (بروج) بەشێوەیەكى سەرەكى باسی بابەتەكانى بیروباوەڕو عەقیدە دەكات، وە تێیدا باسی روداوو بەسەرهاتى (اصحاب الاخدود) دەكات، كە بریتییە لە خۆبەخت كردن لە پێناو ئەو عەقیدەو بیروباوەڕە كە هەر كەسێك خاوەنى بیروباوەڕێكى راست و دروست بێت ئەوە بێگومان رزگارى دەبێت لە گشت ئازارو مەینەتى و ناڕەحەتییەكانى رۆژى دوایی. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە ئاسمانەكان وە سوێند بێ بە بروج, كە مەبەست پێی ئەستێرە گەورەكانە, یاخود شوێنی ئەستێرەكانە, یاخود ئەو ئاسمانانەی كە خوای گەورە زۆر بەجوانی دروستی كردوون, یاخود ئەو كۆشكانەی كە لە ئاسماندا هەیە، یاخود مەبەست پێی شوێن و مەنزیلی خۆرو مانگە كە دوانزە بورجە كە خۆر لە هەر یەكێكیاندا بە مانگێك ئەڕوات ئەمە ئەكاتە دوانزە مانگەكە، وە مانگیش لە هەر یەكێكیاندا بە دوو ڕۆژو یەك لەسەر سێی ڕۆژێك ئەڕوات كە ئەكاتە بیست و هەشت مەنزیلەو دوو شەویش دیار نامێنێ ئەوە سی شەوەكە .
Arabische uitleg van de Qur'an:
 
Vertaling van de betekenissen Vers: (1) Surah: Soerat Al-Boroej (De Tekens van de Zodiak)
Surah's Index Pagina nummer
 
Vertaling van de betekenissen Edele Qur'an - De Koerdische vertaling - Salah al-Din - Index van vertaling

Vertaling van de betekenissen van de Heilige Koran naar het Koerdisch, vertaald door Salah al-Din Abdul Kareem

Sluit