Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߘߍ߲߬ߞߣߍ߬ߦߊ߬ߓߊ߮ ߟߎ߬   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:

المؤمنون

ߝߐߘߊ ߟߊߢߌߣߌ߲ ߘߏ߫:
بيان فلاح المؤمنين وخسران الكافرين.
ڕوونکردنەوەى سەرفرازی و سەرکەوتنی ئیمانداران و دۆڕان و خەسارۆمەندی بێباوەڕان.

قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
بەدڵنیاییەوە ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە و کار بە بەرنامە و شەریعەتەکەی دەکەن سەرکەوتن و ڕزگار بوون لەوەی لێی دەترسان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ
ئەوانەی لە نوێژەکانیاندا گەردنکەچن و بەخشوعەوە ئەنجامی دەدەن، ئەندامەکانی جەستەیان لە جوڵە دەکەوێت و دڵ و دەروونیان خاڵی دەبێت لەھەر شتێک سەرقاڵیان بکات لە یادی اللە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنِ ٱللَّغۡوِ مُعۡرِضُونَ
ئەوانەی لە شتی پڕوپوچ و گاڵتە وگەپ و ھەر شتێکی تریش سەرپێچی بێت لە گوفتار و کردار وازی لێدەھێنن و پشتی لێ دەکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ
ئەوانەی دڵ و دەروونی خۆیان لە ژەنگ و ژار پاک دەکەنەوە، وە ماڵ و سەروەت و سامانیان بەزەکاتدان خاوێن دەکەنەوە و ئەنجامی دەدەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَٰفِظُونَ
ئەوانەی داوێنی خۆیان لە زینا و فاحیشە و نێربازی دەپارێزن، ئەوانە کەسانێکی داوێن پاک و خاوێنن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَيۡرُ مَلُومِينَ
جگە لە خێزانی خۆیان، یان کەنیزەکێک کە ھی خۆیانە، ئەگەر لەگەڵ ئەوانەدا سەرجێیان کرد لۆمە و سەرزەنشت ناکرێن و گوناھبار نابن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَمَنِ ٱبۡتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡعَادُونَ
ھەر کەسێک لەزەت لە غەیری ھاوسەر و کەنیزەکەکەی وەربگرێت ئەوا سنوورەکانی اللە تەعالای بەزاندووە، بە بەزاندنی ئەوەی حەڵاڵ کراوە بۆ ئەوەی کە حەرام کراوە، وازی لەحەڵاڵ و پاکو خاوێن ھێناوە و دەستی بردووە بۆ ئەوەی حەرام کراوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ
یەکێکی تر لەسیفەتەکانی ڕزگار بوان لە دواڕۆژدا ئەوانەن کە سپاردەیان پێ بسپێررێت جا ئەو سپاردە بێت کە اللە تەعالا پێیان دەسپێرێت، یان بەندەکانی اللە تەعالا پێیان دەسپێرن ئەوا دەیپارێزن، وە پەیمان و بەڵێنی خۆیان زایە ناکەن و دەیپارێزن و وەفای پێدەکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمۡ يُحَافِظُونَ
ئەوانەشن کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن و بەردەوامن لەسەری، بە ئەنجامدانی لە کاتی خۆی و بە ئەرکان و واجیبات و سوننەتەکانیەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن ئەوانە میراتگرانن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡفِرۡدَوۡسَ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
میراتگری بەھەشتە بەرز و باڵاکانن کە بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ناز و نیعمەت و بەخششەکانی ھەرگیز نابڕێتەوە و کۆتایی نایەت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن طِينٖ
بێگومان باوکی مرۆڤەکان کە ئادەمە لە قوڕ بەدیمان ھێناوە، گڵەکەی وەرگیراوە لەپوختەیەک کە دەرھێنراوە لە ئاوی تێکەڵاو بەگڵی زەوی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰهُ نُطۡفَةٗ فِي قَرَارٖ مَّكِينٖ
پاشان نەوەکانیمان بەدیھێناوە لە زاوزێی نێوان ژن و پیاو، لە دڵۆپە ئاوێکی پیاو کە لە ڕەحمی ژندا جێگیر دەبێت تاکاتێک لەدایک دەبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ خَلَقۡنَا ٱلنُّطۡفَةَ عَلَقَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡعَلَقَةَ مُضۡغَةٗ فَخَلَقۡنَا ٱلۡمُضۡغَةَ عِظَٰمٗا فَكَسَوۡنَا ٱلۡعِظَٰمَ لَحۡمٗا ثُمَّ أَنشَأۡنَٰهُ خَلۡقًا ءَاخَرَۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحۡسَنُ ٱلۡخَٰلِقِينَ
پاشان لەو دڵۆپە ئاوەی لە ڕەحمدا جێگیر بوو، خوێنپارەیەکی سوورمان بەدیھێنا، پاشان لەو خوێنپارە سوورە وەكو پارچەیەک گۆشتی جوواومان بەدیھێنا، جا ئەو پارچە گۆشتەمان کردە ئێسکی ڕەق، ئەمجا گۆشتمان کرد بەبەر ئێسکەکاندا، پاشان بەڕۆح بەبەرداکردنی کردمان بەدیھێنراوێکی تر، خستمانە دەرەوە بۆ ژیانی دونیا، زۆر گەورە و پیرۆز و پر بەرەکەتە ئەو (اللە) یەی کەچاکترینی بەدیھێنەرانە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ إِنَّكُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
پاشان - ئەی خەڵکینە- بەڕاستی دوای ئەوەی تێپەڕتان کرد بەو قۆناغانەدا ئێوە گشت دەمرن ئەو کاتەی ئەجەلتان دێت و تەمەنتان کۆتایی پێدێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تُبۡعَثُونَ
پاشان بۆ جارێکی تر دوای مردنتان لە گۆڕەکانتان زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو کار و کردەوانەی کەپێش خۆتان خستبوو.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلۡخَلۡقِ غَٰفِلِينَ
- ئەی خەڵکینە - بێگومان لەسەرووتانەوە حەوت ئاسمانی لەبان یەکمان بەدیھێناوە، وە لە بەدیھێنراوەکانمان بێ ئاگا نین و لەبیریشمان نەکردوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• للفلاح أسباب متنوعة يحسن معرفتها والحرص عليها.
بۆ ڕزگاربوون و سەرفرازی ھۆکاری جۆراوجۆر ھەن، واباشە مرۆڤی باوەڕدار بیانزانێت و سووریش بێت لەسەریان.

• التدرج في الخلق والشرع سُنَّة إلهية.
ڕەچاوکردنی پلەپەندی (تدرج) لەبەدیھێنانی مەخلوقاتەکانی الله و یاسا و ڕێساکانی شەرعیشدا سوننەتێکی خواييه.

• إحاطة علم الله بمخلوقاته.
الله تەعالا بەعیلم و زانستی خۆی ئاگاداری تەواوی بەدھێنراوەکانیەتی و دەوری داون بێ ئاگا نییە لێیان.

وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَسۡكَنَّٰهُ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابِۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ
ئاومان لە ئاسمانەوە بەئەندازەی پێویست باراندووە، زۆر نییە ھەموو شت خراپ بکات، کەمیش نییە بەشی گیانداران نەکات، ئەمجا ئەو ئاوەمان جێگیر کرد لەناو زەویدا بۆ ئەوەی خەڵکی و گیانداران سوودی لێ ببینن، وە بەدڵنیاییەوە دەسەڵاتمان ھەیە و دەتوانین لەناوی ببەین و سوودی لێ نەبینن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَنشَأۡنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٖ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَٰبٖ لَّكُمۡ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٞ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ
ھەر بەو ئاوە باخ و بێستانی چڕ و پڕمان لە خورما و ترێ بۆ بنیات ناون، لەو باخ و بێستانانەدا میوە گەلێکی جۆرا و جۆر و ڕەنگا و ڕەنگی زۆرمان بۆ بەدیھێنان، وەک ھەنجیر و ھەنار و سێو و میوەی تریش.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَشَجَرَةٗ تَخۡرُجُ مِن طُورِ سَيۡنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهۡنِ وَصِبۡغٖ لِّلۡأٓكِلِينَ
ھەر لەو ئاوی بارانە درەختی زەیتونمان بۆ ڕوواندون کە لە دەوروبەری چیای سەینا زۆرتر دەڕوێت، زەیتی زەیتونی لێدەردەھێنرێت لاشەی پێ چەور دەکرێت و چێشت و خواردنیشی پێ دروست دەکرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَنۡعَٰمِ لَعِبۡرَةٗۖ نُّسۡقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٞ وَمِنۡهَا تَأۡكُلُونَ
- ئەی خەڵکینە - لەو ئاژەڵانەیش بۆمان بەدیھێناون( لە وشتر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و بزن) پەند و ئامۆژگاری و بەڵگەی ڕوونی تێدایە لەسەر دەسەڵات و میھرەبانی اللە تەعالا، لەوەی لەناو سکی ئەم ئاژەڵانەدا شیرێکی پوختی پاڵفتەتان پێ دەنۆشین، ئاسان قووت دەدرێت بۆ بنۆشانی، وە ئەم ئاژەڵانە گەلێک کەڵک و سوودی تریشیان ھەیە بۆتان، وەک بەکارھێنانیان بۆ سواربوون و خوری و کوڵک و مووەکەیان، وە لە گۆشتەکەیشیان دەخۆن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَعَلَيۡهَا وَعَلَى ٱلۡفُلۡكِ تُحۡمَلُونَ
وە لەسەر پشتی ئەو ئاژەڵانە ھەڵدەگیرێن، وەک وشتر بەکار دەھێنرێت بۆ سوار بوون لە بیابان، وە سواری کەشتیش دەبن بەناو دەریادا و ھەڵتان دەگرێت و لەجێگایەکەوە دەتانگوازێتەوە بۆ جێگایەکی تر.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
بێگومان نوح پێغەمبەرمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای گەلەکەی و بانگی کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێی وتن: ئەی گەلەکەم ، بەتاک و تەنھا اللە بپەرستن، جگە لەو (سبحانە و تعالی) ھیچ پەرستراو و خوایەکی ترتان بۆ نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی ؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَقَالَ ٱلۡمَلَؤُاْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيۡكُمۡ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةٗ مَّا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ
ناودار و گەورەکانیان ئەوانەیان کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا لە گەلەکەی ، بە شوێنکەوتە و خەڵکە ڕەشۆکیەکەیان وت: ئەم کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات و خۆی لێ بووە بە پێغەمبەر تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکە و ھیچی تر، ئەیەوێت ببێت بە گەورە و سەرداری ئێوە، ئەگەر اللە بیویستایە پێغەمبەرێک بۆ ئێمە بنێرێت ئەوا فریشتەیەکی بۆ دەناردین نەک مرۆڤێک، ئێمە پێشتر شتێکی وامان لە پێشین و باوباپیرانی خۆمانەوە گوێ لێ نەبووە کە مرڤێک ببێت بەپێغەمبەر، کەوابێت با ھەر بۆ خۆی بڵێت من پێغەمبەری ئێوەم.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنۡ هُوَ إِلَّا رَجُلُۢ بِهِۦ جِنَّةٞ فَتَرَبَّصُواْ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٖ
ئەم نوحە پێاوێکی شێتە، خۆیشی نازانێت چی دەڵێت و ئاگای لە خۆی نییە، کەوابێت چاوەڕیی بکەن ھەتاوەکو بە ئاگا دێتەوە و حاڵی بۆ خەڵکی ڕوون دەبێتەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە و سەرمبخە بەسەریاندا و تۆڵەی منیان لێ بسێنە بەھۆی ئەوەی باوەڕیان بە من نەکرد و منیان بەدرۆ زانی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡهِ أَنِ ٱصۡنَعِ ٱلۡفُلۡكَ بِأَعۡيُنِنَا وَوَحۡيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ فَٱسۡلُكۡ فِيهَا مِن كُلّٖ زَوۡجَيۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَأَهۡلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيۡهِ ٱلۡقَوۡلُ مِنۡهُمۡۖ وَلَا تُخَٰطِبۡنِي فِي ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ إِنَّهُم مُّغۡرَقُونَ
اللە تەعالا دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ نوح و پێمان فەرموو: کەشتیەک دروست بکە لەبەرچاوی ئێمە و بەچاودێریمان بەو شێوەیەی کە فێرت دەکەین چۆن دروستی بکەیت، جا کاتێک بڕیاری ئێمە بۆ لەناوبردنیان ھات، ئاو لەناو تەنوری نان دروستکردنەکەیانەوە بە وژم ھەڵقوڵی، ئەوا لەھەر جوتێکی نێر و مێ گیاندارێک بخەرە ناو کەشتیەکەتەوە بۆ ئەوەی دواتر وەچە خستنەوەیان بەردەوام بێت، وە خزم و کەسوکارەکەیشت بخەرە ناویەوە جگە ئەوانەیان نەبێت پیشتر لە لایەن اللە تەعالاوە بڕیاری لەناوچوونیان دەرچووە، وەک ژن و کوڕەکەت، ئیتر لەبارەی ئەوانەی ستەمکار و بێباوەڕن قسەم لەگەڵدا نەکەیت بۆ ڕزگارکردن و لەناو نەبردنیان، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوانە ھەموویان لەناو لافاو و تۆفانەکەدا نوقم دەبن و لەناو دەچن و ھیچ قسەیەک ھەڵناگرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• لطف الله بعباده ظاهر بإنزال المطر وتيسير الانتفاع به.
ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا بەرامبەر بەندەکانی بەوەی لە ئاسمانەوە بارانیان بۆ دەبارێنێت، نەک ھەر ھێندە ، سوود و کەڵک لێوەرگرتنیشی بۆ ئاسان کردوون.

• التنويه بمنزلة شجرة الزيتون.
ئاماژەکردن بەپلە و پایە و گرنگی درەختی زەیتون لە قورئاندا.

• اعتقاد المشركين ألوهية الحجر، وتكذيبهم بنبوة البشر، دليل على سخف عقولهم.
باوەڕی بتپەرست و موشریکەکان بەوەی باوەڕیان ھەبوو کە بەردێک خوا و پەرستراویان بێت، بەڵام باوەڕیان بەوە نەدەکرد کە مرۆڤێک ببێت بە پێغەمبەریان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر کەم عەقڵی و گێژی و وێژیان.

• نصر الله لرسله ثابت عندما تكذبهم أممهم.
سەرکەوتن و یارمەتیدانی اللە تەعالا بۆ پێغەمبەرەکانی جێگیر و چەسپاوە ھەرکاتێک گەل و ئوممەتەکانیان باوەڕیان پێنەکردن و پشتیان ھەڵکرد لە پەیامەکەیان.

فَإِذَا ٱسۡتَوَيۡتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلۡفُلۡكِ فَقُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
جا ئەگەر خۆت و باوەڕدارانی ڕزگار بوو کە لە گەڵتدان سەرکەوتنە سەر کەشتیەکە بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە لە دەست گەلی ستەمکار و بێباوەڕان ڕزگاری کردین و لەناوی بردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَقُل رَّبِّ أَنزِلۡنِي مُنزَلٗا مُّبَارَكٗا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلۡمُنزِلِينَ
وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم لە جێگایەکی پیرۆز و بەفەڕ لەسەر زەوی دامبەزێنە، وە تۆیش چاکترین زاتێکی کە لەشوێنی پیرۆز و بەفەڕ خەڵک دادەبەزێنیت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ وَإِن كُنَّا لَمُبۡتَلِينَ
بەدڵنیاییەوە لەوەی باسکرا لە ڕزگارکردنی نوح و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون، وە لەناوبردنی بێباوەڕان بەڵگە و نیشانەی ڕوون ھەیە لەسەر دەسەڵاتمان لەسەرخستنی پێغەمبەران و لەناوبردنی ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردن و بە درۆیان زانین، ئەگەرچی ئێمە گەلەکەی نوحمان تاقیکردەوە کاتێک ئەومان ڕەوانەکرد بۆ لایان تاوەکو باوەڕدار و بێباوەر، گوێڕایەڵ و سەرپێچیکار دەربکەون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ
پاشان دوای لەناوبردنی گەلەکەی نوح گەلان و نەتەوەی ترمان بەدیھێنا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَرۡسَلۡنَا فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥٓۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ
پێغەمبەرانمان لەناو خۆیان بۆ ناردن تاوەکو بانگیان بکەن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێیان وتن : ھەر اللە تەعالا بەتاک و تەنھا بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراو و خوایەکی بەھەقی ترتان نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی و فەرمانەکانیشی جێ بەجێ بکەن ؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ
ناوداران و گەورەکانی گەلەکەی، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە اللە تەعالا و بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزای ئەو ڕۆژە، وە اللە تەعالا سەرکەش و گومڕایی کردن بەوەی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی دونیای بۆ سووک و ئاسان و فراوان کردن، وتیان بەشوێنکەوتە و خەڵکە ڕەشۆکیە گشتیەکە: ئەمەی کە دەڵێت پێغەمبەرم ھیچی لە ئێوە زیاتر نییە و وەک ئێوە مرۆڤە، وەک ئێوە دەخوات و دەخواتەوە، ھیچ تایبەتمەندیەکی نییە بەسەر ئێوەدا تاوەکو بکرێتە پێغەمبەر و ڕەوانە بکرێت بۆ لاتان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَئِنۡ أَطَعۡتُم بَشَرٗا مِّثۡلَكُمۡ إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ
ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی مرۆڤێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە خەسارۆمەندان ئەبن، لەبەر ئەوە گوێڕایەڵیتان بۆی ھیچ سوودێکی نابێت بۆتان کاتێک لەبەر قسەی ئەو واز بھێنن لە خواکانی خۆتان، وە شوێن کەسێک بکەون کە ھیچ فەزڵ و چاکەیەکی نییە بەسەرتانەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَيَعِدُكُمۡ أَنَّكُمۡ إِذَا مِتُّمۡ وَكُنتُمۡ تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخۡرَجُونَ
ئایا ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرە، ئەگەر ئێوە مردن و بوون بەخاک و ئێسکی ڕزیوو بەڵێنتان پێدەدا بەدڵنیاییەوە جارێکی تر لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە و زیندوو دەکرێنەوە ؟ ئایا ئەمە بە عەقڵ و ژیری مرۆڤدا دەچێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
۞ هَيۡهَاتَ هَيۡهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ
زۆر دوورە بەڵێنی لەو شێوەیە بێتەدی کە بە ئێوە دراوە، پاش ئەوەی مردن و لە خاکدا بوون بە ئێسکی ڕزیوو، جارێکی تر لە گۆڕەکانتان بێنە دەرەوە و زیندوو بکرێنەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنۡ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا نَحۡنُ بِمَبۡعُوثِينَ
ژیان تەنھا ژیانی دونیایە، نەک ژیانی دواڕۆژ، زیندووەکانمان دەمرن و جارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، دوای ئەوانیش کەسانی تر لەدایک دەبن و ماوەیەک دەژیەن، وە ھەرگیز پاش مردنیشمان زیندوو ناکرێینەوە بۆ لێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنۡ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا وَمَا نَحۡنُ لَهُۥ بِمُؤۡمِنِينَ
ئەو کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات گوایە خوا ئەوی ڕەوانە کردووە بۆ لای ئێوە پیاوێکی درۆزنە و بەم بانگەشەیەی درۆ بۆ اللە ھەڵدەبەستێ، وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێناکەین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ رَبِّ ٱنصُرۡنِي بِمَا كَذَّبُونِ
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە و سەرمبخە بەسەریاندا و تۆڵەی منیان لێ بسێنە بەھۆی ئەوەی باوەڕیان بەمن نەکرد و منیان بە درۆ زانی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ عَمَّا قَلِيلٖ لَّيُصۡبِحُنَّ نَٰدِمِينَ
اللە تەعالا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: دوای ماوەیەکی کەم و بەم زوانە ئەوانەی باوەڕیان پێ نەکردیت و بەدرۆیان زانیت پەشیمان دەبنەوە لەو کارەیان، ئەویش کاتی دابەزینی سزاکەیە بۆیان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّيۡحَةُ بِٱلۡحَقِّ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ غُثَآءٗۚ فَبُعۡدٗا لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەمجا شریخە و دەنگێکی زۆر بەھێزی لەناوبەر ھەموویانی گرت کە شایستەی ئەو سزایە بوون چونکە زۆر سەرکەش و یاخی بوون، ئەو شریخە و دەنگە بەھێزە وەک پوش و پەڵاش و کەفی سەر دەریای لێکردن و لەناوی بردن، جا دووری لە ڕەحم و میھرەبانی اللە بۆ گەلی ستەمکاران بێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ أَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قُرُونًا ءَاخَرِينَ
دوای لەناوبردنیان گەل و ئوممەتی ترمان بەدیھێنا، وەک گەلی لوط و گەلی شوعەیب و گەلی یونس.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• وجوب حمد الله على النعم.
واجیبە سوپاس و ستایش اللە تەعالا بکرێت لەسەر ناز و نعمەت و بەخششەکانی .

• الترف في الدنيا من أسباب الغفلة أو الاستكبار عن الحق.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکاری بێ ئاگایی و غەفڵەتە، یان ھۆکاری لادانە لەھەق و ڕاستی.

• عاقبة الكافر الندامة والخسران.
سەرەنجامی بێباوەڕان پەشیمانی و خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژە.

• الظلم سبب في البعد عن رحمة الله.
ستەمکردن ھۆکاری دوور کەوتنەوەیە لەڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا.

مَا تَسۡبِقُ مِنۡ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسۡتَـٔۡخِرُونَ
ھیچ گەل و ئوممەتێک لەو گەل و ئوممەتانەی کە بێباوەڕ بوون و پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانیوە کاتی دیاریکراوی لەناو بردنیان نە پێش دەکەوێت و نە دوادەکەوێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا تَتۡرَاۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةٗ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُۖ فَأَتۡبَعۡنَا بَعۡضَهُم بَعۡضٗا وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَۚ فَبُعۡدٗا لِّقَوۡمٖ لَّا يُؤۡمِنُونَ
پاشان بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک یەک لە دوای یەک پێغەمبەرانمان ناردووە، ھەر کاتێک پێغەمبەرێک ھاتبێت بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک ئەوا باوەڕیان پێنەکردووە و بەدرۆیان داناوە، ئێمەیش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا بەھۆی نەگریسی و خراپیانەوە بەدوای یەکدا لەناومان بردن، وە ھیچیان نەما ئەوە نەبێت بوون بەھەواڵ و چیرۆکی ناو خەڵکی، لەناوبچن و نەمێنن ئەوانەی باوەڕ ناکەن بەو پەیامانەی پێغەمبەرەکانیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھێناون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
پاشان موسا و ھارونی برایمان ڕەوانەکرد بە نیشانە و بەڵگە روونەکانمانەوە کە نۆ دانە بوون: (گۆچانەکە، دەستی درەوشاوەی، کوللە، ئەسپێ، بۆقەکان، خوێن، تۆفان، وشکە ساڵی و قات و قڕی، کەم بوونی بەروبووم).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمًا عَالِينَ
(موسا و ھارون) مان ناردە لای فیرعەون و ناوداران و پیاوماقوڵانی گەلەکەی، کەچی خۆیان بەگەورەزانی و ملکەچ و گوێڕایەڵ نەبوون و باوەڕیان پێ نەھێنان، چونکە ئەوان گەلێکی خۆ بەگەورەزان و لووت بەرز بوون بەسەر خەڵکیەوە ، بەزۆر و ستەم کردن زەلیل و ملکەچیان کردبوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَقَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لِبَشَرَيۡنِ مِثۡلِنَا وَقَوۡمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ
فیرعەون و دار و دەستەکەی وتیان: ئایا ئێمە باوەڕ بە دوو مرۆڤی وەک خۆمان بھێنین، کە ھیچ تایبەتمەندیەکیان نییە بەسەرماندا، لەکاتێکدا گەل و ھۆزەکەشیان (مەبەست پێی بەنو ئیسرائیلە) گوێڕایەڵ و ملکەچی ئێمەن؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡلَكِينَ
ئەوە بوو باوەڕیان پێنەکردن و ئەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوون بەدرۆیان زانی، بەھۆی ئەو بێباوەڕیەشیانەوە سەرەنجام لەناو دەریادا نوقم بوون و تیاچوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
بەدڵنیاییەوە تەوراتمان بەخشی بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە ئومێدی ئەوەی گەلەکەی ھیدایەت وەربگرن و ڕێگای ڕاستی بگرنە بەر و کاری پێ بکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَجَعَلۡنَا ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةٗ وَءَاوَيۡنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبۡوَةٖ ذَاتِ قَرَارٖ وَمَعِينٖ
عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کردە نیشانە و بەڵگەیەکی گەورە لەسەر دەسەڵاتی خۆمان، بەوەی مەریەم سکی پڕ بوو بە عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ بوونی باوک، وە ھەردووکیانمان لە جێگایەکی بەرزی تەخت کە شوێنی نیشتەجێ بوون بوو جێگیرکرد و حەواندمانەوە، ئەو شوێنە پیرۆزە (مەبەست پێی بیت المقدس) ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی تێدا بوو.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُواْ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعۡمَلُواْ صَٰلِحًاۖ إِنِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ
ئەی پێغەمبەران لەو ڕزق و ڕۆزییە پاکوخاوێنە بخۆن کە حەڵاڵمان کردووە بۆتان، وە کار و کردەوەی چاک بکەن کە موافق و ھاوتای ڕێنماییەکانی شەرعە، بە دڵنیاییەوە ھەرکارێک بکەن من ئاگاداریم و پێی دەزانم، ھیچ شتێک لەکار و کردەوەتان لای من نھێنی و شاراوە نییە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱتَّقُونِ
- ئەی پێغەمبەران - ئاینی ھەمووتان یەک ئاینە، ئەویش ئاینی ئیسلامە، وە منیش پەروەردگاری ئێوەم، جگە لە من ھیچ پەروەردگارێکی ترتان نییە، جا بۆیە تەنھا لە من بتترسن، فەرمانەکانم جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی ڕێگریم لێکردووە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ زُبُرٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
بەڵام شوێنکەوتوانیان پاش ئەوان ئاینەکەیان لە نێوان خۆیاندا پارچە پارچە کرد، وە بوون بەچەند دەستە و تاقم و کۆمەڵێکەوە، ھەر دەستە و تاقمێکیش سەرسام و دڵخۆشن بەو ئاینەی باوەڕیان پێیەتی، چونکە باوەڕیان وایە ئەوە ئەو ئاینەیە کە مایەی ڕەزامەندیە لای اللە تەعالا، وە ئاوڕ ناداتەوە بەلای ئەوەی لای غەیری خۆیەتی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَذَرۡهُمۡ فِي غَمۡرَتِهِمۡ حَتَّىٰ حِينٍ
- ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە با لەو نەزانین و گومڕایی و سەرسامیەی خۆیاندابن، تا ئەو کاتەی سزای سەخت دادەبەزێتە سەریان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَيَحۡسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٖ وَبَنِينَ
ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی دڵخۆش و سەرسامن بەو ماڵ و سامان و دارایی و مناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ و خۆشی بۆیان؟! نەخێر وا نییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
نُسَارِعُ لَهُمۡ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ بَل لَّا يَشۡعُرُونَ
ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی دڵخۆش و سەرسامن بەو ماڵ و سامان و دارایی مناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ و خۆشی بۆیان؟! نەخێر وانییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنۡ خَشۡيَةِ رَبِّهِم مُّشۡفِقُونَ
بێگومان ئەوانە لەگەڵ باوەڕ و ئیحسان و چاکەکاریەکەیانیشدا لە پەروەردگاریشیان دەترسن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ يُؤۡمِنُونَ
ئەوانەی کە بەسەرجەم نیشانەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمۡ لَا يُشۡرِكُونَ
وە ئەو کەسانەی تەنھا پەروەردگاریان دەپەرستن و ھیچ ھاوەڵ شەریکێکی بۆ دانانێن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الاستكبار مانع من التوفيق للحق.
لوتبەرزی و خۆبەزلزانین ڕێگرە لە بەردەم تەوفیق و یارمەتی اللە تەعالا بۆ سەر ھەق و ڕاستی.

• إطابة المأكل له أثر في صلاح القلب وصلاح العمل.
پاکوخاوێنی و حەڵاڵی خواردن و خواردنەوە کاریگەری گەورەی ھەیە لەسەر چاکی دڵ و چاکی کار و کردەوە.

• التوحيد ملة جميع الأنبياء ودعوتهم.
یەکخواپەرستی ئاینی سەرجەم پێغەمبەران و بانگەوازەکەیان بووە.

• الإنعام على الفاجر ليس إكرامًا له، وإنما هو استدراج.
نازو نیعمەت بەخشین بەکەسانی خراپەکار و تاوانبار ڕێز و شکۆ نییە بۆی، بەڵکو پەلکێش کردنیەتی بۆ زیاتر ڕۆچوون لەناو تاوان و گوناھ و خراپەکاریدا.

وَٱلَّذِينَ يُؤۡتُونَ مَآ ءَاتَواْ وَّقُلُوبُهُمۡ وَجِلَةٌ أَنَّهُمۡ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ رَٰجِعُونَ
ئەوانەی تێدەکۆشن لە ئەنجامدانی کردەوەی چاکە و خۆیان ماندوو دەکەن، وە بەو کردەوانە خۆیان لە اللە تەعالا نزیک دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەترسن لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ لای ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا اللە (سبحانە وتعالی) بەخشین و کردەوە چاکەکانیان لێوەرنەگرتبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أُوْلَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِ وَهُمۡ لَهَا سَٰبِقُونَ
ئەوانەی بەو سیفەتە مەزنانە وەسف کران، دەست پێشخەری دەکەن لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک، وە پێشبڕکێ دەکەن بۆ خێر و خێرات و چاکەکردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ وَلَدَيۡنَا كِتَٰبٞ يَنطِقُ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ
ئێمە ئەرک و باری گران ناخەینە سەر کەس بە گوێرەی توانای خۆی نەبێت، وە پەرتووکێکمان لایە کردەوەی ھەموو بەندەکانمان تێدا جێگیر کردووە، کە بەڕاستی و دروستی دەدوێت و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەوان ستەم و زوڵمیان لێ ناکرێت، بەوەی چاکەکانیان لێ کەم بکرێتەوە یان خراپە و گوناھەکانیان لەسەر زیاد بکرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
بَلۡ قُلُوبُهُمۡ فِي غَمۡرَةٖ مِّنۡ هَٰذَا وَلَهُمۡ أَعۡمَٰلٞ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمۡ لَهَا عَٰمِلُونَ
بەڵام بێباوەڕان دڵەکانیان بێ ئاگایە لەم پەرتووکەی بەڕاستی و دروستی دەدوێت، وە غافڵ و بێ ئاگایشە لەو پەرتووکەی بۆیان دابەزیووە (مەبەست پێی قورئانە)، وە ئەوانە جگە لە کوفر و بێباوەڕیش چەندەھا کار و کردەوەی تری خراپیان ھەیە، کە خۆیان ئەنجامی دەدەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذۡنَا مُتۡرَفِيهِم بِٱلۡعَذَابِ إِذَا هُمۡ يَجۡـَٔرُونَ
ھەتا ئەو کاتەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزای ئەوانەیانماندا کە خۆشگوزەران بوون لە دونیادا، لە ناکاودا ئەوان دەست دەکەن بە نزا و پاڕانەوە و ھاوارکردن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لَا تَجۡـَٔرُواْ ٱلۡيَوۡمَۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ
بۆ ئەوەی تەواو نائومێد و بێ ھیوابن لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا، پێیان دەوترێت: ئەمڕۆ ھاوار مەکەن و مەپاڕێنەوە، چونکە ھیچ کەسێک نییە لە سزای ئێمە ڕزگارتان بکات و سەرتان بخات و یارمەتیدەرتان بێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَدۡ كَانَتۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَكُنتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ تَنكِصُونَ
بێگومان لە دونیادا ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالاتان بەسەردا دەخوێنرایەوە، بەڵام کاتێک گوێتان لێی دەبوو ھێندە ڕقتان لێی بوو پاشە و پاش دەگەڕانەوە و پشتان لێی دەکرد.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
مُسۡتَكۡبِرِينَ بِهِۦ سَٰمِرٗا تَهۡجُرُونَ
خۆتان بە حەرەمەوە ھەڵدەکێشا كەچی شایستەی ئەو خۆ ھەڵکێشانەیش نەبوون، چونکە ئەوانەی شایستەی ئەو فەزڵەن کەسانی خواناسن، وە شەوگارتان بە گاڵتە و گەپ و قسەی نابەجێ و ناشرین لە دەوری حەرەمی مەککە دەبردە سەر، وە ھیچ ڕێزتان بۆ دانەدەنا و پیرۆز نەبوو بەلاتانەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَفَلَمۡ يَدَّبَّرُواْ ٱلۡقَوۡلَ أَمۡ جَآءَهُم مَّا لَمۡ يَأۡتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە بیریان لەو قورئانە نەدەکردەوە کە اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە و تێڕانەدەمان لە مانا و مەبەستەکانی ، بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن و بەپێی ڕێنماییەکانی ئەو ھەڵسوکەوت بکەن، یان شتێکیان بۆ ھاتووە پێشتر بۆ باوباپیرانیان نەھاتووە، بۆیە پشتیان لەو قورئانە کردووە و باوەڕیان پێ نەھێناوە ؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَمۡ لَمۡ يَعۡرِفُواْ رَسُولَهُمۡ فَهُمۡ لَهُۥ مُنكِرُونَ
یان ئەوەتانێ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان نەناسیوە کە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووە بۆ لایان، بۆیە نکۆڵی دەکەن لە باوەڕ پێھێنانی، بەڵام وانییە بەدڵنیاییەوە پێغەمبەریان دەناسی و دەیانزانی چەندێک ڕاستگۆ و سپاردە پارێزیشە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَمۡ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةُۢۚ بَلۡ جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ وَأَكۡثَرُهُمۡ لِلۡحَقِّ كَٰرِهُونَ
یاخود دەڵێن: موحەممەد شێتە، بۆیە باوەڕیان پێنەکرد، نەخێر وانییە پێغەمبەرەکەیان لەھەموو کەس ژیرترە و ھەق و ڕاستیەکی بۆ ھێناون کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نییە کە لەلایەن اللە تەعالاوەیە، بەڵام زۆربەیان لەبەر حەسوودی ناخیان و دەمارگیریان بۆ بیروباوەری پڕوپوچیان ھەق و ڕاستیان پێناخۆشە و ڕقیان لێیەتی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلۡحَقُّ أَهۡوَآءَهُمۡ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهِنَّۚ بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِذِكۡرِهِمۡ فَهُمۡ عَن ذِكۡرِهِم مُّعۡرِضُونَ
ئەگەر خواى گەورە بە گوێرەی هەوا و ئارەزووی ئەوان کاروبارەکانى دونیای بەڕێوە ببردایە و بەڕێی کردایە ئەوا ئاسمانەکان و زەوی خراپ دەبوون ئەوەیشی تێیاندایە بەهۆی نەزانیان بە سەرەنجامى شتەکان و بە چاک و خراپ لە بەڕێوەبردن، بەڵكو ئێمە ئەوەمان پێیان بەخشی کە هۆکارە بۆ شکۆداری و شەرەفمەندیان، ئەویش بریتیە لە قورئانی پیرۆز بەڵام ئەوان پشتی لێدەکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ خَرۡجٗا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيۡرٞۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ داوای پاداشتت کردووە لەو بتپەرست و موشریکانە لە بەرامبەر ئەوەی بۆت ھێناون لەبەر ئەمە ئەوانیش شوێن بانگەوازەکەت ناکەون؟ نەخێر شتی وا لە تۆ ناوەشێتەوە، چونکە پاداشتی پەروەردگارت لەپاداشتی ئەوانە و جگە ئەوانیش زۆر باشتر و چاکترە، وە ئەویش - پاكی و بێگەردی بۆ ئەو - چاکترین ڕۆزیدەرانە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّكَ لَتَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
بێگومان - ئەی پێغەمبەر - تۆ بانگی ئەوانە و جگە ئەوانیش دەکەیت بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار و خێچی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئیسلامە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَٰكِبُونَ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و لێپرسینەوە و پاداشت و سزای اللە تەعالا نییە لە ڕێگای ئیسلامەوە، ئەوە لە ڕێگای ڕاست لادەدەن بۆ ئەو ڕێگا خوار و خیچانەی کە خاوەنەکانیان دەگەیەننە ئاگری دۆزەخ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• خوف المؤمن من عدم قبول عمله الصالح.
ترسی باوەڕدار لەوەی کە کردەوە چاکەکانی لێوەرنەگیررێت.

• سقوط التكليف بما لا يُسْتطاع رحمة بالعباد.
ئەوەی مرۆڤ لە پەرستن و دروشمەکانی شەریعەتی ئیسلام توانای ئەنجامدان و جێ بەجێ کردنیانی نییە خوای گەورە داوا ناکات مرۆڤ ئەنجامیان بدات.

• الترف مانع من موانع الاستقامة وسبب في الهلاك.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکارە بۆ لادان و بەردەوام نەبوون لەسەر ڕێگای ئیسلام، ھۆکاریشە بۆ فەوتان و لەناوچوون.

• قصور عقول البشر عن إدراك كثير من المصالح.
کورت بینی ژیری و عەقڵی مرۆڤ لە ھەست کردن و پەی پێبردنی ھەموو بەرژەوەندیەکان.

۞ وَلَوۡ رَحِمۡنَٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرّٖ لَّلَجُّواْ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
ئەگەر ڕەحممان پێ بکردنایە و ئەو وشکە ساڵی و برسێتی و قات و قڕیەمان لەسەر ھەڵگرتنایە، ئەوا ھەر بەردەوام دەبوون لە گومڕایی و لادان لە ھەق و ڕاستی و دۆش دادەمان و سەرگەردان دەبوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ أَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ فَمَا ٱسۡتَكَانُواْ لِرَبِّهِمۡ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ
بێگومان بە چەندەھا ناڕەحەتی و بەڵا و موسیبەت تاقیمان کردنەوە، کەچی ملکەچی پەروەردگاریان نەبوون، وە بەترس و گەردنکەچیەوە لێی نەپاڕانەوە تاوەکو بەڵا و موسیبەتەکانیان لە کاتی دابەزین لەسەر ھەڵگیرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا ذَا عَذَابٖ شَدِيدٍ إِذَا هُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ
تا ئەو کاتەی دەرگای سزایەکی توندیان لێ دەکەینەوە، ئیتر کتوپر سەرسام ئەمێنن و نائومێد ئەبن لە ھەموو خێر و دەروو لێکردنەوەیەک.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
- ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە زیندووبووونەوە و ھاتنی ڕۆژی دوایی نییە- ھەر اللە (سبحانە وتعالی) یە گوێی پێ داون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بە ھۆیەوە لە شتەکان تێبگەن، لەگەڵ ئەوەدا زۆر کەم سوپاس و شوکری اللە تەعالا دەکەن لە سەر ئەو نیعمەتانە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
- ئەی خەڵکینە - ھەر اللە تەعالایە ھەمووتانی بەدیھێناوە لەسەر زەوی، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات و پاداشتی کردەوەکانتان بداتەوە و تۆڵەی گوناھ و تاوانەکانیشتان لێ بسێنێتەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخۡتِلَٰفُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
ھەر زاتی اللە تەعالایە کە زیندووتان دەکاتەوە، جگە لە ئەو کەسی تر مردووەکان زیندوو ناکاتەوە، وە ھەر ئەویشە خەڵکی دەمرێنێت، جگە لە ئەو کەس ناتوانێت کەس بمرێنێت، وە تەنھا ئەویشە تەقدیری جیاوازی شەو و ڕۆژ، تاریکی و ڕووناکی و کورتی و درێژیان دەکات، دەی ئیتر بۆچی بیر ناکەنەوە و تێڕانامێنن لە دەسەڵاتی ئەو، وە بیر ناکەنەوە لەوەی کە بەتەنھا ھەر خۆی ئەم گەردوونەی بەدیھێناوە و بەڕێوەیشی دەبات.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
بَلۡ قَالُواْ مِثۡلَ مَا قَالَ ٱلۡأَوَّلُونَ
بیریان نەکردەوە و ژیر نەبوون، بەڵکو ئەمانیش ھەر ئەوەیان دەووتەوە کە باوباپیرانیان لە کوفر و بێباوەڕی دەیانووتەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالُوٓاْ أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
بەلایانەوە دوور بوو کە زیندوو بکرێنەوە و نکۆڵیان لێدەکرد و دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بۆ لێپریسنەوە لە گەڵدا کردن؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لَقَدۡ وُعِدۡنَا نَحۡنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبۡلُ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
سوێند بە الله بەڵێنی وا بەخۆمان درا کە پاش مردن زیندوو دەکرێینەوە، وە پێشتریش ئەم بەڵێنە بە باوباپیرانیشمان درا، بەڵام ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەم قسانە تەنھا قسەی پڕوپوچ و ئەفسانەی پێشینانە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قُل لِّمَنِ ٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بەو بێباوەڕانە بڵێ كە نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکەن: ئەم زەوییە و ئەوەیشی تێیدایە ھی کێیە ئەگەر ئێوە دەزانن و شارەزاییتان ھەیە ؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
لە وەڵامدا دەڵێن: زەوی و ئەوەشی لە زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە و ئەو خاوەنیەتی، دەی تۆیش پێیان بڵێ: کەوابێت ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لە زاتێک خاوەنی زەوی و ھەرچی لەزەویشدایە، بە دەسەڵاتە پاش مردن زیندوویشتان بکاتەوە؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبۡعِ وَرَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ
پێیان بڵێ: کێ پەروەردگار و بەدیھێنەری ھەر حەوت ئاسمانەکەیە؟ وە کێ پەروەردگار و بەدیھێنەری عەرشی گەورە و مەزنە، ئەو عەرشەی ھیچ بەدیھێنراوێک نییە ھێندەی ئەو گەورە و مەزن بێت؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ
لە وەڵامدا دەڵێن: ھەر حەوت ئاسمانەکە و عەرشی گەورەیش موڵکی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: دەی ئیتر بۆ لەو زاتە ناترسن؟ فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگری و سەرپێچیەکانی تاوەکو ڕزگارتان ببێت لە سزای سەختی ئەو ؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قُلۡ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
پێیان بڵێ: ئایا موڵک و دەسەڵاتی گشت بوونەوەر بەدەست کێیە؟ وە کێیە ھیچی لە موڵک و دەسەڵاتی لێی ون نابێت؟ وە کێیە دێت بەھانای ھەر کەسێک لە بەندەکانی ئەگەر بیەوێت، وە ھیچ کەسێکیش نییە بتوانێت پەنای کەسێک بدات ئەگەر ئەو سزای بدات، ئەگەر ئێوە دەزانن کێیە ئادەی پێم بڵێن ؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ فَأَنَّىٰ تُسۡحَرُونَ
لە وەڵامدا دەڵێن: موڵک و دەسەڵاتی گشت بوونەوەر ھەموو بە دەستی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: ئیتر چۆن فریوو دەخۆن و عەقڵتان نامێنێت؟ لەگەڵ ئەوەدا دان دەنێن بەو ڕاستیانەدا کەچی جگە لە اللە تەعالادا شتی تر دەپەرستن؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• عدم اعتبار الكفار بالنعم أو النقم التي تقع عليهم دليل على فساد فطرهم.
لەبەر ئەوەی بێباوەڕان پەند و ئامۆژگاری وەرناگرن لەو نیعمەت و بەخششانە، یان لەو سزا و ناڕەحەتیانەی دووچاریان دەبێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خراپ بوونی ئەو فیترەتە پاکەی کە ئەوانی لەسەری بەدیھێنراون .

• كفران النعم صفة من صفات الكفار.
ناشکوری و کوفری نیعمەتەکانی پەروەردگار، سیفەتێکە لە سیفەتەکانی بێباوەڕان.

• التمسك بالتقليد الأعمى يمنع من الوصول للحق.
دەستگرتن بەچاولێکەری کوێرانەوە دەبێتە مایەی ڕێگرتن لە گەیشتن بە ھەق و ڕاستییەکان.

• الإقرار بالربوبية ما لم يصحبه إقرار بالألوهية لا ينجي صاحبه.
داننان بە پەروەردگاریەتی اللە تەعالا مادام ھاوڕێ و ھاوتەریب نییە لەگەڵ داننان بە یەکخواپەرستیدا، خاوەنەکەی ڕزگار ناکات لە ئاگری دۆزەخ و سزای سەختی پەروەردگار.

بَلۡ أَتَيۡنَٰهُم بِٱلۡحَقِّ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئێمە ھەق و ڕاستیمان بۆ ھێناون کە ھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نییە، وە بە دڵنیاییەوە درۆزنن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە اللە تەعالا ھاوەڵ و شەریک و مناڵی ھەبێت، پاکو بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ ئەو زاتە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٖ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنۡ إِلَٰهٍۚ إِذٗا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهِۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
اللە تەعالا مناڵی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وەک بێباوەڕان وای دەزانن، ھیچ پەرستراو و خوایەکی تری بەھەق جگە لەو بوونی نییە، خۆ گریمان ئەگەر پەرستراوێک و خوایەکی تری بەھەق لەگەڵ ئەودا ھەبێت، ئەوا ھەر خوا و پەرستراوێک دەچوو بەلای مەخلوق و بەدھێنراوەکانی خۆیەوە، وە یەکێکیان زاڵ دەبوو بەسەر ئەوی تردا، ئەو کاتە یاسا و ڕێسای بوونەوەر تێکدەچوو، لە ڕاستیشدا شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە و ڕوو نادات کە دوو خوا ھەبێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەرستراوی بەھەق تەنھا ھەر یەک پەرستراوە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە، پاکو بێگەردە لەو شتانەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن، گوایە مناڵ و ھاوبەش و شەریکی ھەبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
ئەو زانایە بەنھێنی و ئاشکراکان، زانایە بەوەی نھێنی و نادیارە لای بەدیھێنراوەکانی، وە زانایشە بەوەی دەبینرێت و بەیەکێک لە ھەستەوەرەکان ھەستی پێدەکرێت، ھیچ شتێکی لا شاراوە و نھێنی نییە، بەرز و بڵندە زاتی گەورەی اللە لەوەی ھاوەڵ و شەریکی ھەبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم ئەو ھەڕەشانەی لە بتپەرست و موشریکەکانی دەکەیت بەسزادانیان ئەگەر ھەر نیشانم دەدەیت، بەو سزایە لەناو نەبەیت کە ئەوانی پێ لەناو دەبەیت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
رَبِّ فَلَا تَجۡعَلۡنِي فِي ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەی پەروەردگارم ئەگەر سزای ئەوانتدا، وە منیش ئامادەی ئەو سزایە بووم و تەماشام دەکرد، ئەوا مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە، بمپارێزە لەو بەڵا و موسیبەت و سزایەی دووچاری ئەوان دەبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمۡ لَقَٰدِرُونَ
بێگومان دەتوانین ئەو بەڵێنی سزایەی بەوانمان داوە نیشانی تۆیشی بدەین، لە ئەنجامدانی وەھا کارێک و ھاوشێوەکانی دەسەوسان و بێدەسەڵات نین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱدۡفَعۡ بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ ٱلسَّيِّئَةَۚ نَحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَصِفُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر نەیارانت بە خراپە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردیت، تۆ بەچاکترین ڕەوشت و کرداری جوان وەڵامیان بدەرەوە، بەوەی چاوپۆشیان لێ بکەیت، وە ئارام بگریت لەسەر ئەزیەت و ناڕەحەتیەکانیان، بێگومان ئێمە زاناترین بەوەی ئەوان وەسفی دەکەن لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و بێباوەڕی، وە بەوەیش کە تۆی پێ وەسف دەکەن کە شایستەی تۆ نییە، وەک ئەوەی پێت دەڵێن موحەممەد جادووگەرە، یان شێت بووە و دەستی لێوەشێنراوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنۡ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ
وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم پەنات پێدەگرم لە وەسوەسە و خەتەرەی شەیتانەکان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحۡضُرُونِ
وە پەنات پێدەگرم لەوەی شەیتانەکان ئامادەی ھیچ شتێک لە کاروبار و فەرمانەکانم ببن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلۡمَوۡتُ قَالَ رَبِّ ٱرۡجِعُونِ
تا ئەو کاتەی مردن یەخە بەیەکێک لەو بتەپەرست و موشریکانە دەگرێت، وە بەچاوی خۆی ئەو سزایە دەبینێت دائەبەزێتە سەری و ئەحواڵی دواڕۆژی بۆ ئاشکرا دەبێت، پەشیمانی دایئەگرێت بۆ ئەو تەمەنەی لەدەستی چووە، وە بۆ ئەو کەمتەرخەمییەی لەبەرامبەر اللە تەعالای کردی، ئەڵێت: ئەی پەروەردگارم جارێکی تر بمگێڕەرەوە بۆ ژیانی دونیا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لَعَلِّيٓ أَعۡمَلُ صَٰلِحٗا فِيمَا تَرَكۡتُۚ كَلَّآۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَاۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرۡزَخٌ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
بۆ ئەوەی ئەگەر گەڕامەوە بۆ ئەوێ کار و کردەوەی چاکە بکەم، اللە تەعالایش دەفەرموێت: نەخێر ھەرگیز ئەوەی داوای دەکەیت نایەتەدی، بەڵکو ئەوە تەنھا وشە و قسەیەکە ئەو دەیڵێت، چونکە ئەگەر بیشگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا خاوەنی وەفا و بەڵێنی خۆیان نابن، ھەروەک جاران خەریکی بێباوەڕی و گوناھ و تاوان دەبن، ئەوانەی دەمرن تا ڕۆژی زیندووبوونەوە لەو بەربەستەی نێوان ژیانی دونیا و ژیانی دواڕۆژدا دەمێننەوە، وە ناگەڕێنەوە بۆ دونیا و دەرچوونیان نییە لەو جێگە تاوەکو ئەوەی لە کیسیان چووە ئەنجامی بدەن، وە ئەوەی خراپیان کردووە چاکی بکەنەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ
کاتێک ئەو فریشتەی ڕاسپێرراوە بە فووکردن بە کەڕەنا و شەیپوردا، فووی دووەمی پێدا کرد کە مۆڵەتی ھاتنی ڕۆژی قیامەتە، ئەو کاتە لەبەر ناڕەحەتی و ناخۆشی دیمەنەکانی ڕۆژی دوایی ئەو نەسەبە و خزمایەتیەی شانازیان پێوە دەکرد ھیچ نامێنێت، وە لەبەر سەرقاڵی و مەشغوڵ بوونی بەوەی مەبەستیەتی کەس لە کەس ناپرسێتەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَمَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
ھەر کەسێک تای تەرازووی چاکەکانی قورستر بێت لە تای تەرازووی خراپەکانی، ئەوە ئەو کەسانەن ڕزگاریان بووە و سەرکەوتون لەوەی خواست و مەبەستیان بوو، وە ڕزگاریان بوو لەوەی لێی دەترسان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فِي جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ
وە ھەر کەسێکیش تای تەرازووی چاکەکانی سووكتر بوو لە تای تەرازووی خراپەکانی، ئەوە ئەو کەسانەن بەئەنجامدانی تاوان و گوناھ و وازھێنان لەوەی سوودی ھەیە بۆیان لە باوەڕ و کردەوەی چاکە خۆیان زایە کردووە، ئەوانە بەھەمیشەیی لەناو ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە لێی دەرناچن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
تَلۡفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمۡ فِيهَا كَٰلِحُونَ
ئاگر ڕوخسار و ڕوومەتیان دەسوتێنێت، وە لێوی سەر و خواریان ھەڵدەقرچێ و دەچێتەوەیەک و دانەکانیان لەتاو گرژی ڕوویان دەردەکەون و چیڕ دەکەنەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الاستدلال باستقرار نظام الكون على وحدانية الله.
بەڵگەھێنانەوە بەسەقامگیری یاسا و ڕێساکانی گەردوون لەسەر تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا.

• إحاطة علم الله بكل شيء.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە.

• معاملة المسيء بالإحسان أدب إسلامي رفيع له تأثيره البالغ في الخصم.
مامەڵەکردن و وەڵامدانەوەی ڕەوشتی خراپی کەسانی تر بەڕەوشت و مامەڵەی جوانی ئیسلامیانە کاریگەری زۆر دروست دەکات لای نەیاران، بەشێویەک زۆر جار بووە بەمایەی ھیدایەتیان.

• ضرورة الاستعاذة بالله من وساوس الشيطان وإغراءاته.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار ھەمیشە پەنا بگرێت بە اللە تەعالا لە وەسوەسە و فڕوفێڵەکانی شەیتان، کە ھەوڵدەدات بەو ھۆیەوە نەوەکانی ئادەم لەخشتە بەرێت.

أَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
بەلۆمەوە و سەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیا ئایەتەکانی منتان (ئایەتەکانی قورئانتان) بەسەردا نەخوێنراوەتەوە، بەڵام ئێوە بەدرۆتان زانی و باوەڕتان پێنەکردن؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالُواْ رَبَّنَا غَلَبَتۡ عَلَيۡنَا شِقۡوَتُنَا وَكُنَّا قَوۡمٗا ضَآلِّينَ
ئەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی پێشتر خۆت زانیوتە خراپی و بەدبەختی خۆمان زاڵ بوو بەسەرماندا، وە ئێمەیش گەلێکی سەرلێشێواو بووین و لەھەق و ڕاستی لاماندا و گومڕا بووین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
رَبَّنَآ أَخۡرِجۡنَا مِنۡهَا فَإِنۡ عُدۡنَا فَإِنَّا ظَٰلِمُونَ
پەروەردگارمان لەم ئاگرە دەرمانبھێنە، ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە بۆ بێباوەڕی و گومڕایی، ئەوە بێگومان ئێمە کەسانێکی ستەمکارین، ستەممان لە خۆمان کردووە، ئیتر ئەو کاتە ھیچ بیانوویەکمان نامێنێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ ٱخۡسَـُٔواْ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ
اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: بەسووک و ڕیسوایی لە ئاگردا بمێننەوە، وە ھیچ قسەم لەگەڵ مەکەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
بە دڵنیاییەوە لە دونیادا دەستەیەك لە بەندەکانم ئەوانەی باوەڕیان پێ ھێنابووم دەیانووت: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان بەتۆ ھێنا، دەی تۆیش لە گوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم و میھرەبانی خۆت ڕەحممان پێ بکە و میھرەبانبە لە گەڵماندا، چونکە تۆ چاکترین میھرەبانانی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَٱتَّخَذۡتُمُوهُمۡ سِخۡرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوۡكُمۡ ذِكۡرِي وَكُنتُم مِّنۡهُمۡ تَضۡحَكُونَ
ئەی بێباوەڕان کەچی ئێوە ئەو باوەڕدارانەی لەپەروەردگاریان دەپاڕانەوە گاڵتەتان پێدەکردن، ھێندە خەریک بوون بەڕابواردن و گاڵتەکردن بەوانەوە زیکر و یادی من (اللە) تان لەبیر چووەوە، ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد و بەوان پێدەکەنین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنِّي جَزَيۡتُهُمُ ٱلۡيَوۡمَ بِمَا صَبَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡفَآئِزُونَ
بەدڵنیاییەوە من ئەمڕۆ پاداشتی ئەو باوەڕدارانە بەسەرکەوتن و چوونە بەھەشتیان لە ڕۆژی قیامەتدا دەدەمەوە، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە خۆگربوون لەسەر ئەو ئەزیەت و ئازارەی ئێوە دەتاندان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَٰلَ كَمۡ لَبِثۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ عَدَدَ سِنِينَ
پێیان دەوترێت: چەند ساڵ لەسەر زەوی مانەوە و ژیان؟ وە چەندێک کاتتان تێیدا بەسەر برد؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖ فَسۡـَٔلِ ٱلۡعَآدِّينَ
وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن: تەنھا ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماینەوە، لەوانە بپرسە کە گرنگیان بە ژماردنی ڕۆژ و مانگەکان دەدا، (مەبەست پێی فریشتەکانە).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَٰلَ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗاۖ لَّوۡ أَنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
اللە تەعالا دەفەرموێت: لە ڕاستیدا تەنھا کاتێکی کەم لە دونیادا ماونەتەوە، زۆر ئاسان بوو ئارام گرتن لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، ئەگەر بتانزانیایە چەندێک لە دونیادا دەمێننەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ
- ئەی خەڵکینە - ئایا پێتان وابوو ئێمە ئێوەمان ھەروا بێ ھوودە و بێ حیکمەت و دانایی بەدیھێناوە، ھیچ لێپرسینەوە و پاداشت و سزایەک وەک ئاژەڵەکان بۆ ئێوەیش بوونی نییە، وە واتان دەزانی ھەرگیز لە ڕۆژی قیامەتدا ناگەڕێنەوە بۆ لامان بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و سزا و تۆڵە لێ سەندنەوە؟!
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡكَرِيمِ
پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا، پاشا و خاوەنی دونیا و دواڕۆژ کە بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوت بە بەدیھێنراوەکانیەوە دەکات، ھەر خۆی ھەق و ڕاستە، وە بەڵێن و گوفتاری ڕاست و دروستن، ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لەو، ئەو پەروەردگاری عەرشی بەرز و پیرۆزە کە گەورەترین مەخلوق و بەدیھێنراوی اللە تەعالایە، ھەر کەسێک پەروەردگاری گەورەترین بەدیھێنراو بێت بێگومان پەروەردگاری ھەموو شتێکیشە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَن يَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرۡهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
ھەر کەسێک لەگەڵ اللە تەعالادا ھاوار بکاتە پەرستراوێکی تر، کە شایستەی پەرستن نەبێت (ئەمەش بەشی ھەموو پەرستراوێکە جگە لە اللە)، ئەوە بێگومان سزای ئەو کارە خراپەی لای پەروەردگاریەتی (سبحانە وتعالی)، ئەو تۆڵە و سزای ئەو کارەی لێ دەسێنێت، بە دڵنیاییەوە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرفراز نابن و ڕزگاریان نابێت لەسزای سەختی ئەو ڕۆژە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَقُل رَّبِّ ٱغۡفِرۡ وَٱرۡحَمۡ وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم لە گوناھەکانم خۆشبە، وە بەڕەحم و میھرەبانی خۆت ڕەحمم پێ بکە و بەزەییت پێمدا بێتەوە، چونکە تۆ چاکترین میھرەبانانی، تەوبەی گوناھباران وەردەگریت و لە گوناھەکانیشیان خۆش دەبیت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الكافر حقير مهان عند الله.
کەسی بێباوەڕ سووک و ڕیسوایە لای اللە تەعالا.

• الاستهزاء بالصالحين ذنب عظيم يستحق صاحبه العذاب.
گاڵتەکردن بەخواناسان گوناھێکی گەورەیە، خاوەنەکەی شایستەی سزادان و تۆڵە لێ سەندنەوەیە.

• تضييع العمر لازم من لوازم الكفر.
تەمەن بە فیڕۆدان وادەکات لە مرۆڤ بەرەو بێباوەڕی بڕوات.

• الثناء على الله مظهر من مظاهر الأدب في الدعاء.
سوپاس و ستایشی اللە تەعالا، سیفەتێکە لە سیفەتەکانی ئەدەبی نزا و پاڕانەوە.

• لما افتتح الله سبحانه السورة بذكر صفات فلاح المؤمنين ناسب أن تختم السورة بذكر خسارة الكافرين وعدم فلاحهم.
کاتێک اللە (سبحانە وتعالی) سەرەتای ئەم سورەتەی بە سیفاتی باوەڕدارانی ڕزگار بوو لە ڕۆژی دوایی دەست پێکرد، وا گونجاو بوو کە کۆتاییەکەیشی بەخەسارۆمەندی و ڕەنجەڕۆیی بێباوەڕان کۆتایی پێ بھێنێت، ھەر بەو شێوەیەیشە کە بینیتان.

 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߘߍ߲߬ߞߣߍ߬ߦߊ߬ߓߊ߮ ߟߎ߬
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߡߍ߲ ߝߘߊߣߍ߲߫ ߞߎ߬ߙߊ߬ߣߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߕߌߙߌ߲ߠߌ߲ ߝߊ߲ߓߊ ߟߊ߫

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲